بۆ يه‌كه‌مجار كوردستان 24 پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌باته كۆنگرێسى ئه‌مريكا و بڕياره رۆژنامه‌ى به‌ناوبانگى واشنتن تايمزيش پاشكۆيه‌كى تايبه‌ت به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ربكات و به‌ڕێوبه‌رى گشتى كوردستان 24 له واشنتنه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر بايه‌خى ئه‌نجامدانى ئه‌و كۆنفرانسه ده‌كاته‌وه و رايده‌گه‌يه‌نێت: له ناو كۆنگرێس پشتيوانييه‌كى زۆرى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان هه‌يه.
له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه ميدياييه‌كانى كوردستان 24دا تايبه‌ت به پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ، بڕياره رۆژى هه‌ينى 28ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2017، كۆنفرانێسكى تايبه‌ت له ناو كۆنگرێسى ئه‌مريكا سازبكرێت.
كۆنفرانسه‌كه كاتژمێر 10:00ى سه‌رله‌به‌يانى تا 04:00ى ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌ندين به‌رپرسى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ندامانى كۆنگرێس تێيدا به‌شدار ده‌بن.
ئه‌و كۆنفرانسه له ژێر ناونيشانى (كوردستان، هاوپه‌يمانى ستراتيژى ئه‌مريكا) ئه‌نجامده‌درێت.
پرۆژه‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌و كۆنفرانسه به هاوبه‌شى له نێوان كوردستان 24 و رۆژنامه‌ى به‌ناوبانگى ئه‌مريكا واشنتن تايمز به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ئه‌مه يه‌كه‌مجاره له مێژووى ميدياى كورديدا ده‌زگه‌يه‌كى ميديايى كوردستان و ئه‌مريكا كۆنفرانسێكى له‌و جۆره له باره‌ى پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له ناو كۆنگرێس ساز بكه‌ن.
هاوكات رۆژنامه‌ى واشنتن تايمزى ئه‌مريكا ئه‌م هه‌فته‌يه پاشكۆيه‌كى تايبه‌ت به كوردستان ده‌رده‌كات و بۆ هه‌موو ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ده‌نێرێت.
له‌و باره‌يه‌وه نوره‌دين سه‌عيد وه‌يسى، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كوردستان 24 له واشنتنه‌وه له باره‌ى بايه‌خى ئه‌نجامدانى ئه‌و كۆنفرانسه رايگه‌ياند، ماوه‌يه‌كه له ئه‌مريكا به گشتى و له ناو كۆنگرێس قسه و باس له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كرێت و كوردستان 24 وه‌ك تاكه ميدياى كورديى لێره‌وه كه‌مپينێكى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان راگه‌ياندووه و له‌گه‌ڵ واشنتن تايمز ئه‌م هه‌فته‌يه كۆنفرانسێكى تايبه‌ت له ناو كۆنگرێس ده‌به‌ستێت و گرنگى ئه‌م كۆنفرانسه له‌وه‌دايه بۆيه‌كه‌مجاره له باره‌ى سه‌ربه‌خۆييه‌وه ده‌زگايه‌كى كوردى و ده‌زگايه‌كى ئه‌مريكى له ناو كۆنگرێس كۆنفرانسێك ساز ده‌كرێت.
به‌ڕێوبه‌رى گشتى كوردستان 24 گوتيشى: له‌و كۆنفرانسه‌دا ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و كۆنگرێسمانه‌كان و ميدياكاران و چالاكانى مه‌ده‌نى به‌شدارى ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: راسته ره‌نگه لێره‌و له‌وێ هه‌ندێك به‌رپرسى ئه‌مريكى له رووى ديپلۆماسييه‌وه بڵێن ئێستا كاتى ريفراندۆم نييه، به‌ڵام تا ئێستا له ناو كۆنگرێس و له ناو به‌رپرسانى ئه‌مريكا هيچ به‌رپرسێك نييه دژى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌مڕۆ كۆنفرانسێكى ديكه له باره‌ى سه‌ربه‌خۆييه‌وه هه‌بوو له ئه‌مريكا و ژماره‌يه‌ك به‌رپرس و كۆنگرێسمان و ميدياكار به‌شدار بوون و هيچ كه‌سێك ناتوانێت دژى ريفراندۆم بێت و پێشنيازيشيان ئه‌وه‌يه بۆ حكومه‌تى وڵاته‌كه‌يان كه دژى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان نه‌بێت.
روونيشيكرده‌وه، له كۆنفرانسه‌كه‌دا شيكردنه‌وه‌ى بايه‌خى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كرێت كه له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مريكايه و پێويسته ئه‌مريكا زۆر به توندى پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات و ئه‌و پاشكۆيه‌ى بڵاوده‌بێته‌وه زۆر بايه‌خى ده‌بێت و ئه‌و رۆژنامه‌يه نزيكه له كۆمارييه‌كان و ئه‌وان له كۆنگرێس زۆرينه‌ن و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌يه‌كه بۆ پشتيوانى ناوخۆيى كۆنگرێس بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.
نوره‌دين سه‌عيد وه‌يسى، به‌ڕێوبه‌رى گشتيى كوردستان 24 باسى له‌وه‌شكرد، پێويسته ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ وڵاتان تاوتوێ بكرێت و له‌و باره‌يه‌وه گوتى: ئێمه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ين له‌گه‌ڵ وڵاتانى زلهێز قسه بكه‌ين و دڵنيايى بده‌ين كه ده‌وڵه‌تى كوردستان هۆكارێك ده‌بێت بۆ سه‌قامگيرى و ئاشتيى ناوچه‌كه و هاوكات ده‌بێت ئێمه راى ناوخۆى خه‌ڵكى كوردستان‌مان پێ گرنگ بێت و كه من دڵنيام زۆرينه‌ى ره‌ها له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆيدان.
بڕياره له 25ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2017دا خه‌ڵكى كوردستان له ريفراندۆمێكدا چاره‌نووسى خۆيان ديار بكه‌ن و داواى سه‌ربه‌خۆيى بكه‌ن.
25/7/2017