فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە سزای بەسەر جێگری وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەندامانی باڵای سوپای پاسداران و سێ هێڵی ئاسمانی ئیراندا سەپاند کە دەوترێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک و کەرەستەی دیکەیان بۆ ڕووسیا ناردووە بۆ بەکارهێنانی لە شەڕەکەی دژی ئۆکرانیا.

هێڵە ئاسمانییەکان بریتین لە ئێران ئەیر، ماهان ئەیر و ساها و هەروەها سەید حەمزە قەلەندەری، جێگری وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە نێو ئەو کەسانەدایە کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە.

حەمزە قەلەندەری کە یەکێکە لەو حەوت بەرپرسە باڵایەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێستا گەشتکردنی بۆ ئەورووپا قەدەغە کراوە و سەروەت و سامانەکەی لەو یەکێتییەدا سڕکراوە. بەگوێرەی بەیاننامەی یەکێتیی ئەورووپا، بەهۆی پێگەی بەرزی قەلەندەری لە حکومەتدا، ناوبراو بەشدار بووە لە پەرەپێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەرنامەی مووشەکی کۆماری ئیسلامیدا.

بەپێی سزا نوێیەکانی یەکێتیی ئەورووپا، سەروەت و سامانی ئەو سێ هێڵە ئاسمانییەی سزایان بەسەردا سەپێندراوە، سڕ دەکرێن. یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند کە فڕۆکەی ئەو کۆمپانیایانە چەندین جار بۆ گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەکنۆلۆژیای پەیوەندیدار بە ئێران بەکارهێنراون و ڕووسیاش لە جەنگەکەی دژی ئۆکرانیا بەکاری هێناون.

ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا لە بەرامبەر هاوکارییە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ڕووسیا، چەندین پاکێجی سزایان بەسەر کەس و دامەزراوە ئێرانییەکاندا سەپاندووە کە بەشدارن لە پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە.

سەرچاوە/ڕۆیتەرز

14/10/2024

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان