ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رۆژی 1/8/2017 به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندووه "ئه‌مریكا نایه‌وێت رژێمی كۆریای باكوور بڕوخێنێ و هیوادراین له داهاتوودا گفتوگۆ ده‌ست پێكات، به‌و مه‌رجه‌ی پیۆنگ یانگ ده‌ستبه‌رداری پرۆگرامه ناوكییه‌كه‌ی ببێت".
تیلرسن له واشنتن بۆ رۆژنامه‌وانان دواوه‌و ده‌ڵێت "ئێمه هه‌وڵ ناده‌ین رژێمی كۆریای باكوور بڕوخێنین و هه‌وڵ ناده‌ین به په‌له نیمچه دوورگه‌ی كۆریی یه‌كبگرێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "ناشمانهویت سوپا بنێرینه باكووری هێڵی 38 كه هه‌ر دوو كۆریا ده‌كات به دوو به‌شه‌وه. هه‌ر بۆیه په‌یامێكی ئاراسته‌ی كۆریای باكوور كردووه‌و گوتوویه‌تی "ئێمه دوژمنی ئێوه نین، هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌رتان، به‌ڵام ئێوه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ئێمه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه و پێویسته وه‌ڵاممان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانتان هه‌بێن.
ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
تیلرسن باسی هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپی له ماوه‌ی 6 مانگی یه‌كه‌می دهسهڵاتدارییهكهیدا كردوو گووتی "په‌نجه‌ره‌یه‌كی كراوه‌مان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ هێشتووه‌ته‌وه، هیوادارین له كاتێكی دیاریكراودا له‌و پرسه تێبگه‌ن، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت بچینه سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی داهاتوویه‌ك كه ئاسایش و ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه ئابوورییه‌ی كۆریای باكوور ده‌یه‌وێت رووبدات له‌گه‌ڵیان بكه‌وینه گفتوگۆ".
به‌ڵام گووتی "مه‌رجی سه‌ره‌كی ئه‌و گفتوگۆیانه ئه‌وه‌یه، له داهاتوودا كۆریای باكوور چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌بێت".
هه‌روها وه‌زیری ده‌ره‌وه ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت "له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا مه‌ترسییه‌كانی كۆریای باكوور زۆر زیاتر ده‌ركه‌وتووه، ئێمه‌ش چه‌ند بژاره‌یه‌كی دیاریكراومان هه‌یه (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌تی فشاری ئاشتیانه بۆ سه‌ر پیۆنگ یانگ).
تیلرسن داوای له چین كرد، هه‌ژموونی خۆی بۆ ره‌خساندنی گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مداری نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور به‌كاربهێنێ.
2/8/2017