رۆژ له دوای رۆژ، چیرۆكی نوێی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ژماره‌یه‌ك زیندانیی گرتوخانه‌كانی رژێمی سووریا ئاشكرا ده‌بێت، زۆرێك له‌و زیندانیانه‌ش، ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌یه یان له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سووری بوون، یان خزمایه‌تی و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له داوكراوه‌كاندا هه‌یه.
زانیاری و وێنه دزه‌پێكراوه‌كانی ناو گرتوخانه‌كانی رژیمی سووریی و زانیارییه‌كانی كه به‌هۆی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه له‌سه‌ر گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌ستكه‌وتوون، له‌گه‌ڵ شایه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر له یه‌كێك له زیندانه‌كانی رژێمی سووریادا زیندانی كرابوون، چیرۆكی ترسناك و تۆقێنه‌ریان ئاشكراكردووه‌و ده‌یسه‌لمێنن ئه‌و گرتوخانانه پڕن له تاوانی گه‌وره و دۆخه‌كه به‌شیوه‌یه‌كه، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به "سه‌ربڕخانه‌ی مرۆیی" ناوی ده‌به‌ن.
محه‌مه‌د یونس مه‌حمود، زیندانییه‌كی پێشووی گرتوخانه‌ی "سیدنایا"ـیه‌ی ناوداره له نزیك دیمه‌شق، له‌و شوێنه‌دا ئه‌ندامانی سه‌ر به رژێمی سووریی، تۆڵه له جه‌سته و عه‌قڵی ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌سێننه‌وه. به رێگایه‌ك كه زۆر كه‌س ناتوانن پێشبینی بكه‌ن، له "كورسی مۆم" و شكاندنی پشت جگه له شكاندنی باڵ و قاچ و و ئه‌ندامانی دیكه‌ی جه‌سته و ته‌نانه‌ت زمان و كۆ ئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانیان تا ده‌رهێنانی گورچیله‌كانیان، به شێوازی جۆراوجۆر ئه‌شكه‌نجه ده‌یانگرێته‌وه‌و شوێنه‌وارێكی وه‌ها له‌سه‌ر زیندانییه‌كان جێده‌هێڵێت كه هه‌ندێكیان تا مردن به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن.
محه‌مه‌د یونس، له 10/1/2017 له یه‌كێك له بازگه‌كانی رژێمی سووریی، له حه‌ما ده‌ستگیركراوه، ئه‌و كاته‌ی ویستوویه‌تی بچێت مووچه‌كه‌ی له حه‌له‌ب وه‌ربگرێت، چونكه فه‌رمانبه‌رێكی پێشووی حكومه‌تی سووریی بووه له حه‌له‌ب.
محه‌مه‌د یونسی ته‌مه‌ن 45 ساڵان ده‌ڵێت "ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له زیندان ئازادكراوم، تا ئێستا بیر له‌و شه‌وه ده‌كه‌مه‌وه و ئه‌و ساتانه‌م بیرناچێته‌وه، كاتێك دوای سێ مانگ بردمیانه نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و له‌وێوه په‌نجه‌ره‌یه‌كی كراوه‌م بینی و تیشكی رۆژم به‌رچاو كه‌وت، من نزیكه‌ی 6 مانگ له‌و شوێنه‌دا بووم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "یه‌كه‌مجار بوو رووخساری لێكۆڵه‌ره‌كه ببینم و ناوی نازانم، به‌ڵام كه‌سێكی باڵابه‌رز و ده‌م و چاو ناشیرین بوو، زۆر دڵڕه‌قانه پێی گووتم "دانی پێدابنێ تا نه رۆیشتووین هه‌موو خانه‌واده‌كه‌ت بسووتێنین. وه‌ڵامم دایه‌وه‌و گووتم "من فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیای بیناسازی سه‌ربازی بووم، به دڵسۆزی كاری خۆم كردووه، به فه‌رمانی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه هه‌فتانه دوو جار چوومه‌ته سه‌ر پرۆژه‌كان، به‌ڵام پێی گووتم كه زانیاری ده‌ستكه‌وتووه كه تۆ په‌یوه‌ندیت به چه‌كداره‌كانه‌وه كردووه و له ناوچه‌ی بنش له گونده‌واری ئیدلب شاره‌زایی خۆت بۆ درووستكردنی تونێل و به‌ربه‌ست و باڵه‌خانه بۆ یارمه‌تیدانی توندڕه‌وه‌كان له دژی سوپای سووریا به‌كارهێناوه".
پاش ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كم نه دركاند، ده‌ستی ده‌كرده‌وه به لێدانم، زه‌نگی لێده‌دا و بانگی حاجبه شێخۆی ده‌كرد كه به دڕنده ناسرابوو، ده‌یگووت بیبه لای گه‌نجه‌كان و لێی بده‌ن، له‌وێش هێنده‌یان لێده‌دام، له مردن نزیك ده‌بوومه‌وه. به قاچ هه‌ڵیان ده‌واسیم، پاشان سێ له پیسترین كه‌سیان به كێبڵی كاره‌بایی تا له هۆشی خۆم ده‌چووم لێیان ده‌دام، كاتێك هۆشم ده‌هاته‌وه براومه‌ته‌وه ناو زیندانه‌كه‌و كه‌سێك به هێواشی ده‌ڵێت "سه‌لامه‌تییه" و به په‌رۆیه‌ك خوێنی سه‌ر و ملم ده‌سرێته‌وه".
محه‌مه‌د یونس ده‌ڵێت "دوو هه‌فته به‌و شێوه‌یه تێپه‌ڕی بێ ئه‌وه‌ی بمبه‌نه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه، به‌ڵام تووشی شۆك بووم، كاتێك له لایه‌ن هه‌مان لێكۆڵه‌ره‌وه دواكاریم پێگه‌یشت كه یه‌كێك له "گورچیله‌كانم وه‌ك قوربانی بۆ نیشتمان" ببه‌خشم و ده‌یویست نێت پاكی خۆیشی له‌و رووه‌وه بسه‌لمێنێ، به‌ڵام زۆربه‌ی زیندانییه‌كان، رووبه‌ڕووی هه‌مان چاره‌نووس ده‌بنه‌وه "ده‌یان زیندانی گورچیله‌یان ده‌رهێنراوه و پاشان گورچیله و ئه‌ندامانی دیكه‌ی جه‌سته‌ی زیندانییه‌كان فرۆشراون. ئه‌وه ببووه بازرگانییه‌كی پڕ قازانج له نێوان ئه‌فسه‌ره‌كانی كه‌رته ئه‌منییه‌كانی رژێمی سووری و زیندانییه‌كاندا، هه‌موو ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی زیندانییه‌كه‌یان ده‌فرۆشت ئه‌گه‌ر بیانویستایه، ئه‌وه‌یشی له مه‌رگ نزیك بووبایه‌وه، چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ده‌كرد تا ئه‌وه‌ی به‌كه‌ڵكی لێكردنه‌وه ده‌هات لێی بكه‌نه‌وه، پاشان به ده‌رزییه‌ك ده‌یانكوشت و ده‌یانگواسته‌وه بۆ ناو زبڵخانه و كوره‌كانی سوتاندنی زیندانییه‌كان".
ئه‌و زیندانیكراوه‌ی پێشوو ده‌ڵێت "ئه‌و كاته‌ی ئه‌و قسه‌یه‌كم بیست وه‌ك مردووم لێهات، چونكه ئه‌وه‌ی لێكۆڵه‌ر ده‌یڵێت واتای ئه‌وه‌یه ده‌بێت گورچیله‌یه‌كم ده‌ربهێنم، تا خۆیان به‌زۆر ده‌ریان نه‌هێناوه‌و دواتر له ناوم ببه‌ن".
به گوێره‌ی قسه‌كانی محه‌مه‌د یونس "لێكۆڵه‌ره‌كه وه‌ك پێشنیازی قازانجێكی باش قسه‌ی ده‌كرد و ده‌یگووت "ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له زیندانه‌كه بچیته ده‌ره‌وه، پێویسته وه‌فا و دڵسۆزی خۆت بۆ نیشتمان و خواوه‌ندی نیشتمان ده‌ربریت. لێكۆڵه‌ره‌كه پێی گووتم "گورچیله‌كه‌ت ده‌نێردرێت بۆ یه‌كێك له ئه‌ندامانی رژێم كه له شه‌ڕێكی دژی ئۆپۆزیسیۆن به‌ركه‌وتووه‌و پێویستی پێیه‌تی".
محه‌مه‌د یونس ده‌ڵێت "هیچ ریگه‌یه‌ك جگه له ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له به‌رده‌ممدا نه‌ما، بۆیه له نه‌خۆشخانه‌ی تشرینی سه‌ربازی نه‌شته‌رگه‌رییان بۆكردم، پاش سێ رۆژ هێنامیانه‌وه بۆ زیندان، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ شتێك رووی نه‌دابێ، به‌و دۆخه‌وه تا نزیكه‌ی دوو مانگ و نیوی دیكه‌ش رامكیشا و چاوه‌ڕوان بووم پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كه‌ی بێت. تا ئه‌وه‌ی شه‌وێك ده‌رگای زیندانه‌كه كرایه‌وه‌و پاسه‌وانه‌كه ئاگاداری كردم كه داواكراویت بۆ لێكۆڵینه‌وه".
محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كه‌دا رۆیشتووه بۆ ژووری لیكۆڵه‌ره‌كه، لێكۆڵه‌ره‌كه چاوی داخستبوو، پێش ئه‌وه‌ی چاو هه‌ڵبڕێت، پاشان به گه‌رمی به‌خێرهاتنی كردم و گووتی "تۆ كه‌سێكی پاك و شه‌ره‌فمه‌ندی و له پیسی تیرۆر پاكبوویته‌ته‌وه" و ئێستاش وه‌ك هاووڵاتییه‌كی باش پێویسته پێش ئه‌وه‌ی لێره بچیته ده‌ره‌وه‌و ژیانێكی ئاسایی بژیت، دوایین زانیاری له‌سه‌ر تیرۆریسته‌كانی "بنش" بده‌یت پێمان".
محه‌مه‌د یونس ده‌ڵێت "كاتێك گووتم هیچ له‌و باره‌یه‌وه نازانم و ئه‌وه‌ی زانیوومه پێم گوتوون، فه‌رمانی به ئه‌ندامانی رژێم كرد كه فێری نه‌ریتی قسه‌كردنم بكه‌ن. پاشان بردمیان وانه‌یه‌كی دیكه‌یان پێدام و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆریان دام و په‌نجه‌ی بڵندی ده‌ستی راستمیان بڕی و پاش دوو رۆژ له‌و زیندانه نه‌فره‌تییه ئازادیان كردم. لێكۆڵه‌ره‌كه له دواین دانیشتنی لێكۆڵینه‌وه‌كردن پێی گووتم "ئه‌و په‌نجه بڕاوه‌ت وه‌ك یادگاریی هاووڵاتییه‌كی باش لامان ده‌مێنێته‌وه".
ئازادكردنی محه‌مه‌د یونس، به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ژێر به ژێره بوو كه به‌هۆیه‌وه گورچیله‌یه‌كی له ده‌ستچوو، ئه‌و به‌ڵێنی پێدابوو، ئه‌گه‌ر گورچیله‌یه‌كی ببه‌خشێت، ئازادی ده‌كات، به‌ڵام تا رۆژی 17/7/2017 و پاش ماوه‌یه‌كی زۆری چاوه‌روانی و ده‌ستی ده‌ستیپێكردنی و برینه‌وه‌ی په‌نجه‌یه‌كی، ئه‌و كاته ئازادیان كردووه.
سه‌رچاوه: عربی 21
7/8/2017