جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، کوژرانی نەسروڵڵا بە هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل، "رێکارێکی دادپەروەرییە بۆ قوربانییە زۆرەکانی، لە نێویاندا هەزاران ئەمریکی، ئیسرائیل و خەڵکی سڤیلی لوبنانی."
جۆ بایدن دەشڵێت: "ئەمریکا بە تەواوی پشتیوانی لە مافی ئیسرائیل دەکات بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆی بکات لە دژی حیزبوڵڵا، حەماس، حووسییەکان و هەر گرووپێکی دیکەی تیرۆرستی لاینەگری ئێران."
بایدن باس لەوە دەکات، "وەزارەتی بەرگریم راسپاردووە ریزەکانی بەرگریی سوپای ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەهێزبکەن بۆ ئەوەی بەرپەرچی دوژمنکاری بدەنەوە و مەترسیی بەرپابوونی جەنگێکی فراوانتر کەمبکەنەوە."
29/9/2024