فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پێنج ھاووڵاتی دانیشتووی شاری سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان بە تۆمەتی ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ریأیمی ئێران دەستبەسەركراون و تائێستا شوێن و چارەنووسیان نادیارە.

ئەمرۆ پێنجشەممە ماڵپەڕی ھەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی كوردستان بڵاویكردەوە كە 5 ھاووڵاتی خەڵكی مێراو لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان دەستبەسەركراون و تاكوو ئێستا نازانرێ بۆ كوێ گواستراونەتەوە.

ئەو پێنج كەسە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان و ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان

Read more...

 

وه‌ز‌یرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عێراق و توركیا و ئیران، دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له‌ نیویۆرك، كه‌ یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان باسكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه‌، له‌ كۆتاییدا به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌‌.

به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، هه‌ر سێ لایه‌ن ریفراندۆمیان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر پاراستنی یەکپارچەیی عێراق و توركیا و ئێران كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ "هه‌ر سێ وڵات له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپانه‌ كۆكن و جارێكی دیكه‌ ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق كردووه‌ته‌وه‌و ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 25/9/2017 به‌ڕێوه‌ بچێت، مه‌ترسی خۆیان ده‌ربریوه‌ كه‌ هه‌موو ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی عێراق له‌ بواری شه‌ڕی تیرۆر بخاته‌

Read more...

 

بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و توێژەرانی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە پرسی بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان، ڕوو بە خەلکی ئێران و بەرپرسانی نیزام داواکارییەکیان بڵاو کردەوە.
لە بڵاوکراوەی چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کورددا هاتووە؛


هەروەک ئاگادارن کوردانی عێراق رووبەڕوو بڕیارێکی مێژوویی بوونەتەوە بۆ بەڕیوەبردنی ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی، کە لە ئاکامی نزیک بە ١٠٠ساڵ زڵم و ستەم و ژینوسایدی حکوومەتە ناوەندییەکانیان کە بەسەر کوردیان هێناوە هاتووتە ئاراوە، بە سەرنجێکی خێرا بە مێژووی خوێناویی خۆڕاگریی ئەو گەلە لە بەرانبەر داگیرکەران ، لە زلهێزانی جیهانەوە بگرە هەتا دەوڵەتەکانی عێراق و لەم دواییانەش هێرشی دڕندانەی داعیش، ئەوپەڕی ستەم و جنایەتی مرۆیی دەبیندرێ.
کەواتە خەڵکی ئێران و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە هەمووکات باسی لە پاڵپشتی کردن لە چەوساوەکان دەکەن، با هەوڵ بدەن بۆ بە کردەوەیی کردنی ئەو سیاسەتە و بە پێی هەمان روانگە و سیاسەتەش بێ، پێویستە لەم هەلومەرجە هەستیاردا خەڵک و دەوڵەتی ئێران ببنە پاڵپشتی کوردانی ستەم چشێتووی باشووری کوردستان و، بە لە چاو گرتنی ئەم واقیعە کە پێداگریی کردن مانەوەی ولاتێک بەناوی عێراق کە لە باری سیاسییەوە ترازاوە، هیچ بیانوویەک بۆ مانەوەی ئەو وڵاتە نیە،

Read more...

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19/ 9/ 2017، په‌رله‌مانى سوید پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ڕاگه‌یاند.

میدیا جیهانییه‌كان رایانگه‌یاند: له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانى سوید تاوتوێی پرسی ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستانى كرد كه‌ بڕیاره‌ له‌ 25ى ئه‌یلوول به‌ڕێوه‌ بچێت و تێیدا پارتى دیموكرات سۆسیالیست حزبى ده‌سه‌ڵاتدارى

Read more...

 

سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێران لە ئاسمانی ئیسرائیل لەڕێگەی مووشەکێکەوە خراوەتە خوارەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2017/9/19 میدیاکانی ئیسرائیل لەزاری گوتەبێژی سوپای ئەو وڵاتەوە بڵاویان کردەوە کە سوپای ئەو وڵاتە بە مووشەکی "پاتریووت" فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کە بە نایاسایی لە خاکی سووریاوە هاتبووە ئاسمانی ئیسرائیل، لە بەرزاییەکانی گوڵان پێکراوە و خراوەتەوە خوارەوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە

Read more...

 

هێزه ئەمنییەکانی ئێران له دەوروبەری شاری "شنۆ"ی رۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان له ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و به هۆیەوه یەکێکیان گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی موکریان، له شاری "خۆی"ش بەهۆی راوەدوونانی کۆڵبەران یەکێک له کۆڵبەرەکان له هەڵدێرێک کەوته خوارەوه و بریندار بوو.

ساڵانه چەندین کۆڵبەر به تەقەی هێزه ئەمنییەکان و مین، گیانیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن. چەند رۆژ لەمەوبەریش به تەقەی هێزه ئەمنییەکان دوو کۆڵبەر له شاری بانه کوژران که خۆپێشاندان و ناڕەزایی بەرفراوانی

Read more...

 

جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی لەناو خۆپیشاندانەکەی کەرکوکدا ڕایگەیاند، حساب بۆ بڕیاری لابردنی نەجمەدین کەریم ناکەن و بڕیارەکە سیاسییە، داواشیکرد خەڵک لە ڕیفراندۆمدا بەشداری بکەن و ئەوانیش پشتگیرى دەکەن.

کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، لە وتارێکیدا بۆ خۆپیشاندەرانی کەرکوک ڕایگەیاند "داوا دەکەین خەڵک لە ڕیفراندۆمدا بەشداری بکەن و ئێمەش پشتگیرى دەکەین".

وتیشی، ئەگەر بەدیلێک هەبێت و قەناعەتیان پێ بکات ئامادەن ڕیفراندۆم دوابخەن بەڵام

Read more...

 

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای باڵای عێراق بە راگرتنی پرۆسەی ریفراندۆم، هیچ کاریگەرییەکی نییە.

فەلاح مستەفا، کە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکە، رایگەیاند، هەولێر پێیوایە سیستمی دادوەری لە عێراق نییە تاکوو بڕیارێکی لەمشێوەیە دەربکات.

جەختیکردەوە، بڕیارەکەی بەغدا هیچ کاریگەری لەسەر گەلی کوردستان و سەرکردایەتی کورد نابێت.

فەلاح مستەفا راشیگەیاند، پێشنیازەکەی

Read more...

 

نزیکەی چوار هەزار کڵاشچن لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەن، بەو هۆیەوە شارەکە لە لایەن شورای تۆماری جیهانی بە شاری کڵاش تۆمار کرا.

کڵاش پێڵاوێکی تایبەتە بە کورد و زیاتر لە هەردوو دیوی هەورامانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان دروست دەکرێت.

پێویستە ئاماژەش بەوە بدرێت کە مەریوان جیا لە شاری کلاش

Read more...

 


کورتە فیلمی “گڵۆپی سوور” له‌ ده‌رهێنانی “نەوید زارع” به‌شداری فستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی فیلم له‌ وڵاتی که‌نادا ده‌کات.

فستیڤاڵی “ریاڵ یوس”ی که‌نادا هه‌ر ساڵ له‌ ئاستێکی نێودەوڵەتییدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌م خوله‌ی ئه‌مساڵیدا، داوه‌ره‌کانی فستیڤاڵه‌که‌ ئه‌م فیلمه‌ کوردییه‌یان بۆ به‌شی کێبه‌رکێ وه‌رگرتووه‌.

فیلمی “گڵۆپی سوور” له‌ نێوان ۱۵۰۰ فیلمی به‌شدار بوو، هه‌ڵبژێردراوه‌ تاکوو

Read more...

 

ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم به‌ سه‌رپه‌رشتى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە پیرمام كۆبوويه‌وه‌.

لە کۆبوونەوەکەی ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە كه‌ پرۆسه‌ى ريفراندۆمى 25ى ئه‌يلوول دواناخرێت و له‌ واده‌ى خۆيدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڕۆژی پێنجشەممە 14/9/2017 نوێنەری وڵاتانی هاوپەیمان و نوێنەری ئەمریكا لە هاوپێمانێتیی

Read more...

 

يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان له‌ توێى فه‌توايه‌كدا، داوا ده‌كات هاووڵاتيانى كوردستان به‌ به‌ڵێ ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆيى و رزگاربوون له‌ ژێر ده‌ستى بده‌ن.

يه‌كێتى زانايانى ئيسلامى كوردستان له‌ ژێر ناوى (حوكمى راپرسى له‌ پێناوى سه‌ربه‌خۆيى) فه‌توايه‌كى نوێى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه‌.

ليژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندووه‌، كه‌ راپرسى بۆ گه‌يشتن به‌ مافى سه‌ربه‌خۆيى و بونياتنانى ده‌وڵه‌تى كوردى به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ پره‌نسيپه‌كانى شه‌ريعه‌تى ئيسلام ناكۆك نييه‌، به‌ڵكو يه‌كانگيره‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ما و مه‌به‌سته‌كانى ئاينى پيرۆزى ئيسلام.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆبوون به‌ ماناى ده‌رچوونى گه‌لى كورد له‌ بازنه‌ى ئوممه‌ى ئيسلامى نايه‌ت، پێچه‌وانه‌ى ده‌قه‌ نه‌گۆڕه‌كانى ئاينى پيرۆزى ئيسلاميش نييه‌، به‌ تايبه‌ت كه‌ له‌ ئێستادا هيچ خيلافه‌تێكى شه‌رعى موسڵمانانى كۆنه‌كردووه‌ته‌وه‌ تا به‌ هۆى به‌ ده‌وڵه‌تبوونى كوردستان لێكهه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ هه‌روه‌ك چۆن له‌ رابردووشدا درووستبوونى ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌تانه‌ى ديكه‌ له‌ ناو خاك و گه‌لى موسڵماناندا به‌ ماناى ده‌رچوونيان نه‌بووه‌ له‌ بازنه‌ى ئوممه‌تى ئيسلامى.

ليژنه‌ى فه‌توا و يه‌كێتى زانايانى ئيسلامى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ راپرسى له‌ پێناو سه‌ربه‌خۆيى زه‌رووره‌تێكى شه‌رعى و مافێكى ده‌ستوورى و ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌ييه‌ و داواش له‌ هه‌موو هاووڵاتييه‌ك ده‌كات كه‌ مافى ده‌نگدانى هه‌يه‌ به‌ به‌ڵێ ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بدات.

هه‌ر له‌ توێى فه‌توانامه‌كه‌شيدا يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلامى داوايكردووه‌، دواى راپرسى به‌ هه‌موو هێز و توانا و حيكمه‌ته‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى و گه‌نده‌ڵكاران ببێته‌وه‌ و له‌ پێناو گه‌شه‌سه‌ندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى دادگه‌رى و ئازادى و ئاشتى كۆمه‌ڵايه‌تى و ناشتنى نه‌مامى خۆشه‌ويستى و برايه‌تى و ئينسانيه‌ت و داكۆكى له‌ بنه‌ما ئيسلامى و ئينسانى و به‌ها باڵاكان بكات.

18/9/2017

 

بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ریمی كوردستان، بڕیاره‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ده‌سپێشخه‌رییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ بكه‌ن بیخه‌نه‌ به‌رده‌ستی سه‌ركردایه‌تی كوردستان.

رۆژنامه‌ی Haberturk له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای دیپلۆماسی، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ له‌ په‌راویزی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا پلانێكی كاری سێ قۆناغی بۆ وه‌ڵامی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بخه‌نه‌ روو".

رۆژنامه‌كه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت: "ناوه‌رۆكی رێوشوێنه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 22/9/2017ـی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا دیاری ده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م، پیشنیازێك بۆ پاریس بكات، تا به‌ هاوبه‌شی په‌یامێك ئاراسته‌ی هه‌ولێر بكه‌ن تا ده‌ست له‌ ریفراندۆم هه‌ڵبگرێت".

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌ی Haberturk، ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ركردایه‌تی كورد وه‌ڵامی ئه‌و په‌یامه‌یان نه‌دایه‌وه‌، له‌ قۆناغی دووه‌مدا توركیا و فه‌ره‌نسا رۆڵی نێوه‌ندگیریی هه‌ولێر و به‌غدا له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان و چاره‌نووسی (ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان) وه‌ك كه‌ركووك، له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌خشه‌ رێگایه‌ك كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی بكرێت".

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر هه‌ولێر هه‌ر سووربێت له‌سه‌ر ریفراندۆم، ئه‌و كات ئه‌گه‌ری زۆره‌ توركیا پێشنیاز بكات وه‌ك قۆناغی سێیه‌م چه‌ند سزایه‌ك به‌سه‌ر كوردستان بسه‌پێنن".

به‌ڵام تا ئێستا له‌ ئاستی فه‌رمیدا، هیچ لایه‌نێكی توركی و فه‌ره‌نسی ئاماژه‌یان به‌ بوونی پرۆژه‌یه‌كی به‌دیلی ریفراندۆم نه‌كردووه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و فشارانه‌ی بۆ دواخستنی ریفراندۆم خراونه‌ته‌گه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 17/9/2017 بریاریدا، ریرفراندۆم دواناخریت و له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه‌ هیشتا به‌دیلی ریفرانۆدم نه‌دراوه‌ته‌ كورد.

18/9/2017

 

 

ریژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئەگەری بەرێوەچوونی رێفراندۆم و سەربەخۆیی باشووری کوردستان سنوورەکانی روو بە دەوڵەتی کوردستان دادەخات

ریژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە خۆی دەستی باڵای لە سەرکوت و کۆمەڵکوژی و ئاسمیلاسیۆنی گەلانی ناو چوار چێوەی جوگرافیان ئێران دا هەیە و لە هیچ جۆرە کردەوەیەکی دژە مرۆیی لە تیرۆر و ئەشکەنجە و سێدارە و گرتن و سوتان و کاوڵکاری و بێکاری بەرامبەر بە خەلكی ئێران دەستی نەپاراستووە ، ئێستا هەرەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات و بە وتەی ماڵپەرەکانی رێژیم عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاشایشی رێژیم وتوویەتی لە ئەگەری بەرێوەچوونی رێفراندۆم و سەربەخۆیی رەوای گەلی کورد  لە باشووری کوردستان ئەوە دەروازە سنوورەکان دادەخرێن و هەموو پەیوەندیەکانیش دەپچرێندرێن.

 

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا حکومەتی یەکپارچە و فیدراڵی عێراق بە فەرمی دەناسێت و لە ئەگەری جیابوونەوەی هەرێمی

Read more...

 

ژمارەیەک لە دووکاندارانی شاری سنە پشتیوانیی خۆیان لە پرسی ڕێفراندۆم لە باشووری کوردستان دەربڕی.

 ژمارەیەک لە کاسبکاران و بازاڕیانی شاری سنە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە دروشمی "بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم" پشتگیری خۆیان لە بەڕێوەچوونی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەربڕی.

کاسبکارانی شاری سنە ئەمڕۆ ٢٧ی خەرمانان، پشتگیری خۆیان لە بەڕێوەچوونی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە ٢٥ سێپتامبر ڕاگەیاند.

حەوتووی داهاتووە ٢٥ سێپتامبر بەرانبەر بە ٣ی ڕەزبەر، لە هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییانی

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان