فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 



ھۆشیار زێباری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم لەگەڵ جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، پرسی ئامادەکارییەکانی ڕیفراندۆم تاوتوێ دەکات.
 
دوێنی یەکشەممە٢٣/٧/٢٠١٧، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە کە پێشوازی لە جۆرجی بۆستن، جێگری نوێنەری تایبەتیی ئەنتۆنیۆ گۆتێریس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە.
 
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە دیدارەکەیاندا باسیان لە داهاتووی سازانی نیشتمانی لە کوردستان و عێراق کردووە و پرسی ئامادەکارییەکانی ڕیفراندۆمیشیان بۆ کاتی دیاریکراو کە 25ی ئەیلوولی داهاتووە، خستووەتە بەرباس.
 
دوای ئەوەی ئەنتۆنیۆ گۆتێریس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد، بە شێوەیەکی فەرمی ئەوە ڕاگەیاندرا کە لەمساڵدا ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکرێت.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان