فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 4/7/2023 شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کورد لە سوریە (پارتی) پێکهاتوو لە بەرێزان محەممەد عەمۆ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندییەکان، خەلیل مەحید ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی چاوەدێری گشتی، یوسف یوسف ئەندامی بەرێوەبەری رێکخستنەکان، بەها عەلائەدین شاکر ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی راگەیاندن، سەردانی بارەگای بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن وەڤدێک بە سەرپەرشتی ئازاد محەممەدزادە بەرپرسی نوێنەرایەتی و قانع کەریمی ئازەر ئەندامی شوورای هاوئاهەنگی و هاوکار لە بەشی پەیوندییەکان و هەروەها سیروان حەسەن نەژاد کادیر لە رێکخستنەکانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.

لە دەستپێک دا وەڤدی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای بەخێرهێنانی گەرم، خۆشحاڵی خۆیان لەو سەردانەی شاندی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریە (الپارتی) دەربڕی، دوو لایەن نزیکی گوفتمانی و مەخرەجی هاوبەشی سیاسی نێوانیان سەبارەت بە ئەسلی دیالۆگ، ئاشتی، ئازادی، و یەکگوتاری و یەکریزی نەتەوەیی ناومالی کوردیان بە گرینگ مەزەندە کرد. هەروەها چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی کورد، بەشداری سیاسی، و خۆبەڕێوەبەری خۆماڵی لە رۆژھەڵات و رۆژئاوای  کوردستانیان بە خاڵێکی گرنگ و ئیجابی نرخاند.

هەروەها دوای شرۆڤە و لێکدانەوەی دۆخ و رەوشی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەو پەیوەندییەدا شێوازی خەباتی جەماوەری و نافەرمانی مەدەنی و دوور لە گرژی و رادیکالیزمی کرداری و گۆفتمانیان وەک گونجاوترین میتۆدی تێکۆشان نرخاند کە بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ دامەزراندنی پێی هەڵستاوە و بەردەوام لە گۆڕەپانی تێکۆشان،و چالاکی دیپلۆماتیک، لە دانیشتن لە کۆڕ و کۆمەڵ و دیدار و چالاکی جۆراوجۆر و پرۆپاگەندای راگەیاندنەکانی دا، وەکوو ئەسڵ و میکانیزمێکی هەرە کارا جەخت و پێداگری لەسەر کردووە، دیارە کە کۆماریخوازان ئەم شێوە لە تێکۆشان بە شێوازێکی بنیاتنەر، شارستانیانە، دەرفەت خوڵقین و بەستێن ساز بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی سیاسی و نەتەوەیی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەزانێت..

لە درێژەی ئەم دیدارەدا هەر دوولایەنی الپارتی و کۆماریخوازان، جەختیان لە سەر یەکریزی و هاوپەیوەندی نەتەوەیی گەلی کورد و سەرجەم پارت و ڕێکخراوەکان لە سەر ئاستی کوردستانی گەورە دا کردەوە و پاشان کۆمەڵی باس و مژاری گرنگی رۆژی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کران، دوو لایەن پێداگیر بوون لەسەر ئەوەی کە وێڕای پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین  و ئەزموونی حکومڕانی باشووری کوردستان ، هەروەها شۆرش و خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، پێویستە هەوڵەکان لە پێناو یەکانگیری و یەکگووتاری نەتەوەیی و تێکۆشانی کاری تیمی و مەیدانی چڕتر و گشتگیرتر بکرێن، تا لە ئەنجام دا دەستکەوتی گەورەتر بۆ کورد لە چواربەشی کوردستان دا، دەستەبەر و مسۆگەر بکرێن.

جێگای ئاماژەیە کە لەلایان شاندی الپارتی، پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری پارتی دێموکراتی کوردستانی سوریە رێزدار نەسرەدین ئیبراهیم بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربان بۆ رێزدار دوکتۆر مستەفا شەمامی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەشی نوێنەرایەتی کۆماریخوازان کرا.

لە کۆتایی دوو لایەنی کۆماریخوازان و الپارتی، سوور و پێداگر بوون لەسەر بەردەوامبوونی دۆستایەتی، هاوکاری و چالاکی هاوبەش و پتەوتر کردنی هەرچی زیاتر پەیوەندییەکانیان.

٤/٧/۲۰۲٣

Read more...

 

رۆژی شەمە رێکەوتی ۱ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۲ بە دەستپێشخەری لێژنەی هاوکاری چەپی باشووری کوردستان، و بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانی چەپ و کۆمەڵگای مەدەنی باشوور و بەشێک لە چالاکانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە بەردەم بینای رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان، گردبوونەوەیەکی هێمنانە و جەماوەری بە مەبەستی ئیدانەکردنی هێرشی موشەکی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان،و بەزاندن و پێشێلکردنی سەروەری هەرێم و عێراق، رێکخرا.
جێگەی ئاماژەیە لەم گردبوونەوەیەدا رۆڵی بەرچاو و ئەرێنی و بەهێزی چالاکوانانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان دیار بوو، خۆپێشاندەران تێکڕا لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەرزکردنەوەی وێنەی شەهیدانی موشەک باران کردنی بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، شەهیدانی نارزایەتییەکانی ئەم دوایانەی ئێران و رۆژهەڵات،و وێنەی شەهید ژینا ئەمینی کچی کوردی ۲۲ ساڵەی خەڵکی سەقز کە ئێستا بۆتە سیمبولی خۆراگری گەلانی ئێران لە هەمبەر سیاسەتی دژە ئازادی کۆماری ئیسلامی دا، بە بەرزکردنەوەی نووسراو و دانی دروشم، خوازیاری هەڵوێستی جیدی لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بوون لە هەمبەر ئەم پێشێلکاری و سنووربەزاندنی کۆماری ئیسلامی دژی سەروەری باشووری کوردستان. داوایان کرد بە هەموو شێوەیەکی مومکین پارێزگاری بکرێت لە چالاکان و بنەماڵە پەنابەرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ لە کەمپەکان دا، کە بەداخەوە هەنووکە ژیانی هەزاران ژن و منداڵی کوردی رۆژھەڵات لەم کەمپانەدا لە ژێر مەترسی هەرەشەی جیدی و هێرشە موشەکییە یەک لە دوای یەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی دایە، خۆپێشاندەران خوازیاری گەیاندنی دەنگی حەقخوازی خەڵکی رۆژهەڵات و گەلانی ئێران روو بە رای گشتی بوون، کە بە هەموو شێوەیەکی مومکین یارمەتی دەری خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بن، و لە هەمبەر سیاسەتی زۆرداری، سەرەرۆیی، سەرکوتکەرانە، دژە ئازادی رێژیمی کۆماری ئیسلامی کە ئێستا لە ناوخۆی ئێران دا بە دڕندانەترین شێوە لە هەوڵی سەرکوت و کپ کردنی دەنگی حەقخوازی و ئازادیخوازی خەڵکی ئێران و کوردستان دایە، هەڵوێست بگرن.
۱/۱۰/۲۰۲۲ زایینی
۹/۷/۲۷۲۲ کوردی


 

رۆژی سێ شەممە رێکەوتنی ۲۲ی خەرمانانی ۲۷۲۲ی کوردی وەڤدێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە سەرپەرەشتی هاورێ ئازاد محەممەدزادە بەرپرسی پەیوەندییەکان، کاک قانع کەریمی ئازەر ئەندامی شوورای هاوئاهەنگی، و خاتوون نوشین خاتری چالاکوانی بەشی میدیا، بە مەبەستی پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران « حدک و حدکا» سەردانی پەیوەندیەکانی حدکا لە شاری هەولێریان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی بەرزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی بەرێز کاک محەممەد نەزیف قادری و کاک محەممەد شەهروان، کاک حەمە سالەح قادری، کاک سۆران نوری، کاک ئامانج زیبایی ئەندامانی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەکان بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

لەسەرەتای دیدارەکە دا وێرای بەخێرهاتنی شاندی کۆماریخوازان لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، نوێنەرایەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، سلاۆ و پەیامی پیرۆزبایی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێز دوکتۆر مستەفای شەمامی یان گەیاندە هەئیەتی حیزب و دوو لایەن خۆشحاڵی خۆیان بە نیسبەت ئەم دیدارە دەربری.

دواتر لە لایەن بەرێز ئازاد محەممەدزادە نوێنەری کۆماریخوازان بە بۆنەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان نامەی پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاراستەی شاندی خانەخوێ کرا.

پاشان لە درێژەی دانیشتنەکەدا تاوتویی بارودۆخ و رەوشی کورد بە گشتی، و رۆژهەڵاتی کوردستانیان بەتایبەتی کرد و تێیدا یەکریزی و کۆدەنگی و هاوهەڵوێستی سەرجەم پارت و ڕێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان بە نیسبەت پرسە سەرەکیی و چارەنووسازەکانی کورد لەو بەشە بە زەروورەت زانی، کە رەوشەکە وا دەخوازێت تێکرا لە گۆرەپانی پراکتیکی دا هەنگاوی کردەیی بۆ هەڵبگرن.

هەروەها لە بەشێکی تری ئەم دیدارەدا ئاماژە بە گوفتمانی رۆژی جیهان و ناوچە کە دانووستاندن ودیالۆگی ئاشتەواییە بە گرنگییەوە باسی لێوەکرا، وە لەم پەیوەندییەدا گرتنەبەری میکانیزمی دیاڵۆگی ئاشتەوایی بۆ چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی کورد لە رۆژهەڵاتی

Read more...

 

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۷ی ۶ی ۲۰۲۲ شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتوو لە ئازاد محەممەدزادە بەرپرسی نوێنەرایەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازان لە شاری هەولێر، خالید نسووری جێگری پەیوندییەکان و قانع کەریمی ئازەر ئەندامی شۆرای هاوئاهەنگی کۆماریخوازان، سەردانی مەڵبەندیی ۳ی یەکێتی نیشتمانی لە شاری هەولێریان کرد،و لە لایەن شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپرشتی دوکتۆر مەجید محەممەد ئەمین ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەند، سابیر کاریتانی جێگری مەڵبەند، حاکم سەلاح باپیر، پرشنگ حوسێن، و بنار مستەفا کارگێرانی مەڵبەندیی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.

لە سەرەتایی ئەم دیدارەدا لە لایەن نوێنەرایەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازان پەیامی پیرۆزبایی دوکتۆر مستەفای شەمامی رێکخەری گشتی بە بۆنەی ۱ی ۶، ۴۷مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ بەرێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاراستەی مەڵبەندی سێ کرا. کە رۆڵی یەکێتی نیشتمانی وەک هێزێکی دیار و کاریگەر لە گۆڕەپانی خەباتی سیاسیی و نەتەوەیی لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە دا ئەرێنی

Read more...

 

زۆر بەرێز، سەرۆك بافل جەلال تاڵەبانی

ئەندامانی سەرکردایەتی،و جەماوەری سەربەرزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لەگەڵ ئاراستەکردنی سڵاو و رێزمان

لە لایەن خۆم و سەرجەم بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی ٤٧هەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پر بەدڵ پیروزبایی ئاراستەی بەرێزتان، گشت سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی و خەڵکی کوردستان، دەکەین.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، مێژوویی خەباتی یەکێتیی نیشتمانی و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێک، و رێبەری شۆرشی نوێی یەکییەتی، کە ۴٧ ساڵ پێش لە پێناو دەستەبەرکردنی " ئاشتی، ئازادی، دێمۆکراسی، مافی مرۆف "، و هەروەها بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی "مافی دیاریکردنی چارەنووس" دەستی

Read more...

 

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۱۰/۴/۲۰۲۲ شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتووە لە بەرێزان: ئازاد محەممەدزادە بەرپرسی نوێنەرایەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کاک قانع کەریمی ئازەر کادری بەشی پەیوندییەکان و کاک میلادی ئیلامی چالاکوانی بەشی مێدیا، سەردانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران یان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن وەڤدی کۆمەڵە بە سەرپەرشتی بەرێز کاک عەلی رەنجبەر بەرپرسی پەیوندییەکانی کۆمەڵەوە بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.

لەسەرەتای دیدارەکە دا وێرای بەخێرهاتنی شاندی کۆماریخوازان لە لایەن وەڤدی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، دوو لایەن خۆشحاڵی خۆیان بە نیسبەت ئەم دیدارە دەربری.
دواتر لە لایەن بەرێز ئازاد محەممەدزادە نوێنەری کۆماریخوازان بە بۆنەی دیاریکردنی بەرێز کاک عەلی رەنجبەر وەک نوێنەری پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، دەگەل هیوای سەرکەوتنیان سەبارەت بە ئەرکی و تێکۆشانی تازەی حیزبی و سیاسی، پیرۆزبایی پەیوەندیەکانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانیان ئاراستە کرا.

پاشان لە درێژەی دانیشتنەکەدا باس لە رەوشی کورد بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستانیان بەتایبەتی کرد و تێیدا کۆدەنگی و یەکگوتاری و هاوهەڵوێستی سەرجەم پارت و ڕێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان یان بە نیسبەت پرسە سەرەکیی و چارەنووسازەکانی کورد لەو بەشە بە زەروورەت زانی کە رەوشەکە وا دەخوازێت تێکرا هەنگاوی کردەیی بۆ هەڵبگرن.

هەروەها لە بەشێکی تری ئەم دیدارەدا، ئاماژە بە زەقبووونی ئەسلی دیالۆگ و گوفتمانی ئاشتەوایی لەئاستی جیهان و ناوچەیی دا کرا، و وەک میکانیزمی هەرە کارا بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکانی جیهانی و ناوچەیی

Read more...

 

رۆژی شەممە رێکەوتی ۸ ژانیویەی ۲۰۲۲ دەستەی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات وێبینارێکی بەربەرینی لەسەر پرسی تەعریبی کوردستان و گۆرینی دێموگرافیای کوردستان بەربوەبرد.
سەرەتای وێبینارەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و رێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و دواتریش لە لایەن بەرێوەبەرایەنی رەوندی کوردی باس لە رەوشی چوارپارچەی کوردستان بە گشتی و باشووری کوردستان بە تایبەتی و پرۆسەی تەعریب و شێواندن و گۆڕینی دێموگرافیای کوردستان بە وردی ئاماژەی پێکرا، کە کورد لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە بەردەم شاڵاوی سیستماتیکی ڕاگواستن و تەعریب و کۆچ و جێهێشتنی بە زۆرە ملێ دایە، و پێویستە تێکرای کورد بە پەرۆش و خەمخۆری و پرۆژەی بەهێزەوە هەوڵی چارەسەرکردنی بدات، هەروەها لەدرێژەدا کۆمەڵێک باس و مژاری گرنگ و بەنرخ باس کران و بەشێک لە بەشداربووان راو سەرنج و تێبینی و پێشنیار و پرسیاریان لەسەر کۆی باس و مژاری وێبینارەکە خستە روو.

لەو پەیوەندییەدا نوێنەری بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان هاورێ ئازاد محەممەدزادە کە بەشداری ئەم وێبینارە بوو، تێیدا باسی لە رەوشی کورد و کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد، لەسەرتای قسەکانی دا هاورێ ئازاد محەممەدزادە ئاماژەی بە بابەتی هاوپەیوەندی و یەکگوتاری نەتەوەیی و نیشتمانی لەسەر ئاستی چوارپارچەی کوردستان کرد، و تێیدا رەوندی کوردی وەک پێویستییەکی نیشتمانی و نەتەوەیی ناوبرد کە بتوانێ ببێتە چەترێک بۆ کۆدەنگی نیشتمانی و نەتەوەیی کورد و لۆبییەکی کارامە و موحەد و تۆکمەی کوردی

Read more...

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 28ی سەرماوەزی 2721ی کوردی بەرامبەر 19ی دێسامبەری 2021ی زایینی شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپرشتی بەرێز ئازاد محەممەدزادە بەرپرسی پەیوەندیەکانی بزووتنەوە، قانع کەریمی ئازەر بەرپرسی کۆمیتەی هەولێری بزووتنەوەی کۆماریخوازان، هاورێ هەرمان رۆژهەڵاتی چالاکوانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی پیرۆزبایی سەبارەت بە بەستنی کۆنگرەی چواری هەدەپە سەردانی نوێنەرایەتی پارتی دێموکڕاتیکی گەلان HDP یان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن حیکمەت حاتیپ بەرپرسی نوێنەرایەتی هەدەپە و ئەبدولرحمان سەڤگات لە نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری کوردستان. بەو پەری ریزەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.

لەسەرتا دا وەڤدی خانەخوێ واتە هەدەپە خۆشحاڵی خۆیان لەو دیدارە راگەیاند و نزیکی و هاوبەشی گوفتمانی نێوان بزووتنەوەی کۆماریخوازان و هەدەپەیان کە ئەویش «چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی کوردە لە باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان بە کەڵک وەرگرتن لە میکانیزمی دیاڵۆگی ئاشتەوایی و دانووستاندن و بەشداری سیاسی بە گرنگ و ئیجابی نرخاند و ئەمەیان بە خاڵێکی ئەرێنی و یەکلاکەرەوە وەسف کرد، دواتر ئاماژەیان بە بەستنی کۆنگرەی هەدەپە و رەوشی باکووری کوردستان و دۆزی کورد لەوبەشە کرد. تاوتوێی کۆمەڵێک باس و مژار سەبارەت بە دۆخی چواربەشی کوردستان و ئەم قۆناغە هەستیارەی کە ئەمرۆی کورد پێیدا تێپەڕ دەبێت هەڵوێستەی لەسەر کرا، کە هەردوو لایەن کۆک و هاودەنگ بوون لە سەر پێویستی یەکریزی، یەکگوتاری، هاوپەیوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی

Read more...

 

زۆر بەرێزان جەنابی سەرۆک و سکرتێری پارتی دیمۆکراتی کوردستان
ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی


١٦ی ئاب، ٧٥هەمین سالیادی دامەرزاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەو پارتەی کە لە پرۆسێسی دامەزراندن، شکلگرتن و پەرەگرتنی‌دا وەک پارتێکی مۆدێرن و سەردەمیانە، بە کردەوە توانی ئەرک و رەسالەتی ئۆرگانیزەکردنی ریزەکانی گەل بەجێ بگەێنێ و لەراستای تەبدیلی ئیرادەی گەلی مافخۆراویی کورد، بە ئیرادەیەکی سیاسی/ نەتەوەیی و شووناسخوازانە، بەرپرسانە رۆلی پارتێکی مێژووساز و پر لە شانازی و سەروەریسازانە بنوێنێت. ئاشکرایە کە پارتی دیمۆکرات لە مێژووی ٧٥ سال ژیان و تێکۆشانی سیاسیدا، تووشی قۆناغگەلێکی پر لە هەوراز و نەشیوو، لێژاو لە سەرکەوتن و داکەوتن هاتووە، بەلام سەرئەنجام لە ئەنجامی پەیرەوکردنی سیاسەتی نەتەوەخوازانە، حەکیمانە و جەماوەرپەسەندی‌دا، بە هەماهەنگی و هاوکاری دەگەل لایەنەکانی دیکەی گۆرەپانی خەبات، توانی لە بەرەکانی شەر و ئاشتی و حەوزەی هەلسوکەوتی سیاسی و دیپلۆماسیدا، رێگا و رەورەوەی خەباتی سەختی کورد و کوردایەتی بەرەو ئاسۆی سەرکەوتن و لوتکەی هیوا و ئامانجەکانی نەتەوەیی کورد هیدایەت بکات، و لە ئەنجامدا عەمەلەن شکلێکی موومکین لە سەروەری سیاسی کوردان، لەسەر ئاستی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە باشووری کوردستاندا، بچەسپێنێت. سەروەرییەک کە لەژێر هیدایەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی،و بەشداری چالاکانەی نیشتیمان خۆشەویستان و دانی دەنگی نێزیک بە ٩٣: "بەلێ"ی خەڵک لە پرۆسێسی رێفراندۆمی ٢٥/٩/٢٠١٧ دا، بەرەو ساغکردنەوەی دەولەت/نەتەوە-دێموکڕاتیک، و راگەیاندنی "کیانی سەربەخۆی کورد" لە باشووری کوردستان‌، جەهەتدار کرابوو، بەڵامم مەخابن ئەم پرۆژەی دەولەت/ نەتەوەسازیە لەئەنجامی مئامرە و ساتوسەودای بەرژەوەندیخوازانەی زلهێزانی جیهانی و ناوچەیی و هەروەها کارەساتە دلتەزێن و چاوەروان نەکراوەکەی کەرکوک، ئیمکانی

Read more...

 

پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بە بۆنەی ٧٦هەمین سالرۆژی دامەزرانی بنەمالەی گەورەی حیزبی دێمۆکرات(حدکا، حدک)

زۆر بەرێزان ئەندامانی بنەمالەی گەورەی حیزبی دیمۆکرات
لێپرسراوی گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
خەڵکی بەشەرف و مافخوراویی کوردستان

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، به بۆنەی ، واته ٧٦مین سالرۆژی دامەزرانی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکڕات و تێپەراندنی ٧٦ساڵ خەبات و کۆڵنەدان له پێناو دەستەبەرکردنی ئامانجی رزگاری و دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی/نەتەوەیی بۆ نەتەوەی مافخوراویی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پر بە دل پیرۆزبایی لە بەرێزان لێپرسراویی گشتی حدكا و سکرتێری حدك، و ئەندامانی سەرکردایەتی و گشت کادر، و ئەندامان و لاینگرانی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێمۆکرات بە هەر دوو لایەنی ئێستای دێموکڕات، واتە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ئاراستە دەکات.

بزووتنەوەی کۆمایخوازان بێ سەبرانە داواکار و هێواخوازە، تابەڵکوو لەسەر ئاستی مێژووو و هێما هاوبەشەکان و هاوتەریبیان لە ئیستراتێژی و ئامانجی ئیستراتێژیکی موەحەدیان، هەرچی زووتر قۆڵی هەڵمەت و هیمەت هەڵماڵن و لە ئەنجامی دەستپێکی پرۆسێسی گۆران و گۆرانکاریەکانی پێکهاتەیی یەکانگیرانە، عەمەلەن بەرەو ساغکردنەوەی گووتاری موەحەد و ئاراستەکردنی شێواز و میتۆدی خەباتی ئاشتیخوازانە و سەردەمیانەی جەماوەرپەسەند، هەنگاویی یەکانگیر و هەمگەرایی بۆ یەکگرتنەوە هەڵێنن و بە ووتار، گووتار و کردار، بە یار و نەیار بسەلمێنن کە بنەماڵەی گەورەی حیزب هەر یەکە و نابێت بە دوو. بێگوومان هەر وەک هەموومان دەزانین، سەئەنجام و چارەنووسیی مەحتوومی هەموو ئینشعاب و لێکدابڕانەکان، هەر وەک مێژوو شاهیدە و سەلماندویەتی، گەرانەوە بۆ سروشتی یەکگرتنەوە و یەکانگیری بوونەوەیە، هەر بۆیەشە دەبێ بەراشکاویی هاوار بکەیین و بڵێین کە هەموو محکوم بە ملکەچی بۆ جەبری تاریخ و تەقەبوولی حوکمی یەکگرتنەوە و یەکانگیرین، لەم راستایەدا دەبێ گشت لایەک بۆ ئەنجامدانی ئەرک و رەساڵەتی مێژوویی ساغکردنەوەی ساختارێکی موەحەد و یەکانگیرانەی تەشکیلاتی بێ سەبرانە و ماندوو نەناسانە، تێبکۆشێت.


بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، دامەزراندنی حیزبی دێموکرات وەک یەکەم دامەزراوەی مۆدیڕنی کورد لە شکلی حیزبێکی خاوەن پێرەو و پرۆگرامی نەتەوەیی و سیاسی، بە ساختارێکی ئۆرناگیزەکراوی رێک و پێک لەئەو سەردەمی کوردستان دا و کە ئەویش لە سەر بنەما و بیری ژێکاف بوو بە نوختەوەرچەرخانێکی گرنگی سیاسی و مێژووی لە بزاڤی کورد دەزانێت، هەر بۆیە بزوتنەوەی کۆماریخوازان دەستکەوتەکانی ۷۵سال خەباتی پر لە هەوراز و نەشێویی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکڕات کە یەکێک لە قۆناغە زێرینەکانی ئەو حیزبە و مێژووی کورد هەژمار دەکرێت، کە ئەویش ساخکردنەوەی سەروەری سیاسی/نەتەوەیی کوردان لە شکلی مومکین واتە کۆماری کوردستان وەک نوێنگەی ئێرادەی نەتەوەیی گەلی

Read more...

 

دەقی پیرۆزباییەکە بەم چەشنەی خوارەوەیە
برووسکەی پیرۆزبایی د. مستەفای شەمامی ریکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ٤٦مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیتی نیشتمانی کوردستان
بەرێزان، هاوسەرۆكان و ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەگەڵ ئاراستەکردنی سڵاو و رێزمان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پربەدڵ پیروزبایی ئاراستەی هاوسەرۆكان بەرێزان كاك لاهور شێخ جەنگی و كاك باڤل تالەبانی و گشت سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی و خەڵکی کوردستان، دەکات.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، مێژوویی خەباتی یەکێتیی نیشتمانی و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێک، و رێبەری شۆرشی نوێی یەکییەتی، کە ۴۶ ساڵ پێش لە پێناو دەستەبەرکردنی " ئاشتی، ئازادی، دێمۆکراسی، مافی مرۆف "، و هەروەها بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی "مافی دیاریکردنی چارەنووس" دەستی پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی بەئاشتی، وە هەروەها سەقامگیری ئاسایشی گشتی،و داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەموو کوردستان و ناوچەکە ئاواتەخوازە کە لەم قۆناغه هەستیارەشدا، واتە لە سەرەتای دەستپێکی ۴۷مین سالی خەباتتاندا، هەر وەک رابردووی درەوشاوەتان له گرتنەبەری ئیستراتێژی هاوپەیمانی و بەجێ، وە هەروەها دارشتنی پلانی شایسته و گوونجاو، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی یەکێتی و گەل و نیشتمان‌دا، سەربەرزانە و سەرکەوتووانە رێگای گەیشتن بە لۆتکەی ئاواتەکانتان ببرن.
هەر سەربەرز و پایەدار بن
د. مستەفا شەمامی
رێکخەری گشتی/ بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
١

Read more...

 

زۆر بەرێز جەنابی کاک باپیر کاکە مەلا سکرتێری گشتی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
بەرێزان ئەندامانی سەرکردایەتی، کادیر و ئەندامان، لایەنگران و جەماوەری سەربەرزی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
بزووتنەوەی كۆماریخوازانی رۆژهەلاتی كوردستان، بەبۆنەی یادی ۲۶مین ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتە پێشکەوتووەکەتان پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، پر بە دڵ و بەگەرمی پیرۆزباییتان ئاراستە دەکا.
پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان وەک جەریانێکی چەپی پێشکەوتنخواز و عەدالەت تەوەر و ئاشتیخوازی نەتەوەیی کە لایەنگری چینی هەژار و چەوساوەکانە، كە لە ماوەی ۲۶ ساڵی تەمەنی پر لە سەروەری و تێکۆشانی دا، لە خەبات لەپێناو دەستەبەركردنی مافی دیاریکردنی چارەنووس، یەکسانی و دادپەروەری، هاوژینی بە ئاشتی و هاوپەیوندی نەتەوەیی و شۆرشی کۆمەڵایەتی و هەروەها لە تێکۆشان و هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە هەرجۆرە چەوساندنەوەیەکی نەتەوایەتی، چینایەتی، رەگەزی، بەحەق هەنگاوی بەکردەوەی هەڵگرتووە و

Read more...

 

بەرێزان ئەندامانی سەرکردایەتی، کادیر و ئەندامان، لایەنگران و جەماوەری خۆشەویستی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

بزووتنەوەی كۆماریخوازانی رۆژهەلاتی كوردستان، بەبۆنەی یادی 35مین ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتەکەتان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، پر بە دڵ و بەگەرمی پیرۆزباییتان ئاراستە دەکا.

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان وەک جەریانێکی چەپی پێشکەوتنخواز و عەدالەت تەوەر و ئاشتیخوازی نەتەوەیی، كە لە ماوەی 35 ساڵی تەمەنی پر لە سەروەری و تێکۆشانی دا، لە خەبات لەپێناو دەستەبەركردنی مافی دیاریکردنی چارەنووس، یەکسانی و دادپەروەری، هاوژینی بە ئاشتی و دیاڵۆگی ئاشتەوایی و هەروەها لە تێکۆشان و هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە هەرجۆرە چەوساندنەوەیەکی نەتەوایەتی، چینایەتی، رەگەزی، بەحەق هەنگاوی بەکردەوەی هەڵگرتووە و تا ئاستێکی بەرچاو رەچەشکێن و پێشەنگ بووە و رۆڵی ئەرێنی گێراوە، و لەمێژووی خۆیدا لاپەرەی

Read more...

 

زۆر بەرێزان جەنابی سەرۆک و سکرتێری پارتی دیمۆکراتی کوردستان

ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی

١٦ی ئاب، ۷۴هەمین سالیادی دامەرزاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەو پارتەی کە لە پرۆسێسی دامەزراندن، شکلگرتن و پەرەگرتنی‌دا وەک پارتێکی مۆدێرن و سەردەمیانە، بە کردەوە توانی ئەرک و رەسالەتی ئۆرگانیزەکردنی ریزەکانی گەل بەجێ بگەێنێ و لەراستای تەبدیلی ئیرادەی گەلی مافخۆراویی کورد، بە ئیرادەیەکی سیاسی/ نەتەوەیی و شووناسخوازانە، بەرپرسانە رۆلی پارتێکی مێژووساز و پر لە شانازی و سەروەریسازانە بنوێنێت.
ئاشکرایە کە پارتی دیمۆکرات لە مێژووی ۷۴ سال ژیان و تێکۆشانی سیاسیدا، تووشی قۆناغگەلێکی پر لە هەوراز و نەشیوو، لێژاو لە سەرکەوتن و داکەوتن هاتووە، بەلام سەرئەنجام لە ئەنجامی پەیرەوکردنی سیاسەتی نەتەوەخوازانە، حەکیمانە و جەماوەرپەسەندی‌دا، بە هەماهەنگی و هاوکاری دەگەل لایەنەکانی دیکەی گۆرەپانی خەبات، توانی لە بەرەکانی شەر و ئاشتی و حەوزەی هەلسوکەوتی سیاسی و دیپلۆماسیدا، رێگا و رەورەوەی خەباتی سەختی کورد و کوردایەتی بەرەو ئاسۆی سەرکەوتن و لوتکەی هیوا و ئامانجەکانی نەتەوەیی کورد هیدایەت بکات، و لە ئەنجامدا عەمەلەن شکلێکی موومکین لە سەروەری سیاسی کوردان، لەسەر ئاستی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە باشووری کوردستاندا، بچەسپێنێت.
سەروەرییەک کە لەژێر هیدایەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی،و بەشداری چالاکانەی نیشتیمان خۆشەویستان و دانی دەنگی نێزیک بە ٩٣: "بەلێ"ی خەڵک لە پرۆسێسی رێفراندۆمی ٢٥/٩/٢٠١٧ دا، بەرەو ساغکردنەوەی دەولەت/نەتەوە-دێموکڕاتیک، و راگەیاندنی "کیانی سەربەخۆی کورد" لە باشووری کوردستان‌، جەهەتدار کرابوو، بەڵامم مەخابن ئەم پرۆژەی دەولەت/ نەتەوەسازیە لەئەنجامی مئامرە و ساتوسەودای بەرژەوەندیخوازانەی

Read more...

 

بەرێزان: ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگران و جەماوەری خۆشەویستی پارتی یەکێتی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان YNDK


بە بۆنەی یادی ۲۶مین ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتەکەتان، پارتی یەکێتی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان YNDK لە لایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پر بە دڵ پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە بەرێزان دەکەین، هەر لەوپەیوەندیەشدا هیوادارین پارتەكەتان لە ئەرک و کاروتێکۆشانی نەتەوەیی و حیزبی دا بە مەبەستی زیاتر دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی و پتەوترکردنی یەکیەتی ریزەکانی ناوماڵی کورد، پێشخستنی دێموکراسی و هاوژینی بە ئاشتی نێوان گەلان و کەمینەکان، ئایین و ئایینزاکان و هەروەها باشبژێوی گەلەکەمان هەردەم بەروپێشەوە هەنگاو بنێن.
وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێداگیرین لەسەر هاوپەیوەندی نەتەوەیی و جەخت کردنەوەی پەیوندی و دۆستایەتی و هاوکاری بەهێزی دوو لایەنە، ئاواتمان بەرەپێشچوونتانە

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان