فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بنیامین نەتانیاھۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌فه‌رمی هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ئیسرائیل پشتگیریی له‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات.

نەتانیاھۆ لە بەیاننامەیەكدا كە لە ماڵپەڕی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بڵاوكراوەتەوە دەڵێت "ئیسرائیل پشتگیریی له‌ ویستی شه‌رعی گه‌لی كوردستان ده‌كات به‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت".

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پشتگیریی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌رده‌بڕێت و له‌ساڵی 2014یش به‌هه‌مان شێوه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئیسرائیل پشتگیریی له‌ كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات.

لە كۆبوونەوەی 7 حوزەیرانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بڕیاردرا 25/9/2017، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان ئەنجام بدرێت، لە ئێستاشدا پارتی دیموكراتی و كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەك دوو لایەنی سەرەكی كاردەكەن بۆ ئەوەی ھەموو لایەنەكان بەشداری لەم پرسە نیشتمانییە بكەن، زۆربەی لایەنەكانیش ئامادەیی خۆیان بۆ سەرخستنی ریفراندۆم راگەیاندووە.

13/9/2017

 

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، واژووی رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان پێشكەشكراوە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سبەی.

لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "له‌كاتێكدا كه‌ دۆخى كوردستان به‌هه‌لومه‌رجێكى چاره‌نووس سازدا ده‌ڕوات و پێويسته‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ رۆڵى مێژوویى خۆى هه‌ڵبستێت، واژۆى رێژه‌ى ياسايى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان پێشكه‌شكراوه‌ بۆ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتى 14-9-2017".

13/9/2017

 

شەریف باجوەر چالاکی ناسراوی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری مەریوان کاتژمێر ٩ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی خەرمانان، لە ناڕەزایەتی بە توندوتیژییەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە و بە تایبەت توندوتیژی دژی کۆڵبەرانی سەر سنوور دەستی دایە مانگرتن لە خواردن و بە دوچەرخە لە شاری مەریوانەوە بەرەو تاران رێ کەوت.

ناوبراو ئەم چالاکییەی لە ژێر دروشمی "تەنیا رێگای سەرکەوتنی مرۆڤایەتی نەبوونی توندوتیژییە" دەست پێ کردووە.

مەبەستی باجوەر لەو چالاکییە ئەوەیە "چالاکانی مەدەنی لە کەشێکی دوور لە توندوتیژی کۆبکاتەوە" و ئامانجی سەرەکی چالاکییەکەی بەم شێوەیە رادەگەیەنێ:

١- پشتیوانی لە کۆڵبەرانی کوردستان و ناڕەزایەتی بە کوشتنیان و پێشگرتن بە دووپات بوونەوەی رووداوەکانی ئەم دواییانەی سەر سنوور.
٢- پشتیوانی لە چالاکی مەدەنی "رەزا شەهابی" و هەوڵ بۆ بیستنی دەنگی ناوبراو و هەروەها رێز لە کەسایەتی "ئاتنا دائمی" و ستایشی خەباتی ناوبراو دژی کوشتنی مرۆڤەکان.
٣- پشتیوانی لە قوربانیانی توندوتیژی میانمار و مەحکوم کردنی ئەو جێنۆسایدە مرۆڤایەتییە.
٤- بانگهێشت کردنی کۆمەڵگا بۆ چالاکی مەدەنی و دیاریکردنی رۆژی

Read more...

 

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: چالاکێکی کەلتووری کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماریئیسلامی ئێرانەوە لەماڵەکەی خۆی لەشاری گێڵان غەرب دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆشاری کرماشان.

لەدرێژەی دەسبەسەرییەکانی ئەم دوایانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی، “ڕەسوڵ سەیادیان مەنش” خەڵکی گوندی سەیادیان سەربە شاری گێڵانغەرب ویەکێک لەچالاکانی کەلتووری بواری زمانی کوردی لەکاتێکدا لەماڵەکەی دەسبەسەرکرا کە هێزە ئەمنییەکان جگە لە پشکنینی ماڵەکەی ودەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانی،ناوبراویان دەسبەسەر وگوازتۆتەوە بۆ یەکێک گرتوخانە ئەمنییەکانی شاری کرماشان.
جێگەی باسە کەلەچوارچێوەی ئەم دەسبەسەریان دواین لەپارێزگای کرماشان

Read more...

 

وەرزشوانێکی کورد، خەڵکی شاری ئیلام لە کێبڕکێی نێونەتەوەیی تێکواندۆ لە وڵاتی ماڵێزی، میداڵی زێڕی ئەو کێىڕکێیە بۆ خۆ مسۆگەر کرد.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، وەرزشوانێکی کورد، خەڵکی شاری ئیلام بە ناوی" جابر یاسمی" توانی بە شکست دانی ڕکەبەرەکانی لە کێبڕکێی تێکواندۆ لە وڵاتی ماڵێزی میداڵی زێری ئەو کێبڕکێیە بۆ خۆی دەستبەبەر بکات.

ئەم کێبڕکێی نێونەتەوەیی تێکواندۆە، بە بەشداری ٥٠٠ وەرزشوان لە ٥٠ وڵاتی جیهان لە وڵاتی ماڵێزی بەڕێوە چوو.

ئەو وەرزشوانە کوردە سەرەڕای بە دەستهێنانی پلەی یەکەم وەکوو ئەستێرەی

Read more...

 

له ٣٦هه‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی شۆرای مافی مرۆڤ، له‌ سه‌ر پرسی كۆڵبه‌ران و سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژنێڤ وتارێکی پێشکەش کرد.

 بە بەشداری نوێنەری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران_ ژنێڤ (تەیموور ئەلیاسی)، کۆبوونەوەیەک لە سەر پرسی کۆڵبەران و سەرکوت کردنی خۆپێشاندەران لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان_ژنێف بەڕێوە چوو و نوێنەری کۆمەڵەی مافی مڕۆڤ لەو کۆبوونەوەدا وتارێکی پێشکەش بە بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوەیە کرد.

دەقی وتاری نوێنەری کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستانی ئێران_ ژنێڤ،

Read more...

 

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه‌، داوا له‌ ئێران ده‌كات، گه‌ر ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعوودی، باش بكه‌ن، تیرۆر و ده‌ست تێوه‌ردان له‌ وڵاتان ڕابگرێت. ئاشكراشی كرد، كه‌ فه‌رمانده‌كانى ڕێكخراوى توندڕه‌وى قاعیده‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ فه‌رمانى هێرشكردنه‌ سه‌ر سعوودیه‌یان داوه‌.

عادل چبیر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانی سعوودی، له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: “هیچ هه‌نگاوێكى جدی له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن و هاریكارى دیپلۆماتى، به‌دی ناكه‌ین”.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ ئێران له‌ ڕێگه‌ى هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كان و حزبوڵاوه‌، سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌ى تێكداوه‌، گوتیشی: “فه‌رمانده‌كانى قاعیده‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ فه‌رمانى هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانى سه‌ر سعوودییه‌یان ده‌ركردووه‌”.

له‌ باره‌ى لێدوانه‌كانى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران كه‌ ڕایگه‌یاندبوو، په‌یوه‌ندییه‌كانیان

Read more...

 

وەزیری هەواڵگری ئیسڕائیل وتی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد ئامادەیە ڕێگە بە ئێران بدات بنکەی سەربازیی لە سوریا دابمەزرێنێت و ئەوەش ‌هەڕەشەیەک دەبێت بۆ سەر وڵاتەکەی لە داهاتوودا.

سەرەڕای ئەوەی ئیسڕائیل هەڵوێستی بێلایەنەی هەڵبژاردووە لە شەڕی ناوخۆی سوریادا بەڵام دەترسێت ئێران و حیزبوڵا ببنە هاوپەیمانی ئەسەد.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهۆ فشار دەخاتە سەر ڕوسیا کە گەورەترین پشتیوانیکەری ئەسەدە و هەروەها فشاریش دەخاتە سەر ئەمەریکا بۆ ئەوەی سنورێک دابنێن بۆ بوونی ئێران لە سوریا و هەروەها ئاماژەشی بەوەدا لەوانەیە ئیسرائیل لەوێ هێرشی پێشوەختە دژی ئێران ئەنجام بدات.

مۆسکۆ لە مانگی شەشدا ڕایگەیاند ڕێکەوتنێکیان لەگەڵ سوریادا ئەنجامداوە

Read more...

 

چاویلكەیەكی كۆن، كاتژمێرێكی رەنگبردوو، كۆمەڵێك پارەی دڕاو، هەندێك ناسنامەی كۆن، ئەمانە ئەو شتانەن كە لە مۆزەخانەی كەلوپەلەكانی ناو گۆڕە بە كۆمەڵەكانی ئەنفالكراوان لە شارۆچكەی بارزانی سەر بەشاری هەولێر بەرچاو دەكەون. هەر ئەم مۆزەخانەیە بەسە بۆ ئەوەی هیچ گومانێك نەمێنێت لەوەی خەڵكی كوردستان لە گشتپرسییەكەی 25ی ئەیلوولدا چۆن دەنگ دەدەن.

خەڵات بارزانی، بەرپرسی مۆزەخانەكە بە رۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)ی ئەمریكی دەڵێت: "نازانم كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆچی چاوەڕێی ئەوەمان لێدەكات دوای ئەم تاوانانە (لەدژی خەڵكی كوردستان) وەكوو بەشێك لە عێراق بمێنینەوە؟".

وەكوو بەرپرسانی كوردستان دەڵێن، گشتپرسییەكە هەنگاوی یەكەمە لە پرۆسەی گۆڕینی كوردستان لە هەرێمێكی فیدراڵەوە بۆ دەوڵەتێكی سەربەخۆ. هەنگاوەكانی دوای 25ی ئەیلوول، دانوستاندن لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی ناوچەكە و زلهێزەكان دەبێت كە هەموویان بە رێژە و هۆكاری جیاواز دژایەتی خۆیان لەگەڵ گشتپرسییەكە دەڕبریوە. مانگی رابردوو برێت مەكگۆرگ، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، گوتی "بە بۆچوونی ئێمە گشتپرسی بەو خشتە زەمەنییە خێرایە و بەتایبەتیش لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان دەبێتە هۆكاری ناسەقامگیری".

بەڵام كورد بۆچوونێكی دیكەی هەیە و سوورە لەسەر ئەوەی گشتپرسییەكە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت. مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بە (نیویۆرك تایمز)ی ئەمریكی گوت "ئەگەر سەیرێكی مێژووی ئێمە بكەن، دەبینن بە درێژایی مێژوو بە شێوازێكی خراپ مامەڵە لەگەڵ ئێمە كراوە".

مەسروور بارزانی گوتیشی "ئێمە وەكوو نەتەوە مافی بڕیاردان لە چارەنووسی خۆمانمان هەیە و بڕواشمان وایە ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ ئەوەی هەوڵی سەربەخۆیی بدەین".

كەم نین ئەو دیپلۆماتكارە رۆژئاواییانەی هاوڕان لەگەڵ راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان. پیتەر گالبرێس، كۆنە دیپلۆماتكاری ئەمریكی پێیوایە "دوا ئامانج روون و ئاشكرایە كە سەربەخۆییە. مادام وادەی گشتپرسییەكە دیاریكراوە، ئیدی پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە". گالبرێس كە رۆڵی بەرچاوی لە ناساندنی نەهامەتییەكانی كورد بە ئەمریكا و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەبووە، گشتپرسییەكەی كوردستان بە برێكزیت دەشوبهێنێ و دەڵێت "دواجار ئەمەش برێكزیتێكە".

هێرشەكانی 2014ی چەكدارانی داعش رێگەی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە خۆشكرد، بۆ ئەوەی هێز رەوانەی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان بكات كە كورد بە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان پێناسەیان دەكات. گرنگترین ئەو ناوچانەش پارێزگای كەركووكە. لە كاتی هێرشەكانی داعشدا هێزەكانی سوپای عێراق بنكە و بارەگاكانی خۆیان لەو پارێزگایە چۆڵ كرد و هێزی پێشمەرگەش بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە و رێگری لە پێشڕەویی داعش لە كەركووك هێزی رەوانەی ئەو پارێزگایە كرد. شارەزایان پێیانوایە لە دوای 25ی ئەیلوول و لەكاتی دانوستاندنی نێوان بەغدا و هەولێر، چارەنووسی كەركووك خاڵی گەرمی دانوستاندنەكان دەبێت.

یوست هیلتەرمان، بەڕێوەبەری پرۆگرامی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی، جەخت لەوە دەكاتەوە كە "بەغدا ئامادەیە لەسەر سەربەخۆیی دانوستاندن لەگەڵ كورد بكات، بەڵام نابێت كەركووكی لەگەڵ بێت. كەركووك لای هەموو غەیرە كوردەكان هێڵی سوورە". هیلتەرمان ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە پێی سەیر نییە گشتپرسییەكە لەسەر ئەم كێشەیە دوابخرێت.

بەغدا دەنگی بەشێك لە توركمان و عەرەبەكانی كەركووكی لەگەڵە. راكان سەعید ئەلجبووری، جێگری پارێزگاری كەركووك، پێیوایە "كورد هەڵە دەكات ئەگەر خۆیان بە تەنیا بڕیار لەسەر چارەنووسی شارەكە بدەن". بە گوێرەی راپۆرتەكەی (نیویۆرك تایمز)ی ئەمریكیش، لە چایخانە و بازاڕەكانی كەركووكدا باسكردن لە گشتپرسی لە نێوان كورد، توركمان و عەرەبەكانی ئەو شارەدا تابۆیە.

عیسام حوسێن، شوفێری تەكسییە و توركمانی كەركووكە، رۆژانە بە شێوەیەكی ئاسایی لەگەڵ هاوڕێ كوردەكانی پیاسە و دەمەتەقێ دەكات، بەڵام كاتێك لە بارەی گشتپرسییەوە پرسیاری لێدەكرێت، داوا دەكات بە تەنیا قسە بكات، عیسام بە رۆژنامە ئەمریكییەكە دەڵێت "ناتوانم لەبەردەم كوردەكان قسە بكەم، ئەوان برای منن، بەڵام بەو باسە دڵگران دەبن. ئەگەر راستیت دەوێت ئێمە ناتوانین پێكەوە باسی سیاسەت بكەین".

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك، یەكێكە لەو سیاسییە كوردانەی بەشی زۆری ژیانی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورددا بەسەر بردووە، ماوەیەكی زۆر لە ئەمریكا ژیاوە. ئەو بۆچوونە رەتدەكاتەوە كە پێیوایە رەوشی ئاڵۆزی دارایی كوردستان و كێشەی لایەنە سیاسییەكان هۆكار دەبێت بۆ دواخستنی گشتپرسی. نەجمەدین كەریم دەڵێت: "كاتێك ئەمریكا سەربەخۆیی راگەیاند دەستووریان هەبوو؟ وڵاتە ئەفریقییەكان پێش راگەیاندنی سەربەخۆیی هەموو شتەكانیان رێكخستبوو؟". هەر خۆی وەڵامدەداتەوە و دەڵێت "بێگومان نەخێر".

قارەمان محەممەد، كوردی كەركووك و فەرمانبەری ئاسایش، بە گەشبینییەوە لە گشتپرسییەكە دەڕوانێت. قارەمان دەڵێت بەشی هەرە زۆری ژیانی براكەی لە گرتووخانەی ئەبوغرێب تێپەڕیوە "كاتێك عەرەب حوكم بكات، هەر ئەمە حاڵمان دەبێت". سەبارەت بە گشتپرسییەكەش دەڵێت "هەست دەكەم وەسف ناكرێت، هەست بە ئازادی و هێز دەكەم".

12/9/2017

 

کۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دەستی پێ کرد.

کەمێک لەمەوبەر، شاندی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری هەولێر و هاوکات شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستانیش گەیشتنە بارەگاکە و کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوانیان دەستی پێکرد.

ئاماژەکان دەریدەخەن کە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، یەکلاکەرەوەیە و ئەگەر گۆڕان ڕازی نەبێت، پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە لە ڕۆژی پێنجشەممە 14ی ئەیلوول، پەرلەمان کارا دەکەنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوان پارتی و یەکێتی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر هەمان بابەت بەڕێوە دەچێت.

12/9/2017

 

ئاژانسێکی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران پارەیەکی زۆری بۆ دژایەتیکردنی سەربەخۆیی کوردستان تەرخان کردووە و لە ڕێگەی سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامییەوە، پارە بە سەرۆکی گرووپی (نەخێر) دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە 11/9/2017، ئاژانسی (جۆرشەلیم ئۆنلاین)ی ئیسڕائیلی، وتارێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا باس لە دژایەتیکردنی ئێران بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکات و ڕوونی کردووەتەوە: ”ئێران چەند بەکرێگیراوێکی هەیە کە لە عێراقدا کار بۆ دژایەتیی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن“.

نووسەرەکە ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ”ئێران پشتیوانی لە مالیکی دەکات، هەرچەندە بەڵگەی کۆنکریتی نییە ئەو شتانە بسەلمێنێت، بەڵام ئەگەر سەیری دۆخەکە بکەیت، وێنەکە بە ڕووی نییە. دوای ڕووخانی سەدام حوسێن، ئەو سەرکردە

Read more...

 

بارزانی بۆ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕیفراندۆم له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

بارزانی لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، ڕیفراندۆم لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و گەلی کوردستانیش بەردەوام دەبێت لە پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، ئەمڕۆ بارزانی لە سەڵاحەدین لەگەڵ یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کۆبووەتەوە و ڕایگەیاندووە، بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، بڕیاری گه‌لی كوردستانه‌ و مافێكی یاسایی و ئاسایی خه‌ڵكه‌ و له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وتووشیەتی، گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاراستنی سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كەدا‌.

هاوکات نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌ بۆچوون

Read more...

 

خافیێر تیباس سەرۆکی لالیگای ئیسپانیا کات و رۆژی یاریی کلاسیکۆی ئیسپانیای نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنای لە یارییەکانی چوونی خولی ئیسپانیا ئاشکراکرد.

تیباس لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئۆندا سیرۆ ئاشکرایکرد، رۆژی 23ی مانگی 12ی داهاتوو یاریی چوون لە لالیگا لە نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدرید بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکی لالیگا هەمووانی تووشی شۆک کرد، کاتێک گوتی، یارییەکە راستەوخۆ دوای نانی نیوەڕۆ بە کاتی ئیسپانیا دەستپێدەکات، کە دەکات کاژێر سێ دوای نیوەڕۆ 15:00 بەکاتی کوردستان، کە یەکەمجارە لەمێژوودا کلاسیکۆ لەم کاتەدا بەڕێوەبچێت و هۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ بێبەشنەبوونی هەوادارانی تۆپی پێی لە کیشوەری ئاسیا.

پێشتر راگەیێندرابوو، کلاسیکۆی یەکەم لە لالیگا لە 20ی مانگی 12 بکرێت، بەڵام کاتەکە گۆڕانکاری بەسەرداهات، بەهۆی بەشداریکردنی یانەی ریال مەدرید لە مۆندیالی یانەکانی جیهان.

11/9/2017

 

مێزگردی "پێشمەرگە و رۆڵە ستراتیژییەكانی" لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو، هەولێر 10/9/2017

ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو رۆژی یەكشەممە 10/9/2017، مێزگردێكی سەبارەت بە رۆڵە ستراتیژییەكانی پێشمەرگە رێكخست كە تێیدا پەیوەندی نێوان سوپا و دەوڵەت تەوەری سەرەكی باسەكان بوو. جگە لە بایەخی تەوەری سەرەكی ئەم مێزگردە كە بە بەشداری چەند پسپۆڕێكی سەربازیی كوردستان ، عێراق ، توركیا ، ئەمریكا ، رووسیا ، توركیا و ئەفغانستان سازكرا.

تاوتوێكردنی مژارێكی بەوشێوەیە، ئەویش لە كاتێكدایە كە ژمارەی پێچەوانە بۆ گشتپرسییەكەی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە، بۆیەش ئەو مژارە گرنگییەكی زیاتر پەیدا دەكات.

لە گفتوگۆكانی مێزگردەكەدا كە پێشكەشكاری نێوداری تۆڕی میدیایی رووداو شاهۆ ئەمین بەڕێوەی دەبرد، رۆڵ و پەیوەندی دووانەی سوپا و دەوڵەت و كاریگەرییەكانیان لەسەر یەكتری باسكران و جەخت لەوەكرا كە هەرجۆرە پرۆسەیەكی بنیاتنانی دەوڵەت، گرێدراوی دروستكردن و گەشەپێدانی یەكگرتووییەكی زیاتر لەنێو هێزە چەكدارەكاندایە و بە نیسبەت هەرێمی كوردستانیشەوە، پێویستییەكانی یەكگرتوویی و یەكخستنی زیاتری هێزی پێشمەرگەی كوردستان و وەرگۆڕانی بۆ سوپایەكی نیشتمانی خرانە بەرباس . جگە لەوە باسی رۆڵی پێشمەرگە لە ئاسایشی جیهانی كە لەشەڕی دژی تیرۆردا بەرجەستەبووە كرا و تیشك خرایە سەر ئەوەی كە پێشمەرگە یەكێك لە هێزە سەرەكییەكان بووە لە تێكشكاندن و لاوازكردنی تیرۆر لە كوردستان و عێراق و ناوچەكەو جیهاندا.

لەبەر پەیوەندی راستەوخۆی سەربەخۆیی لەگەڵ بنیاتنانی سوپا، بەشێك لە گفتوگۆیەكان بۆ دۆخی ئەمنی كوردستان لە دوای سەربەخۆیی تەرخانكران و تیشك خرایە سەر ئەو هەڕەشانەی كە لەوانەیە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ و لە ماوەی كورت مەودا ودرێژخایەندا رووبەڕووی دەوڵەتی كوردستان ببنەوە لە داهاتوودا.

ئەو پرسیارەی كە ئایا لە دوای داعش، چەتری ئەمنی رۆژئاوا لەسەر هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە یان نا؟ هەروەها ئەگەری بێلایەنی ئەمریكا لە شەڕێكی گریمانەیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق، دەستوەردانی ناوچەیی و مەترسی بەهێزبوونەوەی تیرۆر لە ریزی ئەو نیگەرانییە ئەمنییانە بوون كە هێنرانە سەر زمان.

پاڤل فلگهاور ، پسپۆڕی رووسی بواری ئەمنی ، جەختی لەسەر ئەوەكرد كە وڵاتەكەی پاڵپشتی لە هەر هێزێك دەكات كە دژی تیرۆر بجەنگێ و گوتیشی رۆڵی پێشمەرگە لەشەڕی دژی تیرۆردا لەبەرچاوانە و رۆڵیشی لە دوای پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستاندا زیاتر دەبێت. فلگهاور یەكگرتوویەكی زیاتری هێزی پێشمەرگەی كوردستانی بە پێویستییەك بۆ دامەزراندنی دەوڵەت لە قەڵەمدا و ئەوەشی باسكرد كە لەوانەیە هەندێك لە دەوڵەتان لە شەڕی دژی تیرۆردا پشتیوانی ئاسمانیی لە كوردستان بكەن، بەڵام بۆ سەربەخۆیی، كوردستان ناتوانێ پشت بە هیچ هێزێكی درەكی ببەستێت. گوتیشی لەم قۆناخەدا، بەهۆی دەوڵەتانی ناوچەكەوە، پێشمەرگە ناتوانێ چەكی قورس بەدەستبێنێ، بۆیە پێویستە هێزێكی زیرەكی دیكە دروستبكات كە یارمەتی پێشمەرگە بدات لە بەرگریكردن بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی لە سەر كوردستان دروستدەبن.

د.نیهاد عەلی ئویزجان، پسپۆڕی توركی بواری كە یەكێكبوو لە پسپۆڕە بەشدارەكانی مێزگردەكە، بەشێوەیەكی گشتی باسی لە هەبوونی قۆناخێكی گوزەر كرد لە ناوچەكەدا و گوتی: "رۆڵی ئایندەیی پێشمەرگە وابەستەی ئەو مۆدێلە سیاسییە دەبێت كە سەرئەنجام جێگیر دەبێت".

ئەوەشی باسكرد كە دەوڵەتی نەتەوەیی واتای دروستكردنی سوپای نەتەوەیی دەدات و بۆ ئەوەش، كورد پێویستیان بەوەیە كە سەرەتا پەیوەندی سیاسەت و سوپا، مەدەنی و عەسكەر رێكبخەن و كێشە تەكنیكییەكانی بەردەم پێكهێنانی سوپا دەستنیشانبكەن. لەڕووی سیاسەتی نێودەوڵەتیشەوە، ئەو وایدەزانی كە سیاسەتی بەرگری لە كوردستان زیاتر رووە و رۆژئاوا دەبێت و، بەهۆی پێگەی سەخت و دژواری جیۆپۆلیتیكیشییەوە، كوردستان پێویستی بە پەیوەندییەكی درێژخایەن لەگەڵ یەكێك لە وڵاتانی ناوچەكە دەبێت. ئەو باسی لەوە كرد كە مەسەلەی خاك، مەسەلەی عەقلیەت وادەكات كە دەوڵەتی گریمانەیی كوردستان گرفتێكی ئەمنی درێژخایەنی لەگەڵ دەورووبەرەكەیدا هەبێت كە رەنگە بە ئەندازەی تەمەنی دوو نەوە بخایێنێت.

حیكمەتوڵڵا زەلاند، سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ناوچەیی كابول لە ئەفغانستان باسی لێكچوونی ئەزموونی كوردستان و ئەفغانستان كرد و زیاتر تیشكی خستەسەر ئەزموونی وڵاتەكەی كە پێیوابوو دەشێ هەندێك پەندی بۆ كوردستان تێدابێت. ئەو زیاتر لایەنە نیگەتیڤەكانی رۆڵی میلیشیا و جەنگسالارەكانی لە ئەفغانستان لە گەندەڵی ئیداری زەقكردەوە و باسی لەوە كرد كە دیاردەی سەربازی وەهمی، جووڵەی مافیا ئاسای هەندێك لە فەرماندە سەربازییەكان تەگەرەی زۆری بۆ چاكسازییەكانی دەوڵەت لە ئەفغانستان دروستكردووە.

جەنەراڵ ئێرنی ئۆدینۆ ، كە جەنەڕالی خانەنشینی سوپای ئەمریكایە، باسی لەوەكرد كە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان لەبەر چەندین هۆكاری جیا جیا زیاتر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دەپارێزێت. گوتیشی هەندێ نووسینگەی ئیدارەی ئێستای ئەمریكا پشتیوانی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن . ئەو گوتی كورد سوننەی میانڕەون و جگە لەوە، ئەزموونێكی دیموكراسیشیان هەیە، هەرچەندە یەكسەر دیموكراسی تەواو بەرقەرا نابێت، بەڵام هێدی هێدی پێشدەكەوێت. جگە لەوە، كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق، هەژموونی ئێرانی لە ناوچەكە زیاتر كردووە و دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان دەتوانێ كاریگەری لەسەر ئەمنی وزەی توركیاش دابنێ و لە وابەستەییەكانی ئەنقەرە بە رووسیا كەمتر بكاتەوە.

ئۆدینۆ گوتی: كەسانێك لە دەورووبەری سەرۆك ترەمپ هەن كە بیركردنەوەی رۆشن دەكەنەوە، بۆیە پێیوابوو كە لەئەنجامدا ئەمریكا دەست لە كوردستان هەڵناگرێت و دەیپارێزێت. ئەو باسی لەوەشكرد كە تەنیا چەك و تەكنیكی سەربازی بۆ سوپا گرنگ نین و پێویستە رەگەزەكانی دیكەش لەبەرچاو بگیرێن.

جەنەڕاڵ ئۆدینۆ باسی لەوەكرد كە كورد سەلماندوویانە، هەركاتێك هەڕەشەیەكی جیددییان تووش ببێت، یەكدەگرن و ئەمەشی كردە دەروازەیەك تاوەكو باسی مۆدێلی پێكهێنانی سوپای ئەمریكا بكات كە لە هێز و سوپای جیاجیا پێكهاتوون و بەشێكیشیان بە فەرمانی حاكمی ویلایەتەكان دەجوڵێنەوە. بەڵام باسی لەوەشكرد كە دەستووری ئەمریكا میكانیزمێكی داناوە بۆ ئەوەی كە چۆن ئەم یەكە و سوپا، بەش بەشانە لەكاتی پێویستدا یەكبگرن و بە فەرمانی سەرۆك جووڵە بكەن.

وەعد ئەلعومەری ، راوێژكاری سەربازی پاسەوانی نیشتمانی نەینەوا ، گوتی ئێستا لە عێراق چوار سوپای جیاواز هەن كە ئەوانیش هێزی پێشمەرگە ، حەشدی شەعبی ، حەشدی عەشایەری و سوپای عێراقن كە دەتوانن گرفتی ئەمنی بۆ یەك دروستبكەن. ئەو گوتی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش پێویستی بە عەقیدەیەكی سەربازی و ستراتیژیی سەربازی بۆ قۆناخی داهاتوو هەیە و جەختی لەوە كرد كە هێزی سوپاكان تەنیا لە تەكنیك و ژمارەی سەربازەكاندا نییە.

نیگەرانییە ئەمنییەكان بۆ ئایندەی كوردستان، بوونە هۆی ئەوەی بەشێك لە پسپۆڕانی ناوخۆیی و دەرەكی رۆڵی دروستكردنی سوپا لە كوردستان بە گرنگ بزانن و بەشێكی دیكەشیان جەخت لە پێویستی هاوپەیمانی لەگەڵ هێزێكی ناوچەیی یان سەرووناوچەیی بۆ ئەمنی ستراتیژی دەوڵەتی كوردستان بكەن.

هەر لەو مێزگردەدا كتێبی (سوپا و دەوڵەت ) بە ژمارەیەك لێكۆلینەوەی تایبمەندەوە لەلایەن ناوەندی لێكۆلینەوەی رووداو بڵاوكرایەوە و ، خوێنەران دەتوانن لە كتێبخانەی باشووری كوردستان بەدەستیبخەن .

11/9/2017

 

بارزانی لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، ڕیفراندۆم لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و گەلی کوردستانیش بەردەوام دەبێت لە پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، ئەمڕۆ بارزانی لە سەڵاحەدین لەگەڵ یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کۆبووەتەوە و ڕایگەیاندووە، بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، بڕیاری گه‌لی كوردستانه‌ و مافێكی یاسایی و ئاسایی خه‌ڵكه‌ و له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وتووشیەتی، گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاراستنی سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كەدا‌.

هاوکات نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌ بۆچوون و تێبینیه‌كانی

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان