فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەكانی بنەماڵەی رامین حسێن‌پەناهی، و سەردانی ناوەندە ئەمنیەتیی و قەزاییەكان، تا ئێستا لە چارەنووسی ئەم چالاكە سیاسییە كوردە هیچ هەواڵیك لە بەر دەستدا نییە.

رامین حسێن‌پەناهی رۆژی ٢ی پووشپەڕ لە كاتێكداكە بە سێ فیشەك بریندار كرا لە لایەن هێزەكانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوینێكی نادیار گواسترایەوە. سەرەڕای بەداداچوونە بەردەوامەكانی بنەماڵەی ناوبراو و سەردانی ناوەند ئەمنیەتییەكان، ناوەندە بەرپرسیارەكان تا ئێستا هیچ وڵامێكیان لە سەر چارەنووسی رامین بە بنەماڵەكەی نەداوەتەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە كە دایك و باوكی رامین لەو ماوەیەدا دەیان جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسدارانیان كردووە بەڵام تا ئێستا ئەم دوو ناوەندە ئەمنیەتییە ئامادە نەبوون لەمبارەیەوە وڵامی دایك و باوكی رامین بدەنەوە.

بە وتەی بنەماڵەی رامین، رامین لەو كاتەوەی كە گیراوە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و لە دۆخی تەندروستیشی هیچ زانیارییەكمان پێ نەگەیشتووە، ئەوان دەڵێن سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەكانمان هیچ كام لە ناوەندە ئەمنیەتییەكان ئامادە نەبوون وڵامێكی راست و یەكلاكەرەوەمان پێ بدەنەوە.

رامین حسێن‌پەناهی چالاكی سیاسی و ئەندامی كۆمەڵەیە كە رێكەوتی ٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن هێزەكانی سپای پاسدارانەوە بە برینداری دەستبەسەر كرا.

هەر لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكان بۆ سەر بنەماڵەی ناوبراو چەند ئەندامیتری ئەم بنەماڵەیە دەستبەسەر كراون.

سەرەتا هێزە ئەمنیەتییەكان ژمارەیەك لە ئەندامانی بنەماڵەی حسێن‌پەناهییان دەستبەسەر كردووە؛ هەر هەمان رۆژی دەستبەسەركردنی رامین واتە ٢ی پووشپەڕ ئەفشین حسێن‌پەناهی برای رامین لە ماڵەكەی خۆی دەستبەسەر كراوە و دواتر ئەنوەر حسێن‌پەناهی برایەكی دیكەی رامین رێكەوتی ٤ی پووشپەڕ لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر و پاشان سێ ئەندامیتری ئەم بنەماڵەیە رێكەوتی ٥ی پووشپەڕ بە ناوەكانی زوبەیر، ئەحمەد و كەیوان حسێن‌‌پەناهی دەستبەسەر كراون.

جێگای ئاماژەیە، هێزە ئەمنیەتییەكان پاش تێپەڕینی دوو رۆژ لە دەستبەسەركردنی ئەنوەر حسێن‌پەناهی ناوبرایان بۆ تاران گواستەوە و بە مەرجی ئەوەی كە نەگەڕێتەوە كوردستان ئازادیان كرد ؛ هەروەها زوبەیر، ئەحمەد و كەیوان حسێن‌پەناهیش بە شێوەی كاتی لە زیندان ئازاد كران بەڵام تا ئێستا ئەفشین و عەباس حسێن‌پەناهی لە گرتووخانەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دا بە سەر دەبەن.

هەر ئێستاش پاش تێپەڕینی دوو مانگ لە چارەنووسی رامین و دەستبەسەركراوەكانی دیكە هیچ هەواڵێك لە بەر دەست دانییە تا ئەو جێیەی كە بنەماڵەی حسێن‌پەناهی لە بێ دەرەتانی خۆیان نامەیان بۆ رێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان "ئاسمە جەهانگیر" نووسیوە.

بەڕێز خانمی ئاسمە جەهانگیر ، ماوەی دە ساڵە بنەماڵەی ئێمە لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە لە ژێر شەپۆلی دەستگیری، ئیعدام، درووخستنەوە و جۆرەها گوشاری جەستەیی و دەروونی دان و لەم ماوەیەدا ناخۆشی و نەهامەتی زۆرمان بە سەر هاتووە، بیرەوەری تاڵی لە دەستدانی یەك لە دوای یەكی ئەندامانی بنەماڵەكەمان "ئەشرەف، سەباح و مەسعود حسێن‌پەناهی" و گوشاری جەستەیی و دەروونی ئەنوەر حسێن‌پەناهی لە ماوەی حەوت ساڵ راگیران لە ژوورە تاكەكەسییەكانی ئیتلاعات و زیندان هەرگیز لە یادمان ناچێت.

ئەوان لە نامەكەی خۆیان روو لە ئاسمە جەهانگیر نووسیویانە: بە پێی ئەو ئەشكەنجە و ئەزیەت و ئازارانەی كە لە ناوەندە ئەمنیەتییەكان هەیە و ئەزموونی كۆماری ئیسلامیش بۆ هەڵسووكەوت لە گەڵ زیندانیانی سیاسی؛ دۆخی تەندروستی رامین بۆ ئێمە بنەماڵەی حسێن‌پەناهی جێگای نیگەرانییە و رامین لە ژێر هەڕەشەی جیددی دایە. هەر بۆیە ئێمە وەك بنەماڵەی حسێن‌پەناهی داوا لە سەرجەم ناوەندە مافی مرۆڤییەكان و كۆمەڵگای نێونەتەوەیی و هەروەها ئێوەش دەكەین كە هەڵوێستی جیددی لەمبارەیەوە بگرن و رێگری بكەن لە روودانی هەر رووداوێكی نەخوازراوی دیكە بۆ بنەماڵەكەمان.

هەروەها رۆژی ٩ی پووشپەڕیش رێكخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی كە بنكە سەرەكییەكەی لە لەندەنە بە بڵاوكردنەوەی راگەیەندراوێك دەستبەسەركردنی ئەندامانی بنەماڵەی حسێن‌پەناهی مەحكوم دەكات و خوازیاری روونكردنەوەی دۆسیەی گیراوەكان، شوێنی راگیرانی ئەم كەسانە و روونكردنەوەی پێویست لە سەر چارەنووس و دۆخی رامین حسێن‌پەناهی كە بە برینداری دەستبەسەر كراوە بوون.

ئەم رێكخراوەیە داوای لە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی كردووە كە چی زووتر ئەندامانی بنەماڵەی حسێن‌پەناهی كە تەنیا لە پەیوەند لە گەڵ دەستگیر كردنی رامین دەستبەسەر كراون ئازاد بكات.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان