مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گەلی كوردستان ئاشتی و برایەتیی دەوێت، بەڵام زمانی هەڕەشە و ئینكار لە كەس قبوڵ ناكات.
بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت "ئەو سەردەمە بەسەرچوو بە زمانی هەڕەشە و چاوسووركردنەوە دژی مافی ڕەوای گەلی كوردستان بوەستنەوە، حەزیش ناكەین كەس ئەو زمانە بەكار بهێنێت".
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەك لە سیاسی و كاربەدەستانی عێراقی بۆ دژایەتیكردنی ڕیفراندۆم و مافەكانی گەلی كوردستان، باسی دەستوور و پابەندبوون بە دەستوور عێراق دەكەن. زۆر باشتر دەبوو ئەم بەڕێزانە بە وردی دەستووری عێراق ببینن، چونكە لە دیباجەی دەستووردا بە ڕوونی هاتووە، پابەندبوون بە دەستوور زامنی مانەوەی عێراقە بە یەكپارچەیی.
لێرەدا پرسیار ئەوەیە، ئایا پابەندی دەستوور بوون؟ بە دەیان نموونە هەن پێشانی دەدات كە حكوومەتەكانی عێراق پابەندی ئەو دەستوورە نەبوون، كە خەڵكی عێراق دەنگی پێ دابوو. بە پێچەوانەی دەستوور لە سوپای عێراقدا پارسەنگ تێكدراوەو كورد پەراوێز خراوە، لەحاڵێكدا پێشمەرگە بناغەی سەرەكیی سوپای عێراقی لە دوای 2003 پێكهێنا.
لە سلكی دیپلۆماسی و كاروباری دەرەوەدا بە هەمان شێوە، كار بۆ گۆشەگیركردن و دەركردنی نوێنەرایەتیی خەڵكی كوردستان دەكرێت، چەندین ساڵە پێشمەرگە ئابڵۆقە دراوە كە بەشێك بووە لە مەنزوومەی بەرگریی عێراق. ئەوە جگە لە پشتگوێخستنی ماددەی 140 و پێكهێنانی ئەنجوومەنی ئیتحادی، ئەو ئەنجوومەنەی زامنی تەوافوق و تەوازونی ناو پێكهاتەكانی عێراقە. بە پێچەوانەی دەستوور هەوڵ دراوە بنەماكانی
Read more...