فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوای دیاریکردنی رۆژی ئەنجامدانی گشتپرسی لە باشووری کوردستان و، پێکهێنانی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، ئێستا ئەو ئەنجوومەنە لە پلانیدایە سەردانێک بۆ وڵاتانی جیهان رێکبخات، بەمەبەستی کۆکردنەوەی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی.

ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بڕیاربوو دوای سەردانی بارزانی و شاندی یاوەری بۆ بەلجیكا، چەند كۆبوونەوەک بەمەبەستی دانانی نەخشەڕێگەی پێویست سەبارەت بە پرۆسەی گشتپرسی ئەنجامبدرێت".

عەبدوڵڵا وەرتی، هەروەها گوتی" مژارەکانی دانووستاندنی شاندەکان لەگەڵ وڵاتان بۆ پشتیوانی و پاڵپشتی پەیداکردنە بۆ پرۆسەی گشتپرسی و، پێدانی روونكردنەوەی پێویستە،كە گشتپرسی مایەی مەترسی نییە بۆ سەر بەرژەوەندیی وڵاتان، بەڵكو مایەی ئاشتی و سەقامگیرییە".

لەبارەی بەردەوامبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، محەممەد ئیلخانی، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی، کە هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمە، بە رووداوی راگەیاند "لەم هەفتەیەدا بەرنامەی سەردانیکردنی وڵاتانی هەرێمی، عەرەبی و ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش و بەغداش دادەنێین. وڵاتان و بەغداش دڵنیادەکرێنەوە کە گشتپرسی بۆ تێکدانی بارودۆخی ناوچەکە نییە و، تێیاندەگەیێنین کە گشتپرسی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش ئەنجام دەدرێت".

رۆژی 7-6-2017 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنەكانی بەشدار لە حكومەت و پەرلەمان (جگە لە گۆڕان و كۆمەڵ) كۆبووەوە. رۆژی 25-9-2017 بە وادەی ئەنجامدانی گشتپرسی دیاریكرا و، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی بۆ راییکردنی کارە پێویستەکان راسپێردراوە.

22/7/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان