وێنە ئەرشیف: محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و جۆن کێری وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا لە كابینەی پێشتری ئیدارەی ئەمریكا
وەزیری دەرەوەی ئێران داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەكانی لەبارەی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران لە ئیدارەی نوێی ئەمریكا دەكات و رەتیشی دەكاتەوە، ھیچ بەرنامەیەكیان بۆ كۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی ئیدارەی نوێی ئەمریكادا ھەبێت.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ، لە دووەم ساڵرۆژی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆیەك ، داوای لە ئیدارەی نوێی ئەمریكا كرد پێداچوونەوە بە بڕیارەكانی لە سەر رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی كەی نێوانیان بكات و واژووكردنی ئەو رێككەوتنەی بە گەورەترین دەستكەوتی دیپلۆماسی وڵاتەكەی ناوبرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران، رەتیشی كردەوە، لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی لە نیویۆرك لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆببێتەوە و گوتی "وڵاتەكەی ھیچ بەرنامەیەكی بۆ دانووستان لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریكادا نییە و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پێشووی ئەمریكاش تەنیا لە چوارچێوەی دانوستانە ئەتۆمییەكاندا بووە".
15/7/2017