چەند رۆژ لەمەوبەر، سەلمان حسێنپەناهی، ئەندامی بنەماڵەی حسێنپەناهی و زیندانی پێشووی سیاسی لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بانگهێشت کرایەوە.
ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولانەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک ئازاد کرا و دۆسیەکەی بەسترا بەڵام ئێستاکە پاش تێپەڕینی دوو ساڵ سەر لە نوێ بانگهێشتی دادگا کراوەتەوە و لێپرسینەوەی لێکراوە.
پاش دەستبەسەرکردنی رامین حسێنپەناهی لە رووداوەکەی ٢ی پووشپەڕی شاری سنە گوشارەکان بۆ سەر بنەماڵەی حسێنپەناهی زیادی کرد و لە ماوەی چەند رۆژدا زیاتر لە شەش ئەندامیتری ئەم بنەماڵەیە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کران.