فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ دووباره‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، خواستی خۆی بۆ پێکهێنانی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ ئێران دەرده‌بڕێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ دووباره‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، خواستی خۆی بۆ پێکهێنانی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ ئێران دەرده‌بڕێت.

تره‌مپ گوتوویه‌تی، نامەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران خراپ بێت، هیوادارم پەیوەندی دۆستانەمان لەگەڵ ئێران هەبێت، ئاماژەی بەوەش کردووه‌ ده‌كرێت ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ ڕوو بدات.

تره‌مپ هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەش کردووه‌، ئێران "ناتوانێت چەکی ئەتۆمی هەبێت" وەک مەرجێک بۆ پەیوەندییەکی باش لەگەڵ ئەمه‌ریکا.

پەیوەندی نێوان تاران و واشنتن لە سەردەمی ترەمپدا به‌ دۆخێكی هه‌ستیار و ناخۆشدا تێپه‌ڕی، به‌تایبه‌تی كه‌ تره‌مپ کشانەوەی وڵاته‌كه‌ی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند و هەروەها فەرمانی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی دەرکرد.

لێدوانەکانی ترامپ تاڕادەیەک لەگەڵ بەرنامە و پلانەکانی مەسعوود پزیشكیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران و تێڕوانینەکانی پێشوەختەی سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی وڵات یەک دەگرێتەوە.

١٦/٨/٢٠٢٤

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان