نوێنه‌ری ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان له ی‌و ئێن ڕۆژی هه‌ینی گوتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕابردوویه‌کی ڕووناکی له درۆزنی سه‌باره‌ت به پرۆگرامه‌کانی ناو‌کی خۆی هه‌یه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵنێری ڕوێتێرز، نیکی هه‌یلی له کونفرانسێکی رۆژنامه‌وانی له نیویۆرک دوای سه‌ردانی ئه‌م دواییانه بۆ شاری ڤیه‌نا و چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و بابه‌تی هێنایه گۆڕ.
ئه‌و له گوت و بێژ له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسان گوتی، "ئه‌من متمانه‌یی به‌ڵێنێکی باشم به ئاژانس داوه، به‌ڵام ئه‌وان له گه‌ڵ وڵاتێک سه‌ر و کاریان هه‌یه که ڕابردووی ڕوونی له درۆزنی و به‌رده‌وام بوون له سه‌ر پرۆگرامه‌کانی به نه‌هێنی ناو‌کی هه‌یه."
خانمی هه‌یلی سه‌باره‌ت به چاوپێکه‌وتنی خۆی له گه‌ڵ یوکیا ئامانۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسه‌که گوتبووی که هێشتاش سه‌باره‌ت به پایبه‌ندبوونی ئێران به ڕێکه‌وتنی ناو‌کی گۆمانیان هه‌یه.
نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا دوای چاوپێکه‌وتنی ڕۆژی چوارشه‌مه له تویتر نووسی، "به پرسیارێكی زۆره‌وه سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنی ئێڕان بۆ ڤیه‌نا هاتین، وه‌ڵامی باشمان وه‌رگرت، به‌ڵام هێشتاش گومان و نیگه‌رانی زۆرمان هه‌یه."
وی له ئه‌و کۆنفڕانسه‌ی ڕۆژنامه‌وانی دا وێرای ڕێزگرتن له هه‌وڵه‌کانی ئاژانسه‌که گوتی ئێران ده‌ستور بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشتن به ناوه‌نده‌کانی له‌شکری ده‌رناکات.