
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت ئەو نامەیەی کە سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە کە بۆ ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی نووسیوە، بڕیارە لە لایەن "نێردراوێکی" وڵاتێکی عەرەبییەوە بگەیەنرێتە تاران.
عەباس عەراقچی ڕۆژی چوارشەممە 12ی مانگی سێ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەم هەواڵەی بە ڕۆژنامەنوسان ڕاگەیاند.
وتیشی "نامەکەی ترامپ نووسراوە و هێشتا نەگەیشتووەتە دەستمان؛ بڕیارە نێردراوێک لە یەکێک لە وڵاتانی عەرەبییەوە بیگەیەنێتە تاران ".
وەزیری دەرەوەی ئێران بەڵام باسی لەوە نەکردووە کە کام وڵاتی عەرەبی ئەم نامەیە دەگەیەنێتە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی.
عەباس عەراقچی پێشتریش لە پەراوێزی کۆبوونەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و عەلی خامنەیی، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران سەبارەت بە نامەکەی سەرۆک ترامپ ڕایگەیاندبوو "ئێمەش بیستوومانە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک نەگەیشتووەتە دەستمان."
سەرۆک کۆماری ئەمەریکا 7ی مانگی سێ لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند دەیەوێت دانوستان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بکات و هەر بەو هۆیەشەوە