فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زیاتر لە دەساڵە بە شیوەیەکی گوماناویی ژینگە ودارستانەکانی کوردستان دەکەوتنە بەر شاڵاوی ئاگرو دەسووتێن.
بە تایبەتی‌ لە دەسپێکی وەرزی گەرما رۆژ نیە چەند شوێن لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ئاگریان تێبەرنەبێ و ژینگە وسروشتی کوردستان خەسار و زیانیان لێ نەکەوێ.
ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما بەداخەوە هەرجارەو بەشێک لە جەستەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگریان تێبەردراو، لە ئیلامەوە تا ورمێ بەشێکی بەرچاو لە دارستان و بێشەڵانەکانی زاگرۆسی کوردستان کە سامانی سروشتی وە ئەژماردێ لە ئاگردا سووتاون.
لە رۆژانی رابردوو زنجیرە کێوی شاهۆ شەو و ڕۆژێک لە ئاگردا سووتاو و، سەرەڕای ڕێگریی کردنی ناوەندەئەمنییەکان لە خەڵکانی ژینگەپارێز، بەڵام ژینگەپارێزان بە هیممەت وهەوڵی خۆیان ئاگرەکەیان دامرکاند.
هۆکاری سەرەکیی ئاگر گرتنی لەوەڕگەو دارستانەکانی شاهۆ بۆ مانۆڕی نیزامی و تۆپ‌بارانی سپای پاسداران دەگەڕێتەوە بە بیانووی هەبوونی دژبەرانی نیزام.
هەر بۆیە بە دەسپێشخەری ژینگەپارێزانی بانەیی و ئەنجومەنی پاژین لەو پێوەندییە‌دا

Read more...

 

ئێنسکۆپیدیای (کوردیکا) کە فەرهەنگێکی بەربڵاوە، لە نووسینی عەباس جەلیلیان (ئاکۆ) خەڵکی ئیسلام‌ئاوای ڕۆژئاوا (شائاباد)ی سەر بە کرماشان، بەرگەی یەکەم و دووەم (پیتەکانی ئەلف و بێ) چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئێنسکلۆپیدیای (کوردیکا) بە پێداچوونەوەی ورد و نوێ ئامادە کراوە کە بە سێ زمانی کوردی ئینگلیزی و فارسییە و پێکهاتووە لە زاراوەکانی کوردیی (کەلهوڕی، کورمانجی، سۆرانی، هەورامی، لەکی، لوڕی و شەبەک) کە لەلایەن وەشانگەی (دیباچە)ەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەم فەرهەنگە ماوەی ساڵانێکی زۆرە بە شێوەی جیدی و بە شێوازەکانی سەرچاوەی کتێبخانەیی و توێژینەوەی مەیدانی لەلایەن عەباس جەلیلیانەوە کاری لەسەر دەکرێت و بەڕای شارەزایانی فەرهەنگ و ئێنسکلۆپیدیا یەکێک لە کتێبە بەنرخەکان و بە گەورەترین وشەنامەی کوردی دێتە ئەژمارکە لە بواری توێژینەوەی فەرهەنگی کوردیدا

Read more...

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه‌ و پشتیوانی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌رده‌بڕێت.
به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ی جیروزالیم پۆستی ئیسرائیلی، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆبۆته‌وه‌ كه‌ 33 ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ تیایدا به‌شداربوون، گفتوگۆیان كردووه‌ له‌سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و پێشهاته‌ سیاسییه‌كان. له‌و میانه‌شدا پشتیوانی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌ربڕیوه‌.
به‌پێی رۆژنامه‌كه‌، سیاسه‌تی ئه‌مریكای سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عیراقه‌ و توركیاش وه‌ك هێڵی سوور ته‌ماشای ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات، نه‌تانیاهۆش نایه‌وێت پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی

Read more...

 

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپای هاوپه‌یمانان و حكوومه‌تی عێراق به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت و داواده‌كات هاوپه‌یمانان لێكۆڵینه‌وه‌ جددی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ‌ بۆچی حكوومه‌تی عێراق چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی وڵاتی كه‌نه‌دای راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نه‌كردووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ میدیاكانی كه‌نه‌دا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌یان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ پێشمه‌رگه‌ ناردووه‌، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌ر سوپا و هێزه‌ یاساییه‌كانی خۆیانی دابه‌شكردووه‌.

له‌ ده‌ستپێكی شه‌ڕی داعشه‌وه‌، له‌وكاته‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ سه‌لماندی به‌نوێنه‌رایه‌تی جیهان شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات، زۆربه‌ی وڵاتان پشتگیری و پاڵپشتی خۆیان بۆ پێشمه‌رگه‌ دووپاتكرده‌وه‌ و هه‌ر زووش به‌شێكیان ده‌ستیانكرد به‌ ناردنی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی، به‌ڵام هیچ هاوكارییه‌ك به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی عێراق راده‌ستی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه‌.

ئێستا به‌شێك له‌ میدیاكانی كه‌نه‌دا كه‌ پشتیان به‌ سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌یان به‌ستووه،‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ حكوومه‌تی كه‌نه‌دا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ ناردووه‌، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق نه‌یداوه‌ته‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌.

https://youtu.be/aJFf7nPcQNI

13/8/2017

 

نازم ده‌باغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران روونیدەکاتەوە، چاوەڕێ دەکەن ئێران بەردەوام بێت لە پاڵپشتییەکانی بۆ کوردستان.

نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران جەختیکردەوە، پەیوەندییەکی مێژوویی زۆر باش لە نێوان هەولێر و تاران هەیە و لە رووی جیۆگرافییەوەش، ئێران دراوسێی هەرێمی کوردستانه‌ و دەبێ تەواوی پێشهاتەکان بە ئاگاداری هەردوولا بێت.

دەباغ لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاكانی ئێران رایگەیاند، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان کە ئەندامانی تەواوی لایەنەکانی تێدایە، سەردانی تاران بکات بۆ ئەوەی پرسی ریفراندۆم تاوتوێ بکەن.

13/8/2017

 

رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵاوه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ رۆژئاوای مووسڵ و له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا داده‌مه‌زرێنێت، ئامانج له‌و كاره‌ش رێگریكردنه‌ له‌ هه‌وڵه‌ پاوانخوازه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌.

پێشتریش له‌ میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌، تاران ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ رێڕه‌وێكی زه‌مینی له‌ تارانه‌وه‌ بۆ به‌غدا و له‌وێشه‌وه‌ بۆ دیمه‌شق و به‌یرووت بكاته‌وه‌، ئێستاش له‌ هه‌ردوو دیوی سنووری عێراق و سووریا، ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی تێدا جێگیربوونه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن.

شێخ مزاحیم حویت، گوته‌بێژی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بۆ رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ده‌ستییان به‌ دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌ كردووه‌ له‌ نزیك گوندی كهریز سه‌ر به‌ ناحیه‌ی زومماری رۆژئاوای دیجله‌، دواتریش چوار بنكه‌ی دیكه‌ی سه‌ربازی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا بنیات ده‌نێت".

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی رۆژنامه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئامانج له‌و كاره‌ی ئه‌مه‌ریكا، بڕینی ده‌ستی ئێران و راگرتنی ئه‌و میشیلیا شیعانه‌یه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیركراون و سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ناوچه‌كانی رۆژئاوای شنگال تا قائیم بكه‌وێته‌ ژێر چاودێر و كۆنتڕۆڵی خۆی، به‌مه‌ش ده‌توانرێت به‌ ئاسانی رێگری له‌ درووستبوونی ئه‌و رێڕه‌وه‌ زه‌مینییه‌ بكرێت، كه‌ ئێران به‌رنامه‌ی بۆ داناوه‌.

گوته‌بێژی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌ سووننه‌كان، رایده‌گه‌یه‌نێت، سووننه‌كانی عێراق، گه‌وره‌ترین زیانییان پێكه‌وت كاتێك سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كشایه‌وه‌، روونیشی ده‌كاته‌وه‌ پێشتر چه‌ند جارێك داوایان له‌ ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ سووننه‌نشینه‌كان بكاته‌وه‌.

شێخ مزاحیم حویت، ده‌شڵێت: "پێشوازی له‌و هه‌نگاوانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاریمان لێبكات له‌ حه‌شدی شه‌عبی و پاسداری ئێران و چه‌كدارانی پارتی كرێكاران، كه‌ له‌و ناوچانه‌ جێگیر بوونه‌، به‌و هه‌نگاوه‌ش كۆتایی به‌و پێشێلكارییانه‌ دێت كه‌ دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌".

رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" باس له‌وه‌ش ده‌كات، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیان، ئه‌مه‌ریكا چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ده‌كه‌ونه‌ گه‌یاره‌، رۆژئاوای مووسڵ، قه‌زای به‌عاج و مه‌خموور، وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌، كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ فه‌رمی ده‌ستییان به‌ بنیاتنانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كردووه‌ له‌ رۆژئاوای دیجله‌.

هاشم بریفكانی، له‌ لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بۆ رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌كان گرنگییه‌كی زۆر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆیه‌ سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییانه‌ له‌ پارێزگاكه‌ ده‌كاته‌وه‌".

بریفكانی روونی ده‌كاته‌وه‌، ئامانجی سوپای ئه‌مه‌ریكا، كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی سنووری نێوان عێراق و سووریایه‌ و ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت، ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكه‌وێته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن.

رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، ماوه‌یه‌كه‌ هیزه‌ ئێرانییه‌كان، هاموشۆی سنووره‌كانی عێراق و سووریا ده‌كه‌ن و له‌ هه‌وڵی چڕدان بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ته‌واوی ناوچه‌كه‌ بكه‌ن، چه‌ند جارێكیش قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، به‌ نهێنی سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردووه و چه‌كدارانی به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه‌.

13/8/2017

 

بانكێك پڕۆژەی پێدانی قەرزی بچووك لە ھەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكات و قەزر بە ھاووڵاتیانی كوردستان بە تایبەتی گەنجان دەدات.

لە راگەیەندراوێكدا (RT Bank)، ئاشكرای كرد، قەرزی بچووك بە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان بەتایبەتی گەنجان دەدات، هاووڵاتییان دەتوانن بۆ پڕۆژەی تایبەت داوای قەرزی بچووک لە بانکەکەیان بكەن.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە، هاووڵاتیان دەتوانن تا بڕی 50 ملیۆن دینار بە قەرز لەو بانکە وەربگرن، بۆ بنیادنانی پڕۆژەی تایبەت بەخۆیان یان تەواوكردنی پڕۆژەكانیان.

13/8/2017

 

 

 کۆماریخواز ناوەندی هەواڵ: رۆژی هەینی ٢٠ی گەلاوێژ ١٣٩٦ی هەتاوی بنکەی سەرەکیی ناوەندی " ڤەژین " لە شاری مەریوان لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە سووتێندراو ئەوەش کاردانەوەیی گەورەی میدیایی و نارەزایەتی چاکالانی فەرهەنگی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستانی لێ کەوتەوە

ناوەندی ڤەژین ناوەندێکی کولتووری - فێرکارییە و لەم ساڵانەی دواییدا لەزۆر بواری کولتووری دا چالاکی بەرچاوی هەبووە و رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە بردنە سەرەوەی ئاستی وشیاریی فکری و نیشتمانی لە شاری مەریوان دا

هەر لەم پەیوەندیەدا ناوەندی ڤەژین راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە و ئەم کارە بە پیلانیکی لە پێش دارێژراو و ئامانجدارانە ناو دەبات و بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە شۆفینستیە دەکات.

دەقی روونکردنەوەکەی ناوەندی ڤەژین کە بە ناوەندی هەواڵی کۆمایخوازان گەیشتووە:

 

ڕوونکردنەوەیک بۆ ڕای گشتی لەمەڕ سووتێنرانی بنکەی سەرەکیی ناوەندی ڤەژین
بەداخەوە ڕۆژی هەینی ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە کاتێکدا کە ڕۆژی پشوو بوو و دەفتەری سەرەکیی ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین داخراو بوو، لە یەکێک لە ژوورەکانەوە لەلایەن کەسانی

Read more...

 

ئاژانسی هەواڵی سپوتنیکی رووسی بابەتێکی شیکاری دەربارەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و هەڵوێستی ئەمریکا لەو بارەوە بڵاوکردوەتەوە. بابەتەکە رای ژمارەیەک شارەزای وەرگرتووە و ئەوانیش دەڵێن، ئەمریکا دژی گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان نییە.

مەحمود بۆزارسلان، شرۆڤەکاری سیاسی تورکیا بە سپوتنیکی راگەیاندووە "ئەمریکا پێویستی بە کوردە. هەربۆیە پێموانییە واشنتن دژی گشتپرسییەکە بێت. ئەمریکا لە بواری سەربازی و سیاسیشەوە پاڵپشتیکارێکی گەورەی کورد بووە".

بۆزارسلان دەڵێت، ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات کە پاڵپشتی لە عێراقێکی فیدراڵی دەکات بەڵام ئەوەی راستی بێت واشنتن هەبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی بە باش دەزانێت.

لەلایەکی دیکەوە ساکیر، شارەزای ناسراوی بواری سەربازیی ئەمریکی بە ئاژانسە رووسییەکەی راگەیاندووە، کوردەکان وەک تەنیا هێز دەمێننەوە کە ئەمریکا بتوانێت لە عێراق و سووریا پشتیان پێ ببەستێت.

ساکیر دەڵێت، ئەمریکا پێویستی بە کورد هەیە و هەربۆیە دەبێت لە بەرامبەریشدا شتێکیان پێ بدات، لەوانەش بەڵێنی جۆرێک لە سەربەخۆیی یان یارمەتیدانیان بۆ ئەوەی وەک دەوڵەتی سەربەخۆ رۆڵی خۆیان بگێڕن.

12/8/2017

 

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان مه‌سعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ریكس تیله‌رسن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ ناوخۆی عێراق و شه‌ڕی داعش و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، تاووتوێ كرا.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەستخۆشی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد لە تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی كرد و هاوكات سەرەخۆشیی لە خانەوادە و كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە كرد كە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا گیانی خۆیان بەخت كردووە و شەهید بوونە.

به‌ گوێره‌ی وێباسیتی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌ و لە بەشێكی دیكەی ئەو پەیوەندییەدا دەستخۆشی لە سەرۆك بارزانی و سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان كرد بۆ بڕیاری پێكهێنان و ناردنی شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بە مەبەستی دانوساندن لەسەر پرسە سیاسییەكان.

ریكس تیله‌رسن، ئەوەیشی راگەیاندووه‌، پێی باشە ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دوابخرێ و پشتگیریی خۆیشی بۆ دیالۆگ و دانوساندنی نێوان هەرێم و بەغدا دووپات كردەوە.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكای كرد و پێزانینی بۆ ئەو هاوكاری و یارمەتیدانەی كە ئەمەریكا هەبوو كه‌ لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش، پێشكەشی هێزی پێشمەرگەی كردووە.

هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە كە بەمنزیكانە شاندی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا دەكات بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ئاییندەی پەیوەندیی نێوان كوردستان و بەغدا.

لەبارەی داواكاری بۆ دواخستنی ریفراندۆم سەرۆك بارزانی بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكای ڕاگەیاند كە ئەو پێكەوەژیانەی كوردستان لە ڕابردوو و لە قۆناغی جۆراوجۆر لەگەڵ دەوڵەتی عێراق هەوڵی بۆ دەدا جێبەجێ نەكرا، هەر بۆیەش گەلی كوردستان بڕیاری دا ڕێگەی خۆی بگرێتەبەر.

سەرۆك بارزانی ئەوەیشی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا خستەڕوو كە پرسیار ئەوەیە لە بەرانبەر دواخستنی ڕیفراندۆم چ زەمانەتێك و چ بەدیلێك هەیە بۆ ئاییندە و دیاریكردنی چارەنووسی گەلی كوردستان؟

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بڕیاریاندا كە لە هەموو هەنگاو و پێشهاتە سیاسییەكانی ئاییندەدا هاوكار و هەماهەنگ و لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن.

12/8/2017

 

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (ھەدەپە), لە پەرلەمانی توركیا رايده‌گه‌یه‌نێت، ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان, له‌و قۆناغه‌ی ئێستا ھەنگاوێكی پڕ به‌ها و گرنگ و مێژووییە و پشتگیری لێده‌كه‌ین.

فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ راشیگه‌یاندووه‌, چارەسەركردنی كێشەی كورد ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەكە دەگەڕێنێتەوە و له‌م رووه‌شه‌وه‌ بە ھەموو شێوەیەك پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان دەكەین.

ئه‌حمه‌د یه‌ڵدریم، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌، به‌ نامه‌یه‌ك پشتگیری له‌و هه‌وڵه‌ی شه‌ش پارتی كوردی باكووری كوردستان ده‌كات، كه‌ هه‌ڵمه‌تێكییان بۆ پشتگیریكردن له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه‌، كه‌ بڕیاره‌ی له‌ 25ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا، ئه‌حمه‌د یڵدرم جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ رایده‌گه‌یه‌نێت, پشتگیریكردن لە ریفراندۆمی كوردستان بەرپرسیارییەتییەكی مێژووییە و لە ھەموو چالاكییەكاندا پشتیوانی بۆ ریفراندۆم دووپاتدەكەینەوە.

12/8/2017

مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆییە و ئەوانەی دەڵێن كات گونجاو نییە بۆ ریفراندۆم دەبێ پێمان بڵێن ئەدی كەی گونجاوە؟ یان بەدیلی ریفراندۆم چییە؟

بارزانی لە وتەیەكدا ئاماژەی بە بڕیاری ریفراندۆمی كوردستان دا و جەختی لەوە كردەوە، ئەم بڕیارە بڕیاری خەڵكی كوردستانە و لە ئەنجامی شكستهێنانی

Read more...

 

ئەمشەو جارێک ی ترتۆپخانەکانی ئێران بۆ جارێکی دیکە ناوچە کوێستانییەکانی سنووری قەزای چۆمانیان تۆپباران کرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی باسنیوز " ئەمشەو تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کوێستانەکانی سنووری گوندی (گوندەژۆر)یان لە سنووری شاردێی حاجی ئۆمەرانی سەر بەقەزای چۆمانیان تۆپباران کرد.

 تا ئێستا زەرەروزیانی تۆپبارانی ئەمشەوی ئێران نەزانراوە. ئ

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەییەک لەمەوبەر تۆپخانەکانی ئێران ئەو ناوچەیان تۆپباران

Read more...

 


ئه‌حمه‌د شێربه‌گى بێژه‌رى ناسراوى ئێزگه‌ى ده‌نگى حزبى ديموكرات و شۆڕشى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، په‌يامێكى ڤيديۆيى ئاراسته‌ى فه‌رهاد سه‌نگاوى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و يه‌كێك له‌ نه‌يارانى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان كردووه‌.

له‌ په‌يامه‌كه‌يدا، كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌حمه‌د شێربه‌گى رووده‌كاته‌ فه‌رهاد سه‌نگاوى و رۆژانى سه‌رده‌مى كارى بێژه‌رى له‌ راديۆى ده‌نگى گه‌لى كوردستانى سه‌ر به‌ يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانى بير ده‌هێنێته‌وه‌، كه‌ چۆن به‌ وتاره‌ ئاگرينه‌كانى داواى گيانبه‌ختكردن و شه‌هيدبوونى بۆ رزگارى كوردستان ده‌كرد و له‌ ئێستاشدا بووه‌ته‌ كاره‌كته‌رێكى سه‌رسه‌ختى

Read more...

 

بە دانانی ئاڵای كوردستان و ئێران، دوو پرۆتۆكۆلی بازرگانی لەنێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران واژووكرا.

پەیامنێری كوردستان24 لەتاران رایگەیاند: "بە بەشداری شاندێكی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ كۆنفرانسێكی ئابووری جیھان لە تاران بەڕێوەدەچێت و 24 وڵات بەشداریان لە كۆنفرانسەكەدا كردووە".

شێخ مستەفا عەبدولرەحمان، سەرۆكی یەكێتی ھاوردە و ھەناردەكارانی كوردستان بە كوردستان24 گوت: "شاندی ھاوردە و ھەناردەكاران و ژووری بازرگانی ھەولێر بە فەرمی بانگێشتی كۆنفرانسەكە كراوین، دوو پرۆتۆكۆل لە نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران واژووكرا، لە پرۆتۆكۆلەكەدا ھاتووە، بازرگانی لەنێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران بەردەوام بێت، ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە كاربكرێت بۆ ئەوەی نووسینگەی بازرگانانی ئێران لە ھەرێمی بكرێتەوە و بە پێچەوانەوە ھی ھەرێمی كوردستانیش لە ئێران بكرێتەوە، بۆ ئەوەی پەیوەندییە بازرگانییەكان بەردەوام بن و بەھێزتر بكرێ و لە ھیچ كاتێك كێشەی بۆ دروست نەبێت".

https://youtu.be/2pfBDXYu7s8

12/8/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان