فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وێڕای ئه‌و ته‌نگژانه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی دژبه‌ری به‌ ڕابه‌رایه‌تی سعوودیه‌ كه‌ به‌شێكی زۆری له‌به‌ر پێوه‌ندییه‌كانیه‌تی به‌ ئێرانه‌وه‌، هێشتا ئه‌و وڵاته‌ سووره‌ له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی و جارێكی تر باڵوێزه‌كه‌ی بۆ تاران نارده‌وه‌.

به‌ بڕیارێكی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی قه‌ته‌ر، دوێنێ چوارشه‌م باڵوێزه‌كه‌یان نارده‌وه‌ ئێران و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیشدا بڵاویان كرده‌وه‌، چاویان له‌ به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوانیانه‌ و ده‌یانه‌وێ له‌ هه‌موو بوارێكدا فراوانی بكه‌ن.

له‌ مانگی یه‌نایه‌ری ساڵی ڕابردوو كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕژد پێوه‌ندییه‌كانی ئێران و سعوودیه‌ لێژ بوو، ئه‌مه‌ وای كرد وڵاتانی تری كه‌نداو هه‌مان ڕێ بگرنه‌ به‌ر و پێوه‌ندییه‌كانیان ڕاگرن، به‌ تایبه‌تی ئیمارات كه‌ كێشه‌ی زه‌وی و سنووری له‌گه‌ڵ هه‌یه‌، قه‌ته‌ریش وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی هاوكاریی كه‌نداو، باڵوێزی خۆی له‌و وڵاته‌ كشانده‌وه‌، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌كانی له‌ چاو وڵاتی تری هاوپه‌یمانی سعوودیه‌ به‌رده‌وام بوو، دوێنێش به‌ ته‌واوی ڕای گه‌یاند كه‌ پێویست ناكات ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ تێك بچێ و باڵوێزه‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه‌ تاران.

هه‌ر له‌ كاتی رێوڕه‌سمی گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵوێزه‌كه‌یان، شێخ محه‌مه‌د ئال سانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر له‌ پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هاوپیشه‌كه‌ی له‌ ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف باسیان له‌ ڕێگه‌كانی باشتركردنی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ كرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ كرستیان جێمز گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی له‌ نێوان قه‌ته‌ر و وڵاتانی دژبه‌ریدا دروست بووه‌، پێویسته‌ به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێ و لایه‌نه‌كان دانوستان بكه‌ن، چونكه‌ هه‌ردوولای به‌گژداچوونه‌كه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگن و ئه‌مه‌ریكا بایه‌خێكی زۆر به‌ چاره‌سه‌ربوونی ئه‌و گرفتانه‌ ده‌دات كه‌ له‌ كه‌نداودا دروست بووه‌ و پێمان وایه‌ كاتێكی زۆری بردووه‌ و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام قه‌ته‌ر زیاتر ڕووی له‌ ئێران كرد و گوێی له‌و داواكارییه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌گرت.

سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو هه‌ریه‌ك له‌ سعوودیه‌ و ئیمارات و میسر و به‌حرێن، دواتریش لیبیا و یه‌مه‌ن و مۆریتانیا ته‌واوی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند، به‌هۆی هاوئاهه‌نگی و پێوه‌ندی ده‌وحه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاریی ورد له‌سه‌ر هه‌وڵی قه‌ته‌ر به‌ پشتیوانیی ئێران بۆ تێكدانی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی و ئه‌مه‌ریكی كه‌ له‌ ڕیاز به ئاماده‌بوونی دۆناڵد تره‌مپ به‌ڕێوه‌ چوو، هاوكات هۆكارێكی تری ئه‌و گه‌مارۆیه‌، پشتیوانی قه‌ته‌ر بوو بۆ ئیخوان موسلیمین و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه‌، به‌ پچڕاندنی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن سعوودیه‌ و ئیمارات و به‌حرێن كه‌ ده‌وری قه‌ته‌ریان داوه‌ له‌ ڕووی جیۆگرافیاوه‌، هاتوچۆی ئاسمانی و وشكایی و ئاوی ئه‌و وڵاته‌ په‌كی كه‌وت و ڕێیه‌كه‌ی زۆر درێژ بووه‌ و هاوكات له‌ ڕووی كه‌لوپه‌لی خۆراكییه‌وه‌ش ئه‌و وڵاته‌ نزیك بووه‌وه‌ له‌ ته‌نگژه‌ی نه‌مانی خۆراك له‌ بازاڕه‌كان.

گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌ بۆ "ئه‌لعه‌ره‌بییه‌" لێدوانی داوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ڕێكس تیرلسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، هه‌موو توانایه‌كی خه‌رج كردووه‌ تا ته‌نگژه‌كانی قه‌ته‌ر و وڵاتانی دژبه‌ری چاره‌ ببن و به‌رده‌وامه‌ له‌ پێوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا.

له‌ ماوه‌ی دواییدا هه‌ڵچوونێكی زیاترمان له‌ لێدوانه‌ سیاسییه‌كانی هه‌ردوولاوه‌ بینی، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆدا كۆ ببنه‌وه‌ و به‌ دانوستان كێشه‌كان چاره‌ بكه‌ن. گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وای گوت.

پێشتریش چه‌ند هه‌وڵێكی تر له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ وه‌ك ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا و وڵاتی كوێت و چه‌ند كه‌سێكی تره‌وه‌ دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ببێت، به‌ڵام هه‌ردوولا سوورن له‌سه‌ر پێداگیری به‌ بنه‌ماكانیانه‌وه‌.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان