سێرگێی لاڤرۆڤ بۆ رووداو: وەك گوزارشتكردن لە خواستی گەلی كورد لە گشتپرسی دەڕوانینسادق زیباکەلام مامۆستای زانکۆ و توێژەری سیاسی ناسراو لە لێدوانێکدا سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی دەوڵەتی دوازدەیەم رەخنەی لە سەرۆککۆمار و دەسەڵات گرت، کە نیشانەکان باس لەوە دەکەن کە لە کابینەی روحانی رێگە نادرێ ژنان و کوردان و ئەهلی سوننەوت لە ئاستی وەزارەت، بەشداریی ئیدارەی وڵات بن.
سادق زیباکەلام بە ماڵپەڕی زەیتونی ڕایگەیاند؛ لە یەکەم کەسەکان بووم کە دوای سەرکەوتنی روحانی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٩ی بانەمەڕ داوام کرد کە لە پێکهێنانی کابینەی دەوڵەتی دوازدەیەم لە نێو کوردەکان و ژنان و کۆمەڵگەی ئەهلی سوننەت کەسانێک هەڵبژێرێ و ئێستاش لەو بارەوە ڕەخنەم هەیە.
ناوبراو لە وڵامی هۆکاری ئەو پیشنیارە وتی: ئەو سێ بەشە لە سەرخستنی روحانی لە هەڵبژاردنەکان کاریگەریی بەرچاویان هەبووە، هەر بۆیە پێوێستە ڕوحانی وادە و بەڵێنەکانی خۆی لەو بارەوە جێبەجێی بکا.کورد و ئەهلی سوننەت زۆرترین دەنگیان بە حەسەن روحانی داوە.
زیباکەلام لە درێژەی وتووێژەکەیدا وتی: مەسەلە ئەمە نیە کە چون کوردەکان و کۆمەڵگەی ئەهلی سوننەت وژنان دەنگیان بە روحانی داوە دەبێ لە پۆستەکانی وەزارت رێگەیان پێبدرێ بەڵکوو بەتاڵبوونی جێگای ئەو سێ بەشە لە نێو وەزیرەکانی روحانی، نیشان لە لاوازی مەدەنی و گەشەنەکردنی کۆمەڵگەی سیاسیی ئێرانە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە کەمەنەتەوەییەکانی دیکە لە ئێران لەسەر ئەوەی کە لە کۆماری ئیسلامی ستەمی سیتماتیک بەسەر ژنان و کوردان و ئەهلی سوننەت زیاترە، پێداگریی کرد.
زیباکەلام لە وەڵامی ئەو کەسانە کە ڕەخنەیان لێ گرتبوو بۆچی لە جیاتی شایستە سالاری باسی هەڵاواردنی سیاسی بەرانبەر بە کورد و ئەهلی سوننەتی کردوە، گوتی: ئەوانەی کە دەڵێین دەبێ شایستەسالاری خاڵی سەرەکیی و بەرچاو بێ لە کابینەی روحانی، بە ئەنقەست درۆ دەکەن و نایانهەوێ قەبووڵی ئەم واقعیەتە بکەن کە لە چل ساڵی ڕابردوو ئێمە لە هیچ کام لە دەڵەتەکان وەزیری کورد یان ئەهلی سوننەتمان نەبووە، ئایا لە نێو ئەوان کەسانی شیاومان نەبووە؟ کەواتە هەرچەشنە پاساوێك لەو بارەوە لە خودی تاوانەکە گەورەترە.
ڕاستیەکەی هەرگیز شایستە سالاری لە پێش چاو نەگیردراوەو بە هۆکاری سیاسی و غەیرە سیاسی مافی کورد و ئەهلی سوننەت وژنان پێشێل کراوە.
سەرۆککۆمار نابی بۆ هەڵبژاردن کەسانێک بۆ پۆستی وەزرات و پێکهێنانی کابینەی دەوڵەت خۆی لە پشت ڕێبەری بشارێتەوەو هیچ پێوەندی بە وڵایەت فەقیـهـ وە نیە.
شیاوی باسە دانپێدانانی پشتیوان و راوێژکارانی روحانی بە هەبوونی دەسەڵاتی باڵاتر لە دەوڵەتی یاسا لە کۆماری ئیسلامی و، پابەند نەبوونی حەسەن روحانی بە وادەو بەڵێنیەکانی بووتە هۆی رەخنەگرتنی بەشێک لە سرۆڤەکارانی سیاسی لە حەسەن روحانی و دەوڵەتەکەی.