فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

حیزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستیکردەوە، حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر باشوری لوبنان تیرۆرکراوە.

ئەوەش هاتوە، "پیرۆزبایی لە جەنابی نەسروڵا دەکەین بۆ وەرگرتنی بەرزترین خەڵاتی خودا کە پلەی شەهیدییە".

حیزبوڵاى لوبنان لە راگەیندراوەکەیدا دەڵێت: لە دواى شەهیدکردنى حەسەن نەسروڵا، پابەند دەبن بە مقاوەمە و قوربانیدان تاوەکو سەرکەوتن.

حەسەن نەسروڵاى تەمەن 64 ساڵ، لە ساڵی 1992 وەک ئەمینداری گشتی حیزبوڵا دەستبەکاربوە و ماوەی 32 ساڵ سەرکردایەتی حیزبەکەى کردوە و لە بەیاننامەکەدا وتەبێژى سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، رۆژى رابردو سوپاى ئیسرائیل، حەسەن نەسروڵا ئەمیندارى گشتى حیزبوڵا و عەلى کارکى، سەرۆکى بەرەى باشورى حیزبوڵا و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەى کوشت.

28/9/2024

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان