ئاگرێكی گه‌وره به‌شێك له لێره‌وار و دارستانه‌كانی گێڵانغەرب سووتان.
به‌ڕێوه‌به‌ری سامانه سروشتییه‌كانی گێڵانی ڕۆژاوا ڕایگه‌یاند كه به هۆی ئاگره‌وه به‌شێك له لێرواره‌كانی “سه‌ركێش”ی سه‌ربه ناوچه‌ی “بان گلێن”ی گێڵانغەرب ئاگری تێبه‌ربوو كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فریاكه‌وتن و خه‌ڵكی ناوچه كوژێندرایه‌وه.
جه‌بار وه‌لیزاده، به‌ڕێوه‌به‌ری سامانه سرووشتییه‌كانی گێڵانغەرەب به هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی مێهری ڕاگه‌یاند كه به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له لێره‌واره‌كانی”سه‌ركێش”ی سه‌ربه ناوچه‌ی “بان گلێن” زیاتر له ٥٠ هێكتار له ماوه‌ی نزیك به ٨سه‌عاتدا بووه سووتمانی ئاگر و زیانێكی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی له‌و ناوچه‌یه كه‌وت.
هه‌روه‌ها ناوبراو هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ هۆكاری مرۆیی گه‌ڕانده‌وه و گوتی له‌وانه‌یه گه‌شتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌مته‌رخه‌مییان كردبێ.
وه‌لیزاده له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وێڕای ئاماژه به ڕووداوه‌كه گوتی، له ساڵی پێشوو له‌و ناوچه‌یه زیاتر له ٢٨ حاڵه‌ت ئاگر له لێره‌وار و له‌وه‌ڕگه‌كانی ئه‌و شاره به‌ربووه كه زیاتر له‌٥٠٠ هێكتار دارستان و له‌وه‌ڕگه زیانی به‌ركه‌وتووه كه مه‌زنده ده‌كرێ بڕی 30 میلیارد ریال خه‌ساره‌تی داوه.
شایانی باسه كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ڕێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان به شێوه‌یه‌كی