فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فەرماندەی هێزە تایبەتەکان لە سوپای ئەمریکا رایگەیاند یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەسەر داواکاریی ئەمریکا ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).

لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەمنی ساڵانە لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا، جەنەراڵ رایمۆند تۆماس، فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکا رایگەیاند "ئێمە داوامان لە یەپەگە کرد ناوی خۆی بگۆڕێت، ئەوانیش وەڵامی ئێمەیان دایەوە و لە ماوەی یەک رۆژدا پێشنیازیان کرد ناوی هێزەکانی سووریای دیموکرات، یان هەسەدە لەخۆیان بنێن، پاشان گۆڕیان".

بەرپرسە سەربازییە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوە داوە، تورکیا بە ئەمریکای گوتووە "ئێمە یەپ ەگە بە بەشێک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەزانین، لەکاتێکدا ئێوە هاوپەیمانمانن، چۆن لەگەڵ دوژمنەکانیشمان دەبن؟" بۆیە ئێمە داوامان کرد یەپەگە ناوەکەی خۆی بگۆڕێت.

رایمۆند تۆماس پێی وایە بوونی وشەی دیموکراتی لە ناوە نوێکەدا گرنگ بووە و، دەشڵێ "گۆڕینی ناوەکە کارێکی باش بوو، چونکە دەیانویست بەشداری لە دانووستاندنەکانی جنێڤ بکەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا، ئەگەر ئەوان لەژێر سێبەری پەکەکە بوونایە نەیاندەتوانی ئەمە بکەن".

گوتەکانی جەنەراڵ رایمۆند تۆماس لەکاتیکدان، هەتاوەکو ئێستا یەپەگە، یان هەسەدە هیچیان بەیاننامەیەکی فەرمیان لەبارەی ئەو لێدوانانە و گۆڕینی ناو نەداوە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە گوتەکانیدا جەختیشی کردەوە لەوەی: ئێستا ژمارەی شەڕڤانانی هەسەدە گەیشتووەتە 50 هەزار شەڕڤان.

ئەمریکا بەهەمان شێوەی تورکیا پەکەکەی خستووەتە نێو لیستی تیرۆرەوە. ئەمریکا لە ناتۆ بەرگری لە پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) و، باڵە سەربازییەکەی پەیەدە کە یەپەگەیە دەکات، هەروەها هاریکاریش لەنێوان ئەمریکا، پەیەدە و یەپەگە لە شەڕی دژی داعشدا هەیە.

22/7/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان