فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە مەبەستی باسکردن لە سەرجەم لایەنەکانی پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، ئەنستیتیوتی مێدیتریانە و زانکۆی چەرمۆ پانێڵێک لەبارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە دەبەن.

ئەمڕۆ شەممە 29/7/2017، بەھرۆز جەعفەر، سەرۆکی ئەنستیتیوتەکە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، بووە بە پرسێکی نێودەوڵەتی و ئەوانیش لە ئەنستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی ھەرێمایەتی لەگەڵ زانکۆی چەرمۆ سمینارێکی 15 پانێڵی لەژێر ناوی (پرۆسەی ڕیفراندۆم لەنێوان بەربەست و دەرفەتەکانی) بەڕێوە دەبات.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی پسپۆڕ و ئەکادیمی لە بوارەکانی ئابووری لە زانکۆکانی عێراق و کوردستان بەشدارییان لەو پانێڵەدا کردووە و گوتی: ”ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە ئەم پڕۆسەیە بکەین بە پرۆسەیەکی زانستی و ئەکادیمی، ھەروەھا توێژەری ئەکادیمی و پسپۆڕ لەسەر پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئامادە بکەین، بۆ ئەوەی بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بڵاوی بکەینەوە“.

بەهرۆز جەعفەر باسیشی لەوە کرد کە لە پانێڵی یەکەمدا ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا، گفتوگۆی چڕوپڕیان لەبارەی ڕیفراندۆمەوە کردووە و لە پانێڵی دووەمدا باسی لایەن کەلتووری و فەرھەنگی و یاساییەکانی پرۆسەی ڕیفراندۆم دەکرێت. گوتیشی: ”کەسانی پسپۆڕی تێدایە کە باسی ڕەھەندەکانی ڕیفراندۆم لەڕووی یاسای نێودەوڵەتی دەکات، چەندین کەسانی پسپۆڕ و ئاکادیمیی دیکە لەڕووی فەرھەنگی و مێژووییەوە باسی پرۆسەی ڕیفراندۆمی کوردستان دەکەن“.

سەرۆکی ئەنستیتیوتەکە لە لێدوانەکەیدا بۆ (باسنیوز) ئاماژەی بە هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان کرد و ڕای گەیاند: ”بەھۆی ھەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕانەوە لەسەر پرۆسەی ڕیفراندۆم، لەلایەن ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و ئامادەبووانی پانێڵەکەوە، وەڵامی بزووتنەوەی گۆڕان درایەوە، بەو مانایەی کە دەبێت پرۆسەی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە“.

29/7/2017

alai kurdistan

 

شەش پارتی باکووری کوردستان پشتگیریی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان رادەگەیەنن و کەمپینێک رادەگەیەنن.

مستەفا ئۆزچەلیک، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان لە باکووری کوردستان (پاک)، بەیاننامەیەکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا راگەیاندووە، ئەو شەش پارت و حزبە سیاسییەی باکووری کوردستان و چەندین کەسایەتیی سیاسی و رۆشنبیری سەربەخۆ کەمپینی ”(بەڵێ) بۆ ریفراندۆم“یان راگەیاندووە.

ئامانجی رێکخەرانی کەمپینەکە پشتگیریکردنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان گەیاندنی ”دەنگی ئازادیی کوردستان“ـە بە جیهان، بەوەی کوردستانیش مافی دەوڵەتی سەربەخۆی هەیە.

مستەفا ئۆزچەلیک هەروەها رایگەیاندووە، سەردانی پارتەکانی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، هوداپار و هاکپار دەکەن و بۆ ئەوەی پشتگیریی ریراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بکەن.

ناوی شەش حزبەکەی باکووری کوردستان:

- بزووتنەوەی ئازادی

- پارتی ئازادیی کوردستان

- پارتی دیموکراتی کوردستان - باکوور

- پارتی دیموکراتی کوردستان - تورکیا

- پارتی سۆسیالیسی کوردستان

- پارتی ئازادیی سۆسیالیزم

وەک لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڕیاردرا، رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

29/7/2017

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی وڵاتەکەی لە تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی ئێران دەردەبڕێت و رایگەیاند"پێشێلکارییە بەرامبەر بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش".

هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی ئێران پێویستە وەک پێشلکارییەک بەرامبەر بە بریاری 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایش سەیربکرێت. ئێمەش وای سەریردەکەین".

ناوێرت راشیگەیاند، بەدەر لە تاقیکردنەوە مووشەکییەکان، ئێمە زۆر نیگەرانی پشتیوانییەکانی ئێرانیشن بۆ تیرۆر، ئەم هەوڵانەی ئێران وەک هەوڵێکی شەڕئەنگێزی دەبینین.

هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی: "پێویستە وەک پێشلکارییەک بەرامبەر بە بریاری 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایش سەیربکرێت. ئێمەش وای سەریردەکەین. ئەو راپۆرتەمان بینیوە کە باس لەوەدەکەن بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی رۆژهەڵات، ئێران مووشەکێکی تاقیکردووەتەوە، بۆیە سەیری سرووشتی راپۆرتەکان و وردەکاریان دەکەین. بۆ ئیستا ئێمە وەک پێشێلکارییەک بەرامبەر بە بڕیارەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەیبینین".

ئێران رۆژی پێنجشەممە 27-7-2017 رایگەیاند ، مووشەکێکی هەڵگری مانگی دەستکردی ناردووەتە بۆشایی ئاسمان و تاقیکردنەوەکەش سەرکەوتوو بووە.

28/7/2017

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات و بەپێی راگەیاندنی کۆبوونەوەکە ، بە راشکاوی باسی رەوشی سیاسی عێراق و کوردستان کراوە.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 27-7-2017 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە دۆگڵاس سلیمان باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

بەپێی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، لە دیدارەکەدا "بەڕاشکاوی باسی رەوشی سیاسیی عێراق و کوردستان کراوە، هەروەها رەوشی سەربازی و شەڕی دژی تیرۆریستان خرایە بەرباس و تەئکید کرایەوە کە ئەو هەماهەنگی و هاوکارییەی بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستان هەبووە، بەردەوام دەبێت".

هەر بەپێی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، لەگەڵ باسکردنی رەوشی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە ، هەردوولا هاوڕا بوون کە دەرکردنی داعش لە موسڵ "بەمانای کۆتایی تیرۆر نایەت و شەڕی دژە تیرۆر پێویستی بە هەماهەنگی و هاوکاریی هەموولایەک هەیە".

28/7/2017

 

سوپای سعودیە رایگەیاند ئەو مووشەکە بالیستییانەی لە یەمەنەوە ئاراستەی مەککە کرابوون، لەرێگەی سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە پووچەڵکراونەتەوە.

له‌ راگه‌یێندراوێكدا، فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بەڕابەرایەتی سعودیە بڵاویکردەوە، بەمەبەستی تێکدانی رێوڕه‌سمه‌كانی حه‌جكردن، حووسییەکانی یەمەن مووشەکێکی بالیستیان ئاراستەی شاری مەککەی پیرۆز کردووە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووه‌، مووشەکەکە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی سعودیەوە لەناوچەی وەسیلە له‌ نزیک شاری تائیف کە 69 کم لە مەککەوە دوورە، له‌ ئاسماندا پوچەڵکراوەتەوە.

حووسیەکان لە 12ی ئەیلوولی ساڵی رابردووشدا مووشەکێکی بالیستیان ئاراستەی شاری مەککە کرد، بەڵام مووشەکەکە بەدووری 65 کم لە کەعبەی پیرۆز لەئاسماندا له‌لایه‌ن سوپای سعودیه‌ پوچەڵکرابووەوە.

28/7/2017

 

وەزارەتی تەندروستی: ئەو نەخۆشییە بەتایبەتی لە کەمپەکان زۆرە

پزیشکێکی پسپۆڕی هەرس و جگەر دەڵێت ئەمساڵ ئەو جۆرەی هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەر روو لە زیادبوونە کە لە رێگەی خواردن و خواردنەوەی ناخاوێنەوە دەگوازرێتەوە، وەزارەتی تەندروستیش لەگەڵ ئەوەی ئاماری فەرمیی نییە، پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەو جۆرەی هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەر بەربڵاوە، بەتایبەتی لە کەمپەکان.

پێنج جۆر هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەر هەن: جۆری A و D کە بەهۆی خۆراکەوە دەگوازرێنەوە و نابنە حاڵەتی درێژخایەن و زۆربەیان خۆبەخۆ چاک دەبنەوە، بەڵام کەمینەیەک تووشی هەوکردن و پەککەوتنی جگەر دەبن و لە ماوەیەکی کورتدا ژیانی تووشبووەکە دەکەوێتە مەترسییەوە و دوور نییە بیکوژێ.

ئەوەی زۆرتر جێگەی باسوخواس و پشکنین و چارەسەرە، بریتین لە جۆرەکانی B و C کە دەبنە نەخۆشیی درێژخایەن و ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێن و رێوشوێن لەدژیان نەگیرێتەبەر ئەوە هەم پەکخەر و کوشندەن، هەم لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێنەوە لە رێگەی شلەکانی لەش، وەکوو: سێکس، خوێن و بەرهەمەکانی، لیک و شیری دایک.

ئەمساڵ جۆری A زیادی کردووە

پسپۆڕێکی تەندروستیی کۆمەڵ دەڵێ هەوکردنی ڤایرۆسیی جۆری A، لە پیسایی کەسێکەوە دەچێتە جەستەی کەسێکی تەندروستەوە.
د.عەبدولفەتاح هەورامی، کە دکتۆرای لە پزیشکیی کۆمەڵ هەیە، بە (رووداو)ی گوت "کاتێک کەسێکی تەندروست خواردن و خواردنەوەیەک دەخوات کە بە پیسایی کەسێکی تووشبوو پیس بووبێ، ڤایرۆسەکەی بۆ دەگوازرێتەوە".

د.عەبدولفەتاح دەڵێ مەرج نییە گواستنەوەکە راستەوخۆ لە پیساییەوە بۆ خواردن بڕوات "کاتێک ئەندامێکی خێزان دەستی بە ڤایرۆسەکە پیس بووە و خواردن بۆ خێزانەکە ئامادە دەکات، یان بەهۆی بەرکەوتنی زۆر لەنێوان جەستەی کەسی تووشبوو لەگەڵ کەسی تەندروست، دوور نییە هەموو یان بەشێکیان تووش بکات، هەندێکجاریش ئاوی پیسبوو بە زێراب و زبڵ دەبێتە سەرچاوەی گواستنەوەی نەخۆشییەکە".

رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش دەڵێ هەوکردنی ڤایرۆسیی جۆری A پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە بە خواردن و خواردنەوەی ناخاوێن و ناسەلامەت، ناخاوێنی سیستمی ئاو و لاوازیی خاوێنیی تاکەکەسی و تایبەتی.

ئەمیش مەترسیدارە

پسپۆڕێکی هەرس و جگەر دەڵێ نابێ مەترسییەکانی هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەری جۆری A نادیدە بگیرێن.
د. هیوا ئەبوبەکر کە دکتۆرای لە نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر هەیە، بە (رووداو) ی گوت "راستە ئەم جۆرە لە هەوکردنی جگەر وەکوو جۆرەکانی B و C نابێتە نەخۆشیی درێژخایەنی جگەر، بەڵام هەندێکجار دەبێتە هۆی پەککەوتنی کتوپڕی جگەر و دوور نییە لە ماوەیەکی کورتدا کەسەکە بکوژێ".

هەندێکجار ئەمجۆرە لە هەوکردنی جگەر بە خێراییەکی سەرسوڕهێنەر بڵاودەبێتەوە. ساڵی 1988 لە شانگەهای شەپۆلێکی ئەم نەخۆشییە هات و بووە هۆی نەخۆشخستنی 300 هەزار کەس.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێ بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە لە ناوچەیەکدا، لێکەوتەی کۆمەڵایەتی و ئابووریی زۆری دەبێ "ئەو کەسەی تووشی دەبێ، زۆرکات چەند هەفتەیەک یان تەنانەت چەند مانگی دەوێ تاوەکوو چاک دەبێتەوە.

ئەو پزیشکەی پسپۆڕی هەرس و جگەر لە سلێمانی دەڵێ جیاواز لە ساڵانی پێشوو، ئێستا ئەو جۆرەی هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەری (A) روو لە زیادبوونە.
د.هیوا ئەبوبەکر گوتی "زۆر بە باشی تێبینی دەکەین ئەمساڵ ژمارەی حاڵەتەکانی هەوکردنی جگەری A زۆر زیاترن لە ساڵانی دیکە. ئەم جۆرەی هەوکردنی جگەر لای ئێمە خەریکە وەک پەتای لێدێ".

پزیشکە پسپۆڕەکە دەڵێ بەهۆی ئەوەی لە کوردستان کراوە بە رۆتین کە لە کاتی خوێنبەخشین، نەشتەرگەری، چارەسەری ددان، هاوسەرگیری و چەندین بۆنەی دیکە پشکنینی ڤایرۆسەکانی B و C بۆ خەڵکی دەکرێن، دوو لێکەوتە پەیدا بوون، هەم کەمتر لە جاران ئەو حاڵەتانە ون دەبن، هەم خەڵک و پزیشکیش تەنیا سەرنجیان لەسەر ئەو دوو جۆرەیە و جۆری یەکەمیان فەرامۆش کردووە.

بە بۆچوونی دکتۆر هیوا، هۆکارەکە تاوسەندنی قەیرانی ئابووریی کوردستانە "ئەم قەیرانە هەم رۆڵی دەزگای چاودێری و خۆپاراستنی تەندروستیی کوردستانی سست کرد و چیدی وەک جاران چالاک نین، هەم ئاستی خاوێنیی خەڵکی دابەزاند و زۆرتر رووبەڕووی کردن لەگەڵ ڤایرۆسەکە".

وەزارەت: ئامارمان نییە

دکتۆر هیوا دەڵێت پشکنینی ڤایرۆسی جگەری جۆری A هەم وەکوو ئەوانەی دیکە ورد نییە و هەم کەمتر بەردەستە، بۆیە زۆر کەم پشکنینی تاقیگەیی بۆ ئەم جۆرەیان دەکرێ.

وەزارەتی تەندروستیش دەڵێ ئەو ئامارەی لای ئەوان بۆ هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەر هەیە، تەنیا جۆری B و C تێدایە و شتێک نییە بەنێوی ئاماری هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەری جۆری A کە بە پشکنینی تاقیگە سەلمێندرابێ.

د.خاڵس قادر، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی بە (رووداو)ی گوت "بە دڵنیاییەوە ژمارەی حاڵەتەکان زۆرن، بەڵام بە وردی نازانین چەندن، نێو کەمپەکان بەتایبەتی شوێنی بەربڵاوی ئەمجۆرە لە ڤایرۆسی هەوکردنی جگەرن".

د.خاڵسیش قەیرانی ئابووری بە هۆکارێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەری جۆری A دەزانێ "بەهۆی قەیرانەکەوە چاودێریی وەک جاران بەهێز نییە و خاوێنیش وەکو جاران بە توندوتۆڵی نەگیراوە".

نیشانەکانی:


(لەماوەی 14 – 28 رۆژدا دەردەکەون) کە بریتین لە: تا، لەشداهێزران، نەمانی ئارەزووی خواردن، سکچوون، ئێڵنج، سکئێشە، تۆخبوونی رەنگی میز، تووشبوون بە زەردوویی (70%ی نەوجەوان و پێگەیشتووانی تووشبوو).

هەندێکجار نەخۆشەکە بۆ ماوەیەک چاک دەبێتەوە، کەچی نیشانەکان دووبارە سەرهەڵدەدەنەوە. نیشانەکان بە گشتی لە نەوجەوان و کەسانی پێگەیشتوودا توندترە، بەڵام منداڵانی تەمەن شەش ساڵ و کەمتر هێواش نەخۆشییەکە دەگرن، یان هیچ نیشانەیەکیان نابێ.

28/7/2017

 

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دووپاتیدەکاتەوە، سەربەخۆبوونی هەرێمی کوردستان، دەبێتە هۆی سەقامگیری لە ناوچەکە.

مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا لە رۆژنامەی واشنتن تایمز بڵاوبووەتەوە نووسیویەتی، دەبێ رێگەیەکی نوێی پەیوەندی لەگەڵ حکوومەتی عێراق دابڕێژنەوە و رێگری لە دووبارەبوونەوەی هەڵەکانی رابردوو بکەن.

مەسرور بارزانی، جەخت دەکاتەوە، ئەو فۆڕماتەی ئێستا لە عێراق هەیە لە بەرژەوەندی کورددا نییە، هەر بۆیە لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی، بڕیار لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دراوە.

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دووپاتیکردەوە، دوای سەرکەوتنی دەنگی بەڵێ، راستەوخۆ بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا.

27/7/2017

 

نوێنەرێكی كورد لە پەرلەمانی ئێران دەڵێ، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بەڵێنی بەكوردەكان داوە كە لە وەزارەتەكاندا كەڵك لە توانای كوردەكان وەربگیرێت.

موحسین بیگلەری، نوێنەری خەڵكی سەقزو بانە لە پەرلەمانی ئێران، بە ماڵپەری فەرمی پەرلەمانی گوتووە، حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران، بەڵێنی ھیچ وەزیرێكی كوردی بە پەرلەمانتارە كوردەكان نەداوە، بەڵام روحانی رایگەیاندووە، سوود لە توانای كوردەكان لە وەزارەتەكان وەردەگرێت و دوو بۆ سێ جێگری وەزیری كورد دادەنێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە كوردەكان لەكاتی بانگەشەی ھەڵبژاردندا داوایان لە حەسەن روحانی كردبوو كە پۆستی وەزیر بە كوردەكان و سوننە مەزھەبەكان بدات.

27/7/2017

 

ئه‌مرۆ رۆژنامەی به‌ ناوبانگی "واشنتن تایمز" پاشكۆیەكی تایبەتی بە سەربەخۆیی كوردستان و ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌. لە یەكەمین بڵاوكراوەی پاشكۆكەشدا، ژمارەیەك وتاری شیكاریی بڵاوكرانەوە و خاڵه‌ بەھێزەكانی ھەرێمی كوردستانیان لە روانگەی یاسایی و سیاسی و سەربازی و ئابوری و ئەكادیمی و ئایینی روونكراوەنەتەوە. بێجگە لەوەش ئەو ھۆكارانەش جەختیان لەسەر كراوە، كە بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌بنه‌ پاڵپشتیی كوردستان.

وەلید فارس

لە وتارێك بە ناونیشانی "ریفراندۆمی كوردستان یاساییە، وەلید فارس، پرۆفێسۆری زانستی سیاسی و شارەزای رۆژھەڵِاتی ناوەراست و راوێژكاری دۆناڵد ترەمپ لە كاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن، روونی دەكاتەوە، كە ھیچ بەربەستێك لەبەردەم ریفراندۆم نییه‌ و ئەمە مافێكی بنچینەیی رەوا و یاسایی كوردسانیانە. وەلید فارس ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە لە كۆنگرێس، ، لە لایه‌ن ھەردوو پارتی كۆمارییەكان و دیموكراتەكانی ئەنجومه‌نی نوێنەران و پیران پاڵپشتییەكی رەھا بۆ كورد ھەیە.

دەشڵێت بڕیاردان لە چارەنووس، مافێكی بنچینەیی جاڕنامەی نەتەوەیەكگرتووەكانە كه‌ لە دەسپێكی كارەكانی لە ساڵی 1945، وەك چارەسەر بۆ ئەو نەتەوە و وڵاتانەی بە پێچەوانەی ویستی خۆیان لە لایەن كۆڵۆنیالیزمی رۆژئاوا دابەشكراون و لكێندراون بە وڵاتانی تر یان كۆمەڵكوژیان لە دژ ئەنجامدراوە. فارس، نەتەوە بە زۆر لێكێندراوەكانی وەك كشمیر و باشوری سودان و نایجیریا و ئەریتیریای بە نمونە هێناوه‌ته‌وە.

جۆ وێڵسن

ئەمریكا و ھەرێمی كوردستان، ھاوپەیمانیه‌تییه‌كی ناوازە، ناونیشانی وتاری سیناتۆری كۆماری و ئەندامی لیژنەی كاروباری دەرەوە، جۆو ویلسن ە. ئەو باس لە خاڵه‌ بەھێزەكانی ئەو ھاوپەیمانیەتیە دەكات. روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "بوونی كوردستان و ھاوپەیمانییه‌تی لە گەڵیدا لە رۆژهه‌ڵاتی ناوەراست چەندە گرنگە، بە تایبەت لە رۆژهه‌ڵاتی ناوەراست كە مەترسییەكان به‌رده‌وام له‌ زیادبووندان.

لۆری میلرۆی

لۆری میلرۆی، نووسەر و ئەكادیمی ناسراوی ئەمریكی و پەیامنێری كورستان 24 لە واشنتن لەسەر پەیوەندییە ستراتیژییەكانی نێوان ئەمریكا و كوردی نووسیوەو ئاماژە بۆ لاوازی و نەبوونی ھاوپەیمانیەتی راستەقینەی ئه‌مریكا لە رۆژھەڵاتی ناوه‌ڕاست دەكات. ئەو جەخت لەوە دەكاتەوە، كە كورد دەتوانێت ئەو بۆشایی و كەموكوڕییە ستراتیژیەی ئەمریكا لە رۆژھەڵاتی ناوەراست پڕ بكاتەوە. ئاماژەش بۆ ئەو ھەژمونە بەربڵاوەی ئێران لە عێراق دەكات، كە چۆن لە رێگەی میلیشیاكان ئەجێندای ئێران جێبەجێ دەكرێت و كاریگەرییشیان رۆژ بەرۆژ لەسەر سیاسەت لە عێراق لە زیاد بووندایه‌.

جێی گارنەر

لوتێنت جێنێراڵ، جێی گارنەر، لەسەر ھۆكارەكانی پاڵپشتی كردنی كورد دەنووسێت. جێی گارنەر بەرێوەبەری ھاوكارییە مرۆییەكانی بووە لە ھەرێم، دوای راپەرینی ھەرێمی كوردستان. ئەو جەختیش لەوە دەكاتەوە، كە ئەمریكا دوای 1991 دڵی كوردستانییەكانی بەلای خۆیدا راكێشاوەو دەبێت بەو ئاراستەیە مامەڵه‌ بكات، چونكە ئێران و عێراقی سیبەری و سوریا لە دوژمنەكانی ئەمریكان، بۆیە وڵاتێكی تری نزیك لە ئەمریكا لە بەرژەوەندی راستەوخۆی ئەمریكا دەبینێت. دەشڵێت كە مانگی شیعی لە فروانبوونە و فارسەكان لە خەونی 2300 ساڵه‌ی خۆیان نزیكبوونەتەوە، ئەوەش ناسەقامگیری زیاتر بڵاو دەكاتەوە بەھۆی ھەژموونیان لەو ھەرێمە.

ئەدمیڕاڵ جێیمس لاین

سوپاسالاری ھێزە دەریاییەكانی ئەمریكا و راوێژكار و نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەدمیڕاڵ جێیمس لاین، وتارێكی بە ناونیشانی رووبەرووبوونەوەی ھاوپەیمانێتییه‌كانی رۆژھەڵاتی ناوەراست نوسیوە. ئەدمیرال جێیمس بە نیگەرانیەوە باس لە فراوانبوونی ھەژموونی ئێران دەكات بە پاڵپشتی روسیا و كوردستان وەك تاكە چارەسەر بۆ گەڕانەوەی ھاوسەنگی ھێز دەبینێت. رەخنەی توندیش لە ئیدارەی ئۆباما دەگرێت كە دوای ئەو ھەموو قوربانیە عێڕاقیان رادەستی ئێران كرد، پێشنیازیش دەكات، ئەمریكا لەگەڵ كورد رێگری لە سەرەڕۆییەكانی ئێران بكه‌ن.

ساشا تۆپه‌ريج

شاره‌زا و مامۆستاى زانكۆ دكتۆر ساشا تۆپه‌ريج، لەسەر توانستی ئابوری ھەرێم نوسیوویەتی"ژینگەی كوردستان چەندە گونجاوە بۆ وەبەرھێنانی بیانی تێیدا، بە تایبەت بەھۆی ئەو ژێرخان و سەرچاوە خاوانەی وزە، كە ھێزێكی ناوازە بە كوردستانی سه‌ربەخۆ دەبەخشن. ئەو ھەوڵەكانی ئێستای ھەرێمی كوردستانیش لە بەردەوامیدان بە پرۆسەی چاكسازی بە ھەنگاوێكی گرنگ و پێویست لەقەڵه‌م دەدات. باسیش لەوە دەكات كە كوردستانی سەربەخۆ بە كاتێكی كەم دەتوانێت بەسەر ئەو ئاستەنگە ئابووریانه‌ی خۆیدا زاڵ ببێت.

رۆبێرت دێسترۆ

لێبوردەیی ئایینی و پێكەوەییی لە لایەنێكی ئەو وتار و ریپۆرتە شیكاریانەی زە واشننتن تایمز ە، ھەردوو لێكۆڵەری ئایینی و مامۆستایانی زانكۆ، رۆبێرت دێسترۆ و كارۆل ئۆلێری، كە سەرپەرشتی پرۆژەی ئازادی ئاینیە لە كوردستان و جەخت لەوە ده‌كەنەوە، كە "كوردستان ئارامترین لانەی پێكەوەیی و پێكھاتە ئایینییەكانە لە رۆژھەڵاتی ناوەراست. ھاوكات كرانەوەی ھەرێم و وەرگرتنی زیاتر لە 2 ملیۆن ئاوارە، واتا 1/5 دانیشتوانی خۆی بە نمونەییترین دیاردە و دەرەنجامی ئەو پێكەوەییە دەزانن. ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، كوردستان بنچینەی بڵاوكردنەوەی مۆدێلێكی تایبەتی پێكەوەیی و لێبوردەیی ئایینی و سیاسییە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

دەشنوسن "كورد نەبووایە، قوربانی پێكھاتە ئایینییەكان لەسەر دەستی داعش زۆر زۆر لەوە زیاتر دەبوو، ئەوش بەخاڵێكی بەھێز بۆ كوردستانی سەربەخۆ لەقەڵه‌م دەدەن.

قەشە بەشار وەردە، قەشە و كەسایەتی ئایینی كاتۆلیك و پێكھاتەی كلدانیەكان لەسەر ناڕوونی داھاتووی خۆیان نووسیویەتی. ئەو بە ئه‌رێنی لە رۆڵی ھەرێمی كوردستان دەروانێت، وەك ھۆكارێك بۆ مانەوەی سەدان ھەزار كریستیان لە وانەی ناوچەكانی دەرەوەی ھەرێم و عێراق، كە دوای 2003 به‌ تایبەتیش دوای سەرھەڵدانی داعش، بە بەربڵاوی روویان كردۆتە ھەرێمی كوردستان. دەشنووسێت "عێراقی یەكگرتوو كۆتایی ھاتووە و ئەوانیش وەك نەتەوە ھەڕەشەی نەمانیان لەسەر".

قەشە بەشار وەردە

یەكێك لە ھۆكارەكانی پێوسیتی سەربەخۆیی كوردستان، كۆمەڵكوژییە. كورد لە لایەن رۆژێمە یەك لەدوای یەكه‌كانی عێراق رووبەرووی كۆمەڵكوژی و گۆرینی ناسنامە بۆتەوە. ئەندامی كۆنگرێس، سیناتۆر مارشا بلاكبێرن، كە ھاوكات ھاوسەرۆكی كۆنگرەی پاڵپشتییە لە كورد، لەسەر كۆمەڵكوژی وتارێكی بڵاوكراوەتەوە.

سیناتۆر مارشا

سیناتۆر مارشا وتارەكەی بەناونیشانی: پێویستە ھێرشە كیمیاییەكانی 1988 لە یاد نەكەین. ئەو دەنووسێت "پێویستە ئەو كۆمەڵكوژیانە لە لایەن كۆنگرێس و ئەمریكاوە بە كۆمەڵكوژی بناسێندرێن و كوردیش ئەو نەھامەتیە وەك خاڵێكی بەھێز بۆ سەربەخۆیی بەكار بھێنێت".


ھەوڵەكانی كورد و دۆستانی كورد بۆ پاڵشتی كردنی ریفراندۆم بەردەوامن و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژی هه‌ینی 28/7/2017 له‌ واشنتن كۆنفرانسی (كوردستان، هاوپه‌يمانى ستراتيژى ئه‌مريكا) ده‌ست پێده‌كات، كە به‌ هاوبه‌شی له‌ نێوان ده‌زگای كوردستان 24 بۆ راگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌ و رۆژنامه‌ى به‌ناوبانگى واشنتن تايمزی ئه‌مریكی سازكراوه‌و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی بأڵای هه‌رێمی كوردستان و كۆنگرێسمانی ئه‌مریكی و كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و نووسه‌ر و جه‌نه‌رالی ئه‌مریكا به‌شداریی تیدا ده‌كه‌ن.

27/7/2017

 

ئێران ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بە ھۆكاری دروستبوونی ناسه‌قامگیریی له‌ ناوچه‌كه‌ دەزانێت، لەكاتێكدا  ئەمە مافی رەوای ھەموو گەلێكە لەرێگەی پرۆسەیەكی مەدەنی وەك ریفراندۆمدا بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، لەم راپۆرتەدا بە گرافیك كوردستان24، ئاماری زیانە گیانی و ماددیەكانی شەڕی نێوان عێراق- ئێران دەخاتەڕوو كە كارەساتی گەورەی لێكەوتەوە بێ ئەوەی لەوكاتەدا باسی ریفراندۆم لە ئارادابێ و كوردیش قوربانی سه‌ره‌كی ئه‌و شه‌ڕه‌ هه‌شت ساڵییه‌ بوو.

https://youtu.be/604lxM9r00w

27/7/2017

 

بەیانی ئەمرۆ سزای لە سێدارەدانی 5 بەندكراو لە زیندانی ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان جێبەجێكرا.

دوێنێ چوار پیاو و ژنێك رەوانەی ژوورە تاكەكەسیەكان لە زیندانی ناوەندی ورمێ كران بۆ ئەوەی بەرەبەیانی ئەمرۆ سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێ بكرێت.

فەتاح ئەمینی، خالید ئەمینی، فەھاد موسا زادە، داود ماڵدار ناوی ئەو بەندكراوە كوردانەن بەڵام تا ئێستا ناوی ژنەكە ئاشكرا نەكراوە.

ناوەندەكانی مافی مرۆڤ رایانگەیاندووە، ئەو كەسانە بە تۆمەتی مادەی ھۆشبەر و كوشتن بە ئەنقەست سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو.

بە گوێرەی ئاماری رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی 12 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 15 بەندكراوی كورد لە زیندانەكانی ئێران لەسێدارەدراون.

26/7/2017

 

توێژه‌ر و شيكه‌ره‌وه‌ى سياسى رووسى رۆلان بيجامۆڤ، له‌ وتارێكى رۆژنامه‌ى ئيزڤيستيا پرسى ريفراندۆمى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان خستووه‌ته‌ به‌ر باس و رايگه‌ياندووه‌، راپرسى هه‌ولێر ته‌رازووى هێز له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌گۆڕێت.

له‌ وتاره‌كه‌يدا، بيجامۆڤ نووسيويه‌تى:

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى رايگه‌ياندووه‌، له‌ 25ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى ئه‌مساڵدا راپرسى ئه‌نجامده‌ده‌ن.

ئه‌و راپرسييه‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پرسيارى زۆر ده‌هێنێته‌ ئاراوه‌، به‌ تايبه‌تى له‌ باره‌ى ناوچه‌ جياجياكانى عێراق كه‌ به‌ ناكۆكييان له‌ باره‌وه‌ هه‌يه‌ و به‌ گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق و له‌ مادده‌ى 140 دا هاتووه‌ كه‌ راپرسييان تێدا ئه‌نجامده‌درێت.

به‌غدا له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ ده‌يه‌وێت پارێزگارى له‌ ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا بكات، كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ نه‌وت و كانزاكان و تواناى مرۆيى و ئه‌گه‌ر جيابوونه‌وه‌ رووبدات ئه‌و ناوچانه‌ ده‌بنه‌ هۆى به‌يه‌كدادان و ره‌نگه‌ چاره‌نووسيان به‌ ئاسانى يه‌كلا نه‌كرێته‌وه‌.

كورده‌كان خراپترين ئه‌گه‌ره‌كانيان له‌به‌ر چاوگرتووه‌ و له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستيانكردووه‌ به‌ قايمكارى له‌و ناوچانه‌ى كۆنترۆڵيان كردوون.


سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنى ئه‌نجامه‌كانى راپرسييه‌كه‌ ره‌وشێكى نوێ له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌هێنێته‌ ئاراوه‌.

مۆسكۆ يه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر هه‌يه‌. رووسيا پشتيوانى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد ده‌كات له‌ چوارچێوه‌ى عێراقدا و دانيش به‌ كوردستاندا ده‌نێت وه‌ك ده‌وڵه‌تێك ئه‌گه‌ر بێت و به‌غدا دانى پێدا بنێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدايه‌ وه‌ك ده‌بينرێت، كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وێته‌ خولگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكاوه‌ نه‌ك رووسيا و به‌وهۆيه‌شه‌وه‌ رووسيا له‌ رووى جيۆسياسييه‌وه‌ زيانى به‌رده‌كه‌وێت.

ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌مريكا بنكه‌ى سه‌ربازى له‌ كوردستان دامه‌زرێنێت ئه‌گه‌ر چى ده‌رچه‌ى ده‌ريايى نييه‌ و له‌و رێگه‌يه‌شه‌وه‌ رێگه‌ له‌ سه‌ركێشييه‌كانى تاران و ئه‌نقه‌ره‌ى سه‌رسه‌خت ده‌گيرێت كه‌ جار به‌جار ده‌كه‌وێته‌ خولگه‌ى رووسياوه‌ و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ئه‌مريكا كاريگه‌رى و هه‌ژموونى خۆى له‌ ناوچه‌كانى ئه‌وديوى قه‌وقاز به‌هێزده‌كات و رووسيا ئه‌و سووده‌ له‌ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان نابينێت و له‌ باشترين حاڵه‌تيشدا هه‌ندێك پرۆژه‌ و داهات له‌ بوارى وزه‌دا ده‌چنێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ كێڵگه‌ نه‌وتييه‌كانى ئه‌و ناوچه‌يه‌ ده‌مێك ساڵه‌ كۆمپانيا ئه‌مريكى و ئه‌وروپييه‌كان كاريان تێدا ده‌كه‌ن.

26/7/2017

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وەڵامی سەرۆککۆماری تورکیای دایەوە و رایگەیاند " کە تۆ رەخنە لە ئیسرائیل دەگریت، ئەی دانیشتووانی باکووری قوبرس و گەلی کورد چی؟".

چەند رۆژی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە چەند لێدوانێکدا رەخنەی لە سیاسەتەکانی حکومەتی ئیسرائیل گرتبوو لەبارەی رێوشوێنە ئەمنییەکان لە مزگەوتی ئەقسا.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە و گوتی "ئەردۆغان دوایین کەسە کە بتوانێت ئامۆژگاریی ئیسرائیل بکات. باشە کە تۆ رەخنە لە ئیسرائیل دەگریت، ئەی دانیشتووانی باکووری قوبرس و گەلی کورد چی؟".

لەبارەی هەمان پرس ئیمانوێل ناهشۆن، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە توویتەر لە وەڵامی گوتەکانی ئەردۆغاندا دەڵێت "باشترە ئەردۆغان بچێت بەلای کێشە و گرفتەکانی وڵاتەکەی خۆیەوە".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل دەشڵێت "رۆژانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دەمێکە بەسەرچووە. پایتەختی گەلی یەهودی قودسە و هەر وایش دەمێنێتەوە. بەپێچەوانەی ساڵانی رابردوو ئێرە شاری حکومەتێکە بەڵێنیداوە رێز لە ئاسایش و ئازادی ئایین و مافی تەواوی کەمایەتییەکان بگرێت. ئەردۆغان کە ماڵی لە شووشەیە با بەرد نەگرێتە ماڵی کەسانی دیکە''.

26/7/2017



دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی دەستبەسەرکراوی حوسێن پەناهی بۆ زیندانی سنە گوێزرانەوە و هەروەها لە چارەنووسی ڕامین حوسێن پەناهی هیچ زانیارییەک لە بەردەست دانیە.
ئەمجەد حوسین پەناهی، چالاکی مافی مرۆڤی کورد لە وتووێژێکی کورتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا باسی لە دوایین بارودۆخی ئەندامانی دەستبەسەر کراوی بنەماڵەی حوسێن پەناهی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە کرد.
ئەو چالاکە مافی مرۆییە بە پشتراست کردنەوەی هەواڵی ئازاد کردنی یەکێک لە ئەندامانی دەستبەسەر کراوی بنەماڵەی حوسێن پەناهی ڕایگەیاند: کەیوان حوسێن پەناهی بەشیوەی کاتی ئازاد کراوە و ئەفشین و عەباس حوسێن پەناهی

Read more...

 

شاسوار عه‌بدولواحید، خاوه‌نی كۆمپانیانی نالیا، هه‌ڵمه‌تێكی له‌ دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نالیا ، شاسوار عەبدولواحید ، كۆمپانیایەکی ئەمەریکی بە کرێ گرتووە، تا چەند دیدارێکی لە واشنتن بۆ رێک بخات بۆ ئەوەی لە دژی ریفراندۆم وسەربەخۆیی چالاکی وکەمپین بکات.

سایتی( ئیراک بیزنس نیوز) کە سایتێکی ئینگلیزییە و تایبەتە بە رووماڵکردنی بیزنسی عێراقی ، راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و باس لەوە دەکات کە شاسوار عەبدولواحید کۆمپانیایەکی ئەمەریکی بەناوی مێرکوری (Mercury ) بەکرێ گرتووە بۆ ئەوەی کەمپەینێک لە دژی ریفراندۆم وسەربەخۆیی کوردستان لە ئەمەریکا بەڕێوەببات و دیدار وچاوپێکەوتن بۆ شاسوار لەگەڵ چەند کۆنگرێسمان و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاو میدیا وناوەندەکانی لێکۆڵینەوە برەخسێنێ .

بەرپرسی جێبەجێکاری کەمپینەکەی شاسوار، کەسێکە بەناوی ئەیال فرانک کە جێگری سەرۆکی کۆمپانیای مێرکۆرییە و ئامۆزای ( شێری گراهام) ی هاوسەری قوباد تاڵەبانییە و پێدەچێت شاسوار لە رێگەی قوباد تاڵه‌بانیەوە ئەو کۆمپانیایەی ناسیبێت.

شاسوار عەبدولواحید، لە ماوەی کەمتر لە دوومانگدا دووجار سەردانی واشنتی پایته‌ختی ئەمەریکا کردووە و چاوی بە چەند کۆنگرێسمانێک کەوتووە و سیمێنارێکیشی کرد کە هەمووی هێرشکردن بوو بۆ سەر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان.

پێشتريش هه‌فته‌نامه‌ى (باس) له‌ ژماره ‌(307) له‌ رێكه‌وتی 25/10/2016 بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، به‌ پێى نووسراوێكى نووسينگه‌ى نوورى مالكى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق كه‌ له‌ 14/6/2014 ده‌رچووه‌، كۆپييه‌كى نووسراوه‌كه‌ ده‌ست هه‌فته‌نامه‌كه‌ كه‌وتووه‌ و د.حامد خه‌له‌ف، به‌رپرسى نووسينگه‌ى مالكى واژووى كردووه‌، نووسراوه‌كه‌ بۆ به‌رپرسى بانكى بازرگانى عێراق نێردراوه‌ و تێيدا داواكراوه‌ بڕى 87 مليۆن دۆلار بدرێته‌ كۆمپانياى چاڤى.

وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌، كۆمپانياى چاڤى به‌ نووسراوى ژماره‌ 641 له‌ 25/5/2014 داواى له‌ نورى مالكى كردووه‌ به‌ پێدانى ئه‌و قه‌رزه‌ و نورى مالكيش له‌ نووسراوه‌كه‌يدا ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنى 87 مليۆن دۆلار بۆ كۆمپانياكه‌, به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری رێپێدراوی كۆمپانیاكه‌، ره‌تیده‌كاته‌وه‌.

26/7/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان