فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

قەرارگای ھەمزەی سوپای پاسدارانی ئێران ھەڕەشە لە ھێزەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەكات و دەڵێ "لەھەر شوێنێك بن ھێرشیان دەكەینەسەر".

سەر لەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە قەرارگای ھەمزەی ھێزی وشكانی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیاندراوێكدا ھەڕەشەی لە ھێزە كوردییە چەكدارەكانی ئێران كرد، كە سوپا بە گرووپی تیرۆریستی ناوی بردوون.

لەراگەیاندراوەكەدا ھاتووە كە دژبەرە چەكدارەكانی ئێران لەسنوورەكانی باكووری رۆژئاوای ئێران ویستوویانە جموجۆڵی سەربازی ئەنجام بدەن.

سوپای پاسداران ھەڕەشەی ئەوە دەكات، پێشمەرگەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان لەھەر شوێنێك بن ھێرشیان دەكەنەسەر.

لەماوەی رابردوودا حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان جموجۆڵە چەكدارییەكانیان لەناو ئێران زیاتر كردووە.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان