رۆژێ رابردو ٣١گەلاۆێژی ٩٦ لێبوردن نێونەتەوەیی راگەیاندراوێكی لەمەڕ مانگرتن لە خواردنی هێندێ لە زیندانیان سیاسی كه بە نارەزایەتی لە رەوشی نامروڤانەی بەندیخانە بڵاو كردەوە. لەم راگەیەندراوەدا هاتووە:
هێندێ لە زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی بەندیخانەی گەوهەردەشت بەنارەزایەتی لە رەوشی بێ رەحمانەو نامروڤانە و سووکایەتی لەم بەندیخانەی كە چاودێریەكی چر و پری لەسەرە دەستیان داوەتە مانگرتن.
زیندانیانی سیاسی لەم ماوەی دوایی دا بۆ بەندی نوێ گوێراونەوە، هەلومەجێكی كپ و داخراو پێناسە كراوە. ئەم زیندانیانە لە ژورێک گەلێك كە پەنجەرەكانی بە وەرەقی ئاسن داپوشراوە راگیراون و تەنانەت لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن و تەختی خەوی پێویست بێ بەشن. ئەم زیندانیانە هەروەها لە چاوپێكەوتن و دیدار لە گەل خانەوادە و تلفن کە له بەشەكانی دیكەی زیندان هەیە بێ بەش کراون.