نزیکەی چوار هەزار کڵاشچن لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەن، بەو هۆیەوە شارەکە لە لایەن شورای تۆماری جیهانی بە شاری کڵاش تۆمار کرا.
کڵاش پێڵاوێکی تایبەتە بە کورد و زیاتر لە هەردوو دیوی هەورامانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان دروست دەکرێت.
پێویستە ئاماژەش بەوە بدرێت کە مەریوان جیا لە شاری کلاش بە شاری چالاکیە چرە مەدەنیەکانیش بە ناوبانگە.
ساڵانە لە مەریوان دەیان فستیوالی هونەری و ژینگەیی و خولی زمانەوانی کوردی و چالاکی جۆراوجۆری تر بەرێوە دەچن.
شەقای مەریوان بە سەکۆی شانۆ بە ناوبانگە و ساڵانە تێیدا فستیڤالی شانۆی شەقام بەرێوە دەچی بە ئامادە بوونی دەیان گرووپی شانۆکار لە ئێران و کوردستان و وڵاتانی جیهانی.