فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆشکی سپی رەخنە لە سیاسەتی ئێران دەگرێت و داوای لێدەکات تەواوی ئەو ئەمریکیانە ئازاد بکات کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە بیانووی جیاواز دەستگیری کردوون.

کۆشکی سپی لە رێگەی بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوێکەوە دەڵێت"نزیکەی چل ساڵە ئێران دەستگیرکردن و بە بارمتەگرتن وەک ئامرازێکی سیاسەتی دەوڵەت بەکاردەهێنێت".

هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئێران بەرپرسە لە بواری تەندروستی و سەلامەتی هەر کەسێکی ئەمریکی کە دەستگیری کردووە و داوا لە تارانیش دەکات لە ماوەیەکی کورتدا هەموویان ئازاد بکات.

لە راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپیدا ئاماژە بە هەندێک کەس کراون کە بەرپرسانی ئەمریکی جەخت لە سەر ئازادکردنیان دەکەنەوە، لەوانەش رۆبەرت لێڤنسن کە ماوەی 10 ساڵە دەستگیرکراوە، سیامەک نەمازی و باقر نەمازی، کە لە سەردەمی ئیدارەی ئۆبامادا دەستگیرکران".

کۆشکی سپی دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ کاردانەوەی تووندی دەبێت ئەگەر بێت و ئێران تەواوی ئەو ئەمریکیانە ئازاد نەکات کە دوور لە هەر بەها و رێکارێکی دادپەروەری دەستگیرکراون و زیندانیکراون.

22/7/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان