فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥
2025-04-04-11-13-08 ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەنجامبدرێت". ئەمریکا وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەو هێرشەی سەر ئێران، هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات‌و ڕۆژنامەکە دەڵێت:"ئەمریکا هێزەکانی خۆی نیشانی...
2025-04-04-11-08-20 ڕوون بۆ دادپەروەری ئینتقالی پشتگوێ دەخات و نەبوونی ئەو جۆرە بڕگانە تەنیا قەیرانی نیشتمانی قووڵتر دەکاتەوە."بەیاننامەکەی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات دەشڵێت "بە توندی هەر هەوڵێک...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

جه‌مالی ده‌لاك

(به‌رله‌هه‌مووشت كوردم و شانازی ده‌كه‌م كه‌ كوردم )

ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌بۆكانه‌وه‌ تێیچریكاند و به‌قه‌ندیل دا گوزه‌ری كردو له‌سلێمانی بۆهه‌میشه‌ هه‌واری هه‌ڵدا...!

(سووتاندی دڵم كۆچی لە ناكاوی تۆ

ئاوا بوو لە من خۆری بزە و چاوی تۆ

ڕۆیشتی بەڵام هەر لە دڵمدا زیندوون

سەد بیرەوەریی سەوزی بەجێماوی تۆ)

(ئه‌مین گه‌ردیگلانی)

له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی نوسینه‌كه‌م ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ ( عه‌تاچاوشین1/2/1961_ 22/6/2020) ڕۆژی هه‌ینی (24/11/2023) بیرو هزرو خامه‌م كه‌مه‌ندكێشی كردم بۆلای ژیان و گوزه‌ران و مێژووی تێكۆشانی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندی سروودبێژو گۆرانیبێژ

( تایه‌ری خه‌لیلی)

ڕۆژی شه‌ممه‌ كێوماڵێكم كرد به‌نێو یاده‌وه‌رییه‌كان و ئه‌رشیفه‌كه‌م له‌ته‌ك هونه‌رمه‌ند(تایه‌ری خه‌لیلی) و بڕیارم دا وه‌ك جاره‌كانی پێشوو به‌یانی په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كه‌م و هه‌ندێك پرسیاری دیكه‌ی ئاراسته‌ بكه‌م،

وه‌ك ڕۆژه‌كانی دیكه‌ و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ چوومه‌ سه‌ركار له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ، له‌كاتژمێر (1) ی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا بووم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیم بۆهات و وتی: ئه‌وه‌ی كاك تایه‌ری خه‌لیلی ڕاسته‌..؟ !

منیش وتم چی ڕاسته‌ برا ...؟ وتی : ئێستا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ند تایه‌ری خه‌لیلی كۆچی دوایی كردووه‌؟

ئای چ هه‌واڵێكی ناخ هه‌ژێن بوو، بڕیار وابوو له‌پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌وڕۆژه‌ (یه‌كشه‌ممه‌ 26/11/2023) په‌یوه‌ندی پێوه‌بكه‌م و زانیاری زێده‌تری لێوه‌ربگرم، ناچار به‌په‌له‌ په‌یوه‌ندیم كرد به‌ دوو هاوڕێی زۆر نزیكی هونه‌رمه‌ند( تایه‌ری خه‌لیلی)

Read more...

 

جەژنێ خاونکارە جەژنی ئائینی ڕزگاری و ئاشتی وەل ڕوشنایی و ئازادی لە تیەریکی وە گیشت خەڵکێ کورد پەروەرێ ئاینزای یارسان لە کوردستان بمارک بوود و پیروز بایی لە گیشت یارسانەیل جیهان ئۊشیم

جمێشت کوماریخوازەیلێ ڕوژهڵاتێ کوردسان : هڵاتنێ شەوقێ جەژنێ خاونکارە لە ڕوژهڵاتێ گیانێ کە لە درو و دۊزەمە و ڕیا پاڵویاس ئاسارەی کە لە ئاسمانی نەریت و فەرهەنگ کوردەواری پاشماوەی پاریزانی دابەو هونەرەو پاکی و دروستی" نە دەست درێژی نه بێ تەفاوتی, ئاینزای کە هەمیشە وە کورد هەستایەتی و گرینگی دان وە کار و نیشتمان و تێکوشان و خاسی لە ڕەوشت و قسەی خاس و مەرام مروڤانە دەیت فەرهەنگی کە بەشێ گەورای لە مێژوو کورد و ناو و نیشان کورد ها بانێ وە گیشتێ خەڵکی کورد و زوورم زوورم ئاینزا پەروەرانی دیروکێ کوردان بەڕیزانێ یارسان پیرووز بایی کەیم

 جمێشت کۆماریخوازەیلێ رۆژهەڵاتێ کوردستان

٧ی خەزەلوەر ٢٧٢٣ی کوردی /١٤٠٢

٢٩ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣

Read more...

 

حەمید ئەبوبەکر بەدرخان

هونەرمەندی نێوداری کورد مستەفا دادار موکری، دەنگێکی ئەفسووناویی نێو ئاوازو مۆسیقای کوردییە... دەنگێکە تاکو ئێستا هیچ کەس نەیتوانیوە لاسایی بکاتەوەو وەکو خۆی بیڵێتەوە! هۆکارەکەشی ئەوەیە کە دادار لەگۆرانی گوتندا بزۆزو پڕ جووڵەیە... ئەو لەکاتی چڕینی هەر سروودو گۆرانییەکدا پەیامێکی هەیە، پەیامەکانی تێکەڵ بەهەست و نەست و خولیاکانی گوێگر دەبێت و ئەفسانەئاساش دەنگی ئەو لەهزری کۆمەڵگای مرۆڤایەتییدا جێدەگرێت.

مستۆ داداری تەمەن 62 ساڵ، هەمیشە لەخەمی کۆمەڵگەی کوردەواریی و مرۆڤایەتییدا بووە. ئەو بەچریکەی گۆرانی و شێوەی خۆشخوانیی خۆی ناخی مرۆڤ و ئاسمان دێنێتە لەرزین و جووڵە و قسە، ئەو ستران بۆ کوردو کوردستان و نەتەوە جیاوازەکان و گەلانی ژێردەستە دەچڕێت و هەردەم دەست لەسەر سینگ ئامادەیە بەدەنگە ئەفسوناوییەکەی گۆرانی بۆ هەوادارانی بڵێت.

لەهەر کوێیەک زوڵم و چەوسانەوە بوونی هەبووبێ مستۆ دادار لەوێیە!

لەو کارەساتانەی کە بەسەر گەلی کورددا هاتوون، وەکو مرۆڤێک کەهەست بەلێپرسراوییەتی بکا، گۆرانیی بۆ نیشتمان و خاک و نەتەوەو پێشمەرگەو کارەساتی خوێناویی قەڵادزێ و هەڵەبجەو

Read more...

 

وتووێژ لە گەڵ ئەبولقاسمی پەرەندیان ژەنیاری دێرینی کرماشانی

و: هاشم عەلی وەیسی

بێ گومان ئۆرکێسترای ناوداری رادیۆ کوردی کرماشان، بە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی ناوچە
کوردنشینەکان ئەژمار دەکرێت. ئۆرکێسترێک کە زەمەنێک بە بەشداری گۆرانێبێژانێکی ناوداری
وەکوو: حەسەن زیرەک، خالقی، مورتەزا تەندوور، ئیبراهیمی خۆشناو، لۆڕنژاد، پیر خدری و …
گوێگرانێکی زۆری هەبوو و سەرنجی هەموو کەسێکی بۆ الی خۆی راکێشابوو. ئەندامانی ئەم
ئۆرکێسترە هێشتاکەش لە پاش ئەو هەموو ساڵە لە نێو هونەرمەندان خاوەن پێگەیەکی تایبەتن. یەکێک
لەم هونەرمەندە دێرین و ناودارانە مامۆستا ئەبولقاسمی پەرەندیانە. ئەو لە دوای رۆشتنی مامۆستا
موجتەبای میرزادە بۆ تاران وەکوو جێگری ئەو هاتە ناو ئەم کۆمەڵە ئۆرکێسترە بە نێوبانگەوە.
پەرەندیان لە سااڵنی کارکردنی لە ئۆرکێسترای رادیۆ کوردی کرماشان )قۆناغی 64 تاکوو کۆتایی 64 )
لە کارەکانی کەسانێکی وەکوو مامۆستا مەزهەری خالقی، سەیفواڵ نادر شاهی )لێوت رەنگینە و کاروان
ساالر(، مورتەزای تەندوور )ئامان هەی ئامان(، هاشم رەبیعی )گوشوارە لە گووش(، عزەتواڵ
قەندەرکی )بچیمە بیستوون(، ئیبراهیم خۆشناو، فەتانە وەلیدی، بهروز تەوەکولی و … سازی ژەندووە.
مامۆستا پەرەندیان کۆمەڵێک بیرەوەری ناوازە و شایانی گوێگرتنی لە ساڵەکانی کارکردنی لە رادیۆ
کوردی کرماشان دا هەیە کە لە درێژە دا دەیخوێننەوە:
بەرێز پەرەندیان لە ئۆرکێستری رادیۆ کوردی کرماشان

Read more...

 

(پەیڤێک بۆ سدیق بۆرەکەیی)
هۆمەر نۆریاوی

کە ئاوڕێک لە دوێنێی ژین دەدەمەوە،دەچمەوە بۆ قۆناخێكی ژیان و ساڵانی خەبات و کارکردن لە نێو ڕادیۆ کوردیی تاران و سەدان یادەوەری ئەو ڕۆژگارەی تەمەن.
دێتەوە یادم بۆ ساڵانێک نووسەر و توێژەر"سدیق بۆرەکەیی"(سەفیزادە)چەندان بەرنامەی لەسەر ناوداران و وێژەی کوردی بۆ ڕادیۆ دەنووسی. بەرنامەکانی دەهێنا بۆ ڕادیۆ و بۆ چەندان کاتژمێر لە ڕادیۆ دەمایەوە. ئەرکی پێداچوونەوە و هەڵەچنیی بەرنامەکان لە بەشی کوردیی نێوەڕاست وەئەستۆی هاوڕێی زمانناس و توێژەرم،"ئەییووب گازرانی"بوو کە بە شێوەیەکی گشتی،زۆر جاران مشتومڕێک لە نێوان نووسەری دەق و تێکستەکان و هەڵەچندا لەسەر زمان دروست دەبوو. تا ئەرکی پێداچوونەوە و هەڵەچنییەکە کۆتایی پێ دەهات،دەرفەتێک دەڕەخسا و بۆرەکەیی دەگەڵ خەباتکارانی ڕادیۆ لەسەر زۆر پرسی ئەدەبیی و ڕۆشنبیری قسەی دەکرد. پاشان بۆ خۆی دەچوو بۆ نێو ستۆدیۆی ڕادیۆ و هەر بۆ خۆیشی بێژەر و پێشکەشکاری بەرنامەکان بوو.

سدیق بۆرەکەیی کە سەردەمی خۆی لە نێو ئەرتەش(سوپا)دا کەسێکی پلەدار و دەستڕۆییشتوو بووبوو و سەدان شوێن گەڕابوو،لە هەر گەشت و گەڕانێکدا بە سەرپاک ناوچە و دەڤەرە کوردستانییەکانیش،بە سەدان کۆنەبەیاز یان بە واتایەکی ڕاستتر،بەرهەمی دەستنووسی دەست کەوتبوو و دواتر بۆ خۆی و بە ناوی خۆیەوە ئەو بەرهەمە بەبایەخ و ناوازانەی لە چاپ دەدا. بۆیە دەتوانین بڵێین سدیق بۆرەکەیی هەنووکەیش خاوەنی کتێبخانەیەکی دانسقە و گرانباییە کە پڕیەتی لە سەدان کتێبی بەپێزی دەستنووس.
سدیق بۆرەکەیی ڕاستە لەو پێناوەدا ئەرک و زەحمەتێکی فرەی

Read more...

 

ئامینەی کاکە باوە، ئەمڕۆ ناسراوترین‌و ئازاترین ژنە کوردی ئەوروپایە، ئەو کە پەرلەمانتاری سویدە، تورکیاو ئەردۆغان لەسەر هەڵوێستەکانی بەرامبەر بەکوردو ژن، داوای دەرکردنی دەکەن لەسوید، بەڵام ئەو شێلگیرانە پێداگری لەسەر هەڵوێستەکانی دەکات.


ئامینە کێیە؟


ئامینە لە گوندی "تورجان"ی سەربە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبوە. ئەو كاتێك دەبێتە 13 ساڵان پەیوەندی دەكات بە كۆمەڵەوەو دەبێتە پێشمەرگە. ئامینە دەڵێت، فەرماندەی بنكەی سوپای پاسداران لە گوندەكەیان گوشاری بۆ باوكی هێنابو كە لەگەڵ ئامینەی گەنجدا هاوسەرگیری بكات. بەڵام ئامینە هەڵات و بوە كۆمەڵە.


ئامینە كاكە باوە، ئێستا بەپێی ناسنامە51 ساڵانە، بەڵام ئەو دەڵێت، بۆ ئەوەی زوتر شو بكات، لە ناسنامەكەی سێ ساڵ گەورەتر تەمەنیان تۆماركردوە.


ئامینە لە شاخ فێری خوێندنەوەو نوسین بوە. ئەو دەڵێت: بەهۆی كەمی تەمەنییەوە، كۆمەڵە ئەوی بۆ شەڕ نەناردوە.


ساڵی 1992، ئامینە لە تەمەنی 19 ساڵاندا، كۆمەڵە بەجێدەهێڵێت و لە سوید دەبێتە پەنابەر، لەوێ وەك كچێكی كە خوێنەواری كەمەو نەچۆتە قوتابخانە، ئەژماردەكرێت.


ئامینە، شەوانە دەخوێنێت و رۆژانە كاردەكات و هاوكارییش بۆ خێزانە هەشت كەسییەكەیان لە ئێران، دەنێرێتەوە.


ئەو سەركەوتو بو لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس

Read more...

 

هاونیشتمانانی خۆشەویست

رۆژی ٢ی رێبەندان، ٧٦سال بەسەر دامەزرانی یەکەم کۆماری کورستاندا تێدەپەرێت، ٢ی رێبەندان و کۆمار بۆ کورد، تەواوکەری بیرەوەریەکی پر لەشانازی و نووختەگۆرانێکی زەق و بەرچاو لەمێژوویی نەتەوایەتی کورد و کوردستانن. مێژووی کۆمار دەگەڵ رووداوە چارەنووس‌ سازەکەی ٢ی رێبەندان، وەبیرهێنەرەوەی قۆناغێکی زێرینی سەروەری‌سازی بۆ نەتەوەی کوردن، یاد و یادمانی ٢ی رێبەندان و کۆمار، واتە گەرانەوەیەکی ئسوولگەرایانە بەڵام رۆمانتیکی لە عالەمی زەین و خەیاڵ، بۆ دوونیای واقیعی سەروەری و سەربەستی کوردانە، واتە گەرانەوەیەکی زەمەنی بۆ قۆناغێکی درەوشین و زێرینی پر لە بەختەوەری، سەربەستی، پر لە ئازادی‌،و ئاسایش و خێر، وە خۆشی نەتەوەیی، هەربۆیەشە ئەم رۆژە لە گشت لایەکی کوردستان وەک لووتکەی هەره‌بەرزی دوونیای بیرەوەریەکانی نەتەوەیی، بەرێزەوە یادی دەکرێتەوە و جێژنی بۆ دەگیردرێت.
گرینگیی مێژووی ٢ی رێبەندان لەمەدایە، کە دروست لەم رۆژەدا بوو کە بۆ یه‌که‌م جار حکوومەتێکی دیفاکتۆی کوردی له‌ ناوچه‌یه‌کی زۆر به‌رته‌سکی نیشتمانی کورددا دامه‌زرا. لەژێر دەسەڵاتی ئەم حکوومەتەدا بوو کە ئازادی و ئاسایشی نەتەوەیی به‌ پێی گونجاویی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ دابین کرا. خوێندنگه‌ ، چاپخانە‌، گۆڤار و ڕۆژنامه‌ دامه‌زران و وەشانی خۆیان بەزمانی کوردی دەستپێکرد، بازرگانی میللی لەپال دەستپێکی هەڵسووکەوتی دیپلۆماتیک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی گه‌شه‌ی پێدرا. ئیراده‌یه‌کی میللی سه‌ری هه‌ڵدا که‌ تا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ لەهەموو مێژووی پر لەنەهامەتی نەتەوییماندا هه‌بوونی نه‌بوو. لەئەنجامی دەستپێکی دیپلۆماسیەکی

Read more...

 

یە سێ رووژە ک بان دەهزار کەس لە هووز یارسانییەێل ئێران و جەهان ئەڕا گرتن جەژن "مەڕ نوو" ک وە جەژن "خاون‌کار"یش نامگیرەو بییە وەرەو "تووت‌شامی" چگنە تا دە تەکیەێ "ئا سەی براگە" جەژن خاون‌کار بگرن.

وتنە ک دریژی قەتار ماشینەێلێ ک دە نزیکەێ دەرانەێ ئی جیگاێ پیرووز یارسانییە وە رز وسانە، بان یەک کیلوومتر بییە.

یارسانییەێلە هەر ساڵ وە ساڵ، دە ئیچۆنە رووژێ ک مانگ کامڵەو دبێ ئوو "زمسان کوردی" ئەڵکەفێ یەک رووژ نییەت دکەن و سێ رووژیش رووژگ دگرن و رووژە سێیمگەێش ک دەم‌چەکانن ئمجا کەڵەشێر کوردی هازا و بەزەڵێ سەر دبڕن و جەژن خاونکار دگرن.

ئەوان دە ئی جەژنە، تەموورە

Read more...

 

جە وڵاتو چینی یونسکۆ جە ٤٤مین کۆنیشتشەنە گفتوگۆش سەرو دۆسیەو تۆمارکەردەی هەورامانی چوون میراتی جیهانی کەرد و دەرەنجام تۆمارکەردەکەی قبوڵ کریا.

وێرەگاو ئارۆ ٣ شەممەی، جە وڵاتو (چین)ی ڕکوزیاو پەروەردە، زانست و فەرهەنگو سەر بە نەتەوەیۆگێرتەکان کە بە یونسکۆ ئەژناسیان، ٤٤ چوارەمین کۆنیشتش ئەنجامدا و جە میانشەنە سەرو دۆسیەو تۆمارکەردەی هەورامانی چوون میراتیوی جیهانی مرۆڤایەتیی قسێ و باسێ وگفتوگۆی فراوان کریا.
هەرپاسە هەورامییەکی چەمەڕێ بێنێ، یونسکۆ دۆسیەکەش پەسەند کەرد و هەورامانش پێسەو میراتیوی جیهانی مرۆڤایەتیی تۆمار کەرد.

یۆنسکۆ جە کۆبییەو ئارۆیشەنە سەرەڕاو هۆرامانی چەنڎین ئاسەوارێ وڵاتانیش چوون میراتێ جیهانیێ پەسەدێ کەردێ.

٢ ساڵێ زیاتەرەن کە دۆسیەو هەرێمو هەورامانی جە دیمو وەرهۆرزو کوردستان (ئێران)ی دریابێ

Read more...

 

 

هاونیشتمانانی خۆشەویست

رۆژی ٢ی رێبەندان، ۷٥سال بەسەر دامەزرانی یەکەم کۆماری کورستاندا تێدەپەرێت، ٢ی رێبەندان و کۆمار بۆ کورد، تەواوکەری بیرەوەریەکی پر لەشانازی و نووختەگۆرانێکی زەق و بەرچاو لەمێژوویی نەتەوایەتی کورد و کوردستانن. مێژووی کۆمار دەگەڵ رووداوە چارەنووس‌ سازەکەی ٢ی رێبەندان، وەبیرهێنەرەوەی قۆناغێکی زێرینی سەروەری‌سازی بۆ نەتەوەی کوردن، یاد و یادمانی ٢ی رێبەندان و کۆمار، واتە گەرانەوەیەکی ئسوولگەرایانە بەڵام رۆمانتیکی لە عالەمی زەین و خەیاڵ، بۆ دوونیای واقیعی سەروەری و سەربەستی کوردانە، واتە گەرانەوەیەکی زەمەنی بۆ قۆناغێکی درەوشین و زێرینی پر لە بەختەوەری، سەربەستی، پر لە ئازادی‌،و ئاسایش و خێر، وە خۆشی نەتەوەیی، هەربۆیەشە ئەم رۆژە لە گشت لایەکی کوردستان وەک لووتکەی هەره‌بەرزی دوونیای بیرەوەریەکانی نەتەوەیی، بەرێزەوە یادی دەکرێتەوە و جێژنی بۆ دەگیردرێت.
گرینگیی مێژووی ٢ی رێبەندان لەمەدایە، کە دروست لەم رۆژەدا بوو کە بۆ یه‌که‌م جار حکوومەتێکی دیفاکتۆی کوردی له‌ ناوچه‌یه‌کی زۆر به‌رته‌سکی نیشتمانی کورددا دامه‌زرا. لەژێر دەسەڵاتی ئەم حکوومەتەدا بوو کە ئازادی و ئاسایشی نەتەوەیی به‌ پێی گونجاویی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ دابین کرا. خوێندنگه‌ ، چاپخانە‌، گۆڤار و ڕۆژنامه‌ دامه‌زران و وەشانی خۆیان بەزمانی کوردی دەستپێکرد، بازرگانی میللی لەپال دەستپێکی هەڵسووکەوتی دیپلۆماتیک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی گه‌شه‌ی پێدرا. ئیراده‌یه‌کی میللی سه‌ری هه‌ڵدا که‌ تا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ لەهەموو مێژووی پر لەنەهامەتی

Read more...

 

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، به‌بۆنه‌ی جێژنی لەدایکبوونی "پێغەمبەری مسولمانانی جیهان، حەزرەتی مەحمەد درودی خۆدای دەگەل بێت"، پر بەدل پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خەلکی کوردستان و گشت مسولمانانی کورد و سەرجەم پەێرەوانی ئاینی پێروزی ئیسلام، لە گشت جیهان دا دەکات.
پەیامی راستەقینەی حەزرەتی محەممەد، پەیامی ئاشتی، لێبوردەیی، پێکەوەژیانی بەئاشتی، خۆشەویستی و یەکسانی و دادپەروەریی نێوان مرۆڤەکان و کۆی کۆمەڵگا، وە گەلانی جیهانە، دوورە لە دەمارگرژی و تووندڕەوی و ئینکار، بۆیە بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێی وایە، لە وڵاتانی موسڵمان دا بۆ بونیادنانی کۆمەڵگایەک لەسەر ئاست و بنەمای یەکسانی، ژیانی بەئاشتی و دوورەپەرێزی لە توندوتیژی، پێویستە وە دەبێ سوود لە پەیامە بەرز و پیرۆزەکانی حەزرەتی موحەممەد وە بگیردرێت و تێکرامان لەژیانی رۆژانەدا دەگەل یەکتر تەعاموول و هاوکاری ئیسلامی و ئینسانی بکەیین.

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، هیوادارە رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی محەممەد و جێژنی پیرۆزی مەولوود، رۆژ و جێژنێکی پر لەخێر و خۆشی، بەرەکەت و پێکەوەژیانی بەئاشتی بێت، بۆ گشت خەڵکی کوردستان و ئێران، و سەرجەم مسولمانانی جهان و کۆمەلگای مرۆڤایەتی.
شوورای هەماهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
۸ی خەزەڵوەری ۲۷۲۰ کوردی، ۱۳۹۹ هەتاوی
۱۲ی ربیع الاول ۱۴۴۲ کۆچی مانگی 
29/10/2020

Read more...

 

کتێبی "فەرهەنگی ڕێژنە" تایبەت بە دەنگ و دەنگەناوی کوردی بە هەوڵ و تێکۆشانی چەندساڵەی توێژەری بانەیی"عەبدولخالق تەوەکولی"، لەلایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسی و پەخشانگای زانکۆی کوردستانەوە چاپ کرا.

ئەم فەرهەنگە جیا لە کۆکردنەوەی زیاتر لە چوار هەزار دەنگەناوی کوردی کە دەیکاتە یەکێک لەو کتێبە دگمانانەی هەتا ئێستا لەم بوارەدا چاپ کراون.

هەندێ تایبەتمەندیی تریشی هەیە کە بایەخ و گرینگایەتییەکەی زیاتر دەکات. هەندێک لەم تایبەتمەندییانە ئەمانەن:

۱- بەپێی ئەلفوبێی دەنگناسیی نێونەتەوەیی (IPA) دەنگ‌نووسی بۆ کراوە کە دەبێتە هۆی ئەوە هەرکەسێک لە هەر شوێنێکی جیهان، بزانێ وشەیەک چۆن لەلایەن ئاخێوەرانیەوە

Read more...

 

بۆ ئاگاداری  رای گشتی و هەموو کوردستانیانی خۆشەویست
حیزب و لایەنە سیاسیەکان
چالاکانی ناوخۆ و دەرەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان

ماوەیەكە ماڵپەرێک بە ناوی کوردیسم لەلایەن کەس یا کەسانێکی نەناسراو، و بە شێوەی شاراوە دامەزراوە، کە تێیدا راپرسی سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی کاتی یان حکومەتی تاراوگەیی، دواتر حکوومەتی دیفاکتۆی تەوافوقی، ئینتقالی، وە  لە تەبعیددا خستۆتە گەر.

لەم پەیوەندییەدا كۆمەلێك كەسایەتی وەك بەربژێر و كاندیداتۆر بۆ ئەو راپرسیە لە سایتی كوردیسم دا بلاۆكراوەنەتەوە، دیارە بەپێی زانیاریەكان ئەو راپرسیە و بەربژێری كۆمەلێك لە كەسایەتیەكان، بە بێ ئیزن و بێ ئاگاداری و پرس و رایی زۆرینەی ئەو کەسایەتیانەی كە سەر بە حیزبەکانن و یان چالاكانی سەربەخۆی ناخۆ و دەرەوەی وڵاتن رێكخراوە،و ئامرانە ناویان لە ناو ئەو ماڵپەرەدا نووسراوە.

هەر لەوپەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازان وەك بەشی هەرزۆری بەربژێرەكان، بە فەرمی و بۆ چەند جار داوای کردووە کە ناوی کەسایەتیەکانی لەم ماڵپەرەدا كە وەك بەربژێر ناسێندراوون بسردرێتەوە، بەڵام بەداخەوە وەڵامێکی شیاو و جێگای رەزایەتیان نەداوەتەوە.

بۆیە وەك بزووتنەوەی كۆماریخوازان
روو بە بیرورای گشتی رایدەگەیەنین کە ئەم ماڵپەرە دەگەل ئەوەشدا كە هیچ پەیوەندێكی بەئێمەوە نییە، بەلام سەبارەت بەوەش كە لە دەقی پرۆژە و نەخشەریگای بزووتنەوەی کۆماریخوازان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی دیفاکتۆی تەوافقی و ئینتقالی، وە لە تەبعیددا، کەڵکی خەراپیان وەرگرتووە و بەشێوەیەكی كرچ و كال و كۆپیكراو بەناویی دەولەتی كاتی بۆ سەربەخۆیی دەقەكەیان وەرگێراندوە و روو لە خەلك ئاراستەیان کردووە، جێگای گوومانە.

ئێستاش بەپێی دەنگۆی ناو تۆرەكۆمەلایەتیەكان 
و پەیامگەلێك كە پێمان دەگەن، زۆرینەی ئەم کەسایەتی و حیزب و لایەنەكان وایان لێکداوەتەوە کە گۆیا بزووتنەوەی کۆماریخوازان لە پشت ئەم بابەتەوەیە. 

هەر بۆیە لێرەوە روو لەبیرورای گشتی رادەگەیەنین كە بزووتنەوەی كۆماریخوازان تەواو لەم بابەتە بێبەرییە،و تەنانەت لە سیاسەتی ئەم ماڵپەرە بەگوومانە كە تەواو ناروون و ناشەفافە،و بگرە باس لە پرسێکی هەستیار دەکات کە لەگەڵ گۆفتمانی جیهانی و ناوچەیی،و واقعی سیاسی رۆژ و هەلومەرجی ئێستا رۆژهەڵاتی کوردستان، و ئاجێندای سیاسی و ئیستراتێژی و ئامانجی ئیستراتێژیكی هیچكام لە حیزبە سەرەكیەكانی گۆرەپانی خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەیی رۆژهەلاتی كوردستان هاوخانی نیە. 

دیسانیش بۆ بەرچاو روونی زیاتر و رەواندنەوەی هەر شک و گومانێک، روو بە جەماوەری کوردستان و لایەنەکانی رۆژهەڵات و کۆی کەسایەتیەكانی بەربژێر لەم راپرسیەی فەیسبووكدا رادەگەیەنین، کە ئەم ماڵپەری کوردیسم هیچ جۆرە پەیوەندیەکی بە بزووتنەوەی کۆماریخوازانەوە نیە،و بزووتنەوە خۆی خاوەن سایت و پەیج و كانال و گروپگەلی تێلێگرامی و زمانحاڵی فەرمی خۆیەتی، كە وەك پێشوو سیاسەت و رێكارەكانی سیاسی بۆ حەللی پرسی كوردی رۆژهەلات بەشێوەی فەرمی و شەفاف و روك و سادقانە بلاۆدەكاتەوە.

بۆ هەموو لایەک روون و ئاشکرایە کە بزووتنەوەی کۆماریخوازان کار لەسەر دوو پرۆژەی دیالۆگی ئاشتەوایی بۆ چارەسەر دۆزی نەتەوەیی کورد لە ئێران،و هەڕوەها نەخشەرێگا بۆ چێکردنی ”حکومەتی دیفاکتۆ، تەوافقی، ئینتقالی، وە لەتەبعیدا” دەکات. 

شاراوەش نییە كە كۆماریخوازان لە ماوەی ۱۰ ساڵ لە کاروتێکۆشانی سیاسی و میدیاتیکی خۆیاندا، بە گشتی لە هەموو چالاکی و دیدار و سەردان و پەیوەندییەکانی دا، بەردەوام بە شێوەی شەفاف و ئاشکرا تێکۆشانی چری مەیدانی خۆی لەسەر هەردوو پرۆژەی دیالۆگی ئاشتەوایی، و نەخشەریگای حکومەتی دیفاکتۆ، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئەسڵی سەروەری سیاسی/ نەتەوەیی، بۆ کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، تەرخان كردووە، دیارە دوو پرۆژەی دیالۆگی ئاشتەوایی و نەقشەرێكا بۆ حكومەتی دیفاكتۆ، دوو پرۆژەی تەواكەر و ئالترناتیڤ بۆ یەكترن، واتە لەئەگەری شكستی پرۆژەی دیالۆگی ئاشتەوایی دەگەل تاران بۆ حەللی ئاشتیانەی پرسی كورد، پرۆژەی نەقشەرێگا وەك ئالترناتیڤ، وە بە كۆدەنگی و تەوافوق و ئیرادەی ناوەندی هاوكاری حیزبەكان و جەماوەری رۆژهەلاتی كوردستان لەتارەوگە، وەگەر دەخرێت.

بزووتنەوەی كۆماریخوازانی رۆژهەلاتی كوردستان

١٠/٦/٢٠٢٠

Read more...

 

 

ئازاد محه مه د زاده: رێبەری شەهید دقاسملوو دەفەرمووی پرسی کورد لە واشینگتۆن و لەندەن و مۆسکۆ و پاریس چارەسەر ناکرێ بەڵکوو لایەنی بەرامبەرمان تاران و ئانکارا و بەغدا و دەمێشقن، وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانیش لەو باوەرەداین کە پرسی کورد رووی لە تارانە جا چ شا حوکم بکات یان شێخ یا هەر دەسەڵاتێکی ترلە ناوەندی ئێران، واتە پرسی کورد رووی لە مەرکەزە جا بە دیاڵۆگی ئاشتەوایی بێت یان دیاڵۆگی مسلحانە، ئەمە بۆ بەشەکانی تریش هەمان شتە.

ئازاد محه مه د زاده پێ وایه کۆکردنەوەی هێز لەو ناوچەی زینی وەرتێ و ددان لێک سوون سیمایەکی جوان لە کورد پێشان نادات جا هەر لایەنێک بیکات، هیواداریشه هیچ شەر و گرژییەک روونەدات چۆنکە دڵنیایه کە کورد ئەو پێگە و متمانەیەی هەیەتی لە ئاستی جیهان دا بە تەواوی لەدەستی دەدات و لاواز دەبێت.


قه ندیل پرێس: کاک ئازاد وێرای ده س خۆشی له به رێزتان که ئه م وتووێژه تان قه بوڵ فه رموو وه کوو پرسیاری یه که م ئەگەر دەکرێت بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان بە کورتی بە خوێنەران بناسێنن؟


ئازاد محەمەدزادە: سەرەتا زۆر سپاستان دەکەم بۆ ئەم دەرفەتە.
بە نیسبەت پرسیاری یەکەم، عەرزتان بکەم کە بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ۲۵ی سپتامبەری ساڵی ۲۰۱۱ بە خەسارناسی ورد لە مێژووی بزاوتی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، خوێندنەوەی سەردەمیانە و واقع گەرایانە، دارشتنی بەرنامەیەکی سیاسی بەهێز و پڕناوەرۆک لەسەر بنەما فکری و فەلسەفیەکانی کۆماری کوردستان و رێبازی کوردانە و پر شکۆ و سەروەری نەتەوەیی پێشەواقازی محەممەد، بزووتنەوە وەک جەریانیکی سیاسی و مەدەنی بۆ رۆژهەڵات تێکەڵ بە گۆڕەپانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە. ئامانجی ستراتیژی کۆماریخوازان ئەکتوالیزە واتە بەرۆژ کردنەوەی هەمان کۆماری کوردستانە لە شکلی مومکین دا ئەوەیش بە رەخساندنی بەستێن و هەلوومەرجی لەبار، ویست، توانا و ئیرادەی کورد لەو بەشەی کوردستان دا، بزووتنەوە تێکۆشاوە کە کەڵک لە میکانیزمی گونجاو و بەسوود وەربگرێت و بۆیە باوەری بە خەباتی گشت رەهەندی هەیە بۆ گۆرانکاری گەورە و بەهێزکردنی کاراکتەری سیاسی کورد لە رۆژهەڵات دا، بزووتنەوەی کۆماریخوازان خۆی بە ئاڵترناتیڤی هیچکام لە هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نەزانیوە و نازانێت، واتە بزووتنەوە کۆی هێز و لایەنە نەتەوەیی، سیاسی و شۆرشگێرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دۆست و هاوکار دەزانێت چۆنکە ئەوە کە حاشاهەڵنەگرە کە چارەنووسی هەموویان گرێدراوی یەکە و بۆیە پێداگری دەکات کە سەرجەم هێزەکان تێبکۆشن کە پرسی کوردی رۆژهەڵات تێکەڵ بە هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچە و جیهان بکرێت.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان هەر لە سەرتاوە نەخشە رێگایەکی وەک پرۆژەیەکی دوکمەی چارەنووسازی

Read more...

 

جەژنێ خاونکارە جەژنی ئائینی کوردان یارسانی
جەژن ڕزگاری و ئاشتی وەل ڕوشنایی و ئازادی لە تیەریکی وە پاوە گەزدان ئەرا دوارە ژیاننوەی ئایین وزوان وفەرهەنگ کوردلە گێشت خەڵکێ کورد پەروەر ئاینزای یارسان لە کوردستان بمارک بوود ،
وە هەر وەی بونەوە وە گێشت یارسانەیل جێهان پیروزبایی ئۊشیم

جمێشت کوماریخوازەیلێ ڕوژهڵاتێ کوردسان : هڵاتنێ شەوق جەژنێ خاونکارە لە کوردستان وەگیانێک زانێ ک لە دروو دۊزەمەوەپاڵویاس وەئاسارەیکە لە ئاسمانێ نەریت و فەرهەنگ کوردەواری، وە تەقەلایکە ئەراپاریزان دابەو هونەرەوئاونگەێ پاکی و ڕاسی" وەدۊرەلە تۆندو تێژی و زەبروزەنگ،
ئاینزایکە هەمیشە وە نێشتمان ونەتەوەو زوان خوەی پیروزی بەخشیە، هەڵکەفتن شوێنوارە پیروزەکان یارسان لە کوردستان نیشانەی فەڕدار (پیروز)زانستن وڵات خوەیە

یاران یار مەیو
دووسان مزگانی، ده‌نگ یار مەیو
سدای که‌ش و کو، به‌ر و بار مەیو
مزگان مزگانه‌ن، خاوه‌نکار مەیو

شووڕای هماهەنگی جمێشت کۆماریخوازەیلێ رۆژهەڵاتێ کوردستان
۷ خەزەڵوەری ۲۷۲۰ی کوردی (آبان ۱۳۹۹)

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان