فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزه ئەمنییەکانی ئێران له دەوروبەری شاری "شنۆ"ی رۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان له ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و به هۆیەوه یەکێکیان گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی موکریان، له شاری "خۆی"ش بەهۆی راوەدوونانی کۆڵبەران یەکێک له کۆڵبەرەکان له هەڵدێرێک کەوته خوارەوه و بریندار بوو.

ساڵانه چەندین کۆڵبەر به تەقەی هێزه ئەمنییەکان و مین، گیانیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن. چەند رۆژ لەمەوبەریش به تەقەی هێزه ئەمنییەکان دوو کۆڵبەر له شاری بانه کوژران که خۆپێشاندان و ناڕەزایی بەرفراوانی له زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لێکەوتەوه.

خەڵکێکی زۆری دانیشتووی شاره سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی نەبوونی کارەوه، خەریکی کۆڵبەرین و به کرێیەکی کەم کەلوپەل له باشووری کوردستانەوه دەبەن بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان. زۆربەی کەلوپەلەکان کەرستەی ماڵن و کۆڵبەران بۆ ئەم کاره رووبەڕووی مەترسییەکی زۆر دەبنەوه.


19/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان