فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی پێیوایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى كوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت ژیانى هاونیشتمانیان 10 هێنده‌ى ئێستا خۆشتر ده‌بێت.ده‌شڵێ هه‌نگاوه‌كانى بارزانى بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان، جێگه‌ى بایه‌خه‌.

ئه‌بوبه‌كر كاروانی، سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له‌ لێدوانێكدا به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "هه‌ركاتێك ده‌وڵه‌تى كوردستان به‌فه‌رمى ڕاگه‌یندرا ئه‌وكاته‌ له‌ قۆناغى دووه‌مدا كوردستان بووژانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئابوورى به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، چونكه‌ ئێمه‌ خاوه‌نى سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ندى وزه‌ین به‌ڵام ناكرێت ئێمه‌ ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان بكه‌ین به‌ ده‌وڵه‌تى نه‌وتیی و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین به‌ ته‌مبه‌ڵخانه‌"

ده‌شڵێ پێویسته‌ گرنگى به‌ كه‌رتى وه‌به‌رهێنان بده‌ین، دید و بۆچوونمان بۆ نه‌وت و غاز بگۆردرێت، هه‌ركاتێكیش ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان دانى پێدا بنرێت، بێگومان ئه‌و كاته‌ ده‌یان قات ژیانى هاونیشتمانیان له‌مه‌ى ئێستا خۆشتر ده‌بێت.

ناوبراو داواش ده‌كات كه‌ دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ناوی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ بكرێت به‌(كۆمارى باشوورى كوردستان)یان(كۆمارى دیموكراتى كوردستانى باشوور) و پێشیوایه‌ هه‌ركاتێك كوردستانى سه‌ربه‌خۆ ڕاگه‌یه‌ندرا ئه‌وكاته‌ لیژنه‌یه‌كى كارا و پسپۆڕ له‌و بواره‌دا كارى دیاریكردنى ناو ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی خۆیان.

كاروانی گوتیشی: "هه‌نگاوه‌كانى بارزانى بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان، جێگه‌ى بایه‌خه‌ به‌ڵام هێشتا هه‌نگاوی دیكه‌ ماوه‌ چونكه‌ تائێستا نه‌توانراوه‌ ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كان چاره‌سه‌ربكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌ڕله‌مانى كوردستان كارانه‌كراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ باشتروایه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌زوویی ئه‌و ناكۆكییانه‌ وه‌لا بنێن".

21/7/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان