كه‌ریم زه‌ند، مێژووناس و گه‌ڕیده و جوگرافیاناسی ناسراوی كورد، كه یه‌كێكیشه له‌وانه‌ی به‌شداریی له كۆماری كوردستان له مهاباد كردووه كۆچی دوایی كرد.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ میژوونووسی ناوداری كورد كه‌ریم زه‌ند كه خاوه‌نی میدالیای بارزانی نه‌مره، له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
كه‌ریم زه‌ندی نووسه‌ر و مێژووناسی كورد له ساڵانی چله‌كانه‌وه ده‌ستی به‌نووسین كردووه و ده‌یان چاپكراوی له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره كوردیه‌كان بڵاو كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین خه‌ڵات و رێزلێنانی له‌لایه‌ن سه‌ركرده و رێكخراوه‌كانی پێبه‌خشراوه و له شاری سلێمانی قۆتابخانه‌یه‌ك به‌ناوی كه‌ریم زه‌ند ناونراوه.
کەریم زەند، کوڕی حەمەئاغای کوڕی ئەمین ئاغایە و لە ساڵی 1924 لە سلێمانی لە دایک بووە و لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی خوێندنی ئایینی و سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردووە و پاشان چووەتە