سەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردینی باکووری کوردستان دەڵێت، کۆمەڵگە پێویستی بە دەستوورێکی دیموکراسییە کە تێیدا مافی گەلانی تورکیا پارێزراو بێت.
ئاوێنه: ئەحمەد تورک ھاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی مێردین لە باکووری کوردستان رایگەیاند، بەبێ چارەسەریی پرسی کورد ھیچ کێشە و پرسێکی تورکیا چارەسەر نابێت و پێویستە لە جیاتی چەک و ئاگر لایەنەکان ئامێزیان بەڕووی یەکتردا بکەنەوە و دەستورێکی دیموکراسیی بۆ تورکیا بنوسرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لەلایەن تورکیا، تەنھا بە وتن ناکرێت و پێویستی بە رێوشوێن و کردار ھەیە.
ھاوکات ماڵپەری ئەلمۆنیتەر و چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆی تورکیاش بڵاویانکردووەتەوە، وەک ھەنگاوێک بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی کە لە ساڵی 2015 راگیرا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە پێشنیازیکردووە پرسی چەکدانانی پەکەکە لەناو ئەو پارتەدا تاوتوێبکرێت.
14/10/2024