فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا ئه‌مڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، لوبنان لە لێواری داڕماندایە، لە کاتێکدا "ئێمە دەمانەوێت سەروەری بۆ لوبنان لە سەر زەوی، دەریا و ئاسمانی بگەڕێنینەوە.".

جۆزێپ بۆرێل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەیروت ڕایگەیاند، "ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەهەندێکی نێودەوڵەتی هەیە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناتوانێت بە بێدەنگی بمێنێتەوە، تێچوی نەبونی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆرە و بەرگەی ناگیرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کارمەندانی پزیشکی و نەخۆشخانەکان دەکەنە ئامانج، "لوبنان لە لێواری داڕماندایە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پێویستمان بە ئاگربەستێکی دەستبەجێیە لە لوبنان، یەکێتی ئەوروپاش پاڵپشتی ئەمریکا و فڕەنسا دەکات لە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە لوبنان".

بۆرێل باسی له‌وه‌شكرد، "دەمانەوێت سەروەری لوبنان لە ڕێگای وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەوە بگەڕێنینەوە و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکەین هەنگاو بنێن بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژیی غەززە، هاوکات پشتیوانی گەل و سوپا و دامەزراوەکانی لوبنان دەکەین و ئامادەین بۆ دابینکردنی 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ هێزە چەکدارەکانی لوبنان".

دەبێت

ئەو بەرپرسەی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا ڕونیکردەوە، "دەبێت سەرکردەکانی لوبنان بەرپرسیارێتی سیاسی خۆیان لە هەڵبژاردنی سەرۆک و کۆتاییهێنان بە بۆشایی دەسەڵاتی دو ساڵە لە ئەستۆبگرن، هەروەها دەبێت فشار بخەینە سەر ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان بۆ ئەوەی پێشنیاری ئاگربەستی ئەمریکا قبوڵ بکەن

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان