فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی پێنج شەممەی داھاتوو، وتارێک لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی 1+5 پێشکەش بکات و سزای توندیش بەسەر سوپای پاسداراندا بسەپێنێ و بیخاتە لیستی تیرۆرەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەگەری ئەوە زۆرە ترەمپ کۆنگرێسی وڵاتەکەی ئاگادار بکاتەوەو بڵێت: "ئێران پابەندی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە نەبووەو ئەگەر دەستکاری ناوەرۆکی رێککەوتنەکەیش نەکرێ، بەڵام سوپای پاسدارانی

Read more...

 

ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی سێبتامبری ۲۰۱۷ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە

کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلك، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات .هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.

بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی

Read more...

 

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ۳ هاووڵاتی کامێرانی کە لە ڕۆژی چوارشەمە ۱٥ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەرکرابوون، هێشتا چارەنوسیان نادیارە .

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە یەک مانگ پێش هیوا نەدیمی کوڕی موحەمەد کەریم و ئێقباڵ قوبادی کوڕی ئەحمەد و کەیومەرس نەدیمی کوڕی مارف لە لایەن هێزەئەمنییەتیەکان و ئیتلاعاتی کۆماری ئسلامی لە شاری کامێران بە تۆمەتی

Read more...

 



ڕۆژنامەوی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەنیازە هەفتەی داهاتوو ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران پەسەند نەکات و دواتریش دەڵێت ئەو ڕێکەوتنە لە بەرژەوەندی ئەمەریکا نیە و کۆنگرێس ڕادەسپێرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتەکەدا.

ڕۆژنامەکە لە کۆمەڵێک سەرچاوەی گرنگەوە ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە کە ئاگاداری ستراتیژییەتی کۆشکی سپی هەن و دەڵێن بڕیاری سەرۆک ترامپ یەکەم هەنگاو دەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کە لە ساڵی 2015 دا لەنێوان زلهێزەکانی جیهاندا لەگەڵ ئێران بەسترا بۆ سنووردانان بۆ چالاکیە ناوەکییەکانی ئێران

Read more...

 

دواجار مام جەلال ، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تەرمەکەی لە ئەڵمانیاوە هێنرایەوە کوردستان و دوای مەراسیمێکی گەورە بەرەو دوایین مەنزڵگەی لە دەباشان بەڕێکرا.

کاژێر 11:00 بەکاتی باشووری کوردستان بە فڕۆکەیەکی تایبەت لەگەڵ خێزانەکەی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبەکەی ، تەرمی مام جەلال گەیشتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

لە رێوڕەسمی پێشوازی لە تەرمەکەیدا فوئاد مەعسووم سەرۆککۆماری عێراق، مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان،

Read more...

 

سیناتۆرێكی بەناوبانگی ئەمریکی هۆشیاری دەدات و دەڵێ فراوانبوونی گرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەنیا لە بەرژەوەندی ئێران و وڵاتانی دیکەیە، ماکرۆ روبیۆ، سیناتۆری کۆماریخواز، لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان24 دەڵیت پێویستە خەڵکی کوردستان ئەو هەل و ئازادییەیان بۆ برەخسێت تا خەونەکانیان بەدی بهێنن.

ماکرۆ روبیۆ سیناتۆری بەناوبانگی ئەمریكی دەڵێت: "ئەمە بابەتێکە کە من پێموایە پێویستە بەشێك بێت لە دیالۆگی بەردەوام لە داهاتوودا، بەڵام ئەوەی پەیوەندیی بە ئێستاوە هەبێت و بەهۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە هیوادارم هەم بەغدا و هەم هەولێر ئەم گرژییانە خاو بکەنەوە کە بە جۆرێك لە جۆرەکان زیان بە هەر دوولا دەگەیەنێت و ئێران و ئەوانی دكەش بەهێز دەکات، نەک بەنیازی کۆنترۆڵکردنی عێراقن بەڵکۆ دەیانەوێت کوردستانیش کۆنترۆڵ بکەن، بۆیە من داوا لە خەڵکی کوردستان ناکەم تا لە خەونەکانیان و لە سەربەخۆیی و توانایان بۆ دایلۆگ و پێگەیان لە داهاتوودا نائومێد بن، بەڵام دەبێ ئاگادار بین

Read more...

 

پاش كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد.

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: "باسمان له‌ ئاسته‌نگه‌كانی بواری سیاسی و ئابووری كرد كه‌ رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بێته‌وه‌و فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ چاكسازی بكرێت و كێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت و به‌غدا له‌گه‌ڵ هاوڕێ كورده‌كانی گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه‌ ده‌ستپێبكات و له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا مافی كورد بدرێت و هه‌مووان پابه‌ندی ده‌ستووری عێراقبن و مافی هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراوبێت".

هه‌روه‌ها گووتی: "نابێت ریفراندۆمی رۆژی 25/9/2017 ببێته‌ هۆی درووستبوونی گرژی و پێویسته‌ دۆخه‌كه‌ هێوربكرێته‌وه‌و گفتوگۆ بكرێت و ئێمه‌ش ئاماده‌ین نیوه‌ندگیری بكه‌ین له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

هه‌روه‌ها ماكرۆن گووتی: له‌ دیداره‌كه‌دا باسی ئاسته‌نگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه‌و ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ عێراق بۆ شه‌ڕی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت، دۆخی عێراق ئاسان نییه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ھێزه‌كانی

Read more...

 

دەنگی كوردانی فه‌یلی كه‌ ته‌نیا مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ پاڵنه‌رە، به‌رامبه‌ره‌ به‌ ده‌نگی هه‌زاران كوردی دیكه‌

پێش ڕیفراندۆم و له‌ ژماره‌كانی پێشووتری (باس)دا، چه‌ند وتارێكم سه‌باره‌ت به‌ كوردانی فه‌یلی و پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نووسی و تێیاندا ئاماژه‌م به‌وه‌ كردبوو، كه‌ به‌ره‌ی دژه‌سه‌ربه‌خۆیی و پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ شیعه‌كانی عێراق، كه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا كوردانی فه‌یلی وه‌كوو كارتێك له‌ دژی ڕیفراندۆم به‌كار بهێنن، گره‌وێكی پێشوه‌خت دۆڕاویان له‌سه‌ر ئه‌م پێكهاته‌یه‌ی گه‌لی كوردستان كردووه‌ و فه‌یلییه‌كان لە هەموو لایەک زیاتر پاڵپشتیی پرسی ڕیفراندۆم و پەرۆشی سەربەخۆیی کوردستانن. به‌ڕاستیش هه‌ر وا ده‌رچوو.


سه‌ره‌ڕای فشاره‌كان له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد بۆ دواخستنی ریفراندۆم، ڕۆژی 25ی ئه‌یلولی 2017، له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی

Read more...

 

یانەی سەرداری بۆکان، ناسراو بە سەرداری کوردستان، جیا لەوەی کە پشتیوانە سەرەکییەکەی لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا، ئێستا خودی یانەکەش بە هۆی کوردستانی بوونی، کەوتۆتە ژێر گوشاری ڕژیمی تارانەوە.

ڕۆژی کورد: یاریی تۆپی پێی نیوان سەرداری بۆکان و شارەوانیی ورمێ کە بڕیاربوو رۆژی پێنج شەممە 5.10.2017 لە شاری بۆکان بەڕێوەبچێت لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی پارێزگای ورمێ ـوە هەڵوەشاوە و هەموو یارییەکانی تۆپی پێی بۆکان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

سەرچاوەیەکی نزیک بە یانەی سەردار رایگەیاند بەهۆی خۆپیشاندانی هەزاران کەسیی ئەم دوایانەی شاری بۆکان بە بۆنەی رێفراندۆمی باشووری کوردستانەوە و ئەمنییەتیی بوونی کەشی بۆکان، هێزەکانی ئیتلاعات و سوپای پاستارانی ئێران لە هەموو چەشنە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی نیگەران بوون.

هەروەها هێزەکانی حکومەتی ئێران ترسی ئەوەیان لێنیشتووە کە بە بۆنەی

Read more...

 

چوار زیندانیی سیاسی لە زیندانی ڕەجایی‌شاری کەرەج نامەیەکیان لە بارەی بارودۆخی خراپی "محەممەد نەزەری" بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و "عاسمە جەهانگیر" نووسی.

چوار زیندانیی سیاسی لە زیندانی ڕەجایی‌شاری کەرەج لە نامەیەکدا، سەبارەت بە بارودۆخی خراپی محەممەد نەزەری، یەکێک لە دێرینەترین زیندانییانی سیاسی کوردستان هۆشداریان دایە سکرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و "عاسمە جەهانگیر" رێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارۆباری مافی مرۆڤ لە ئێران.

لەم نامەیەدا ئەم زیندانییانە داوای ئازاد کردنی محەممەد نەزەریان کردووە.

نامەی ئەم چوار زیندانییە کوردە بەم چەشنەی خوارەوەیە:

بەڕێز ئانتۆنیۆ گوتێرز، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان

خاتوو عاسمە جەهانگیر، رێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارۆباری مافی مرۆڤ لە ئێران

زیاتر لە ٦٠ ڕۆژ بە سەر مانگرتن لە خواردنی محەممەد نەزەری کە زیاتر لە ٢٥ ساڵە بە تاوانی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بەبێ بوونی یەک ڕۆژ مورەخەسی لە زیندان بە سەر دەبات، کە تەنیا هۆکاری

Read more...

 

نووسەرێکی ئیسرائیلی باسی هەلومەرجەکانی دروستکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل دەکات و بەراوردی دەکات بە هەوڵەکانی سەربەخۆیی کوردستان.

زەلمان شۆڤاڵ، نووسەری ئیسرائیلی لە وتارێکدا لە رۆژنامەی (ئیسرائیل تودێی)ی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، لە ساڵی 1948 و لەو کاتەی سەرکردایەتیی جوو بڕیاری دروستکردنی دەوڵەتی ئیسرائیلی دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دژایەتیی کرد و هەڕەشەی لەو سەرکردە ئیسرائیلییانە کرد.

زەلمان شۆڤاڵ بە ئاماژەکردن بەوەی، جۆرج مارشاڵی وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ئەمریکا و بەرپرسانی ئەمنیی ئەمریکا دژایەتیی خۆیان بۆ دروستکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل نیشان دا، رایگەیاندووە، پاساوەکانی ئەو دژایەتییە هەمان ئەو پاساوانەن کە ئێستا ئەمریکا بەهۆیانەوە دژایەتیی هەوڵەکانی سەربەخۆیی کوردستان دەکات.

ئەو نووسەرە ئیسرائیلییە پێی وایە یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوکاتی ئەمریکا بۆ دژایەتیکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل، پرسی نەوت بوو، ”ئەمریکا ترسی لە لەدەستدانی نەوتی وڵاتانی عەرەبی

Read more...

 

 

ئه‌ردۆغان و رۆحانی، بۆ دژایه‌تیكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ 25ی ئه‌یلوولی رابردوو ئه‌نجام درا، جگه‌ له‌ دووپاتكردنه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی پێشوویان كه‌ ره‌تكردنه‌وه‌ بوو، له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتنه‌ هیچ رێككه‌وتنێك.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای حكوومه‌ته‌كه‌ی گه‌یشته‌ تاران و له‌لایه‌ن وه‌زیری پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته‌ پێشوازی لێكرا، له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك

Read more...

 

ماڵپەڕی بلوومبێرگ بڵاویکردووەتەوە، واشنتۆن لەڕێگەی باڵیۆزەکانیان لە تاران و ئەنقەرە، لەبارەی هەڕەشەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان هۆشداری داوەتە تورکیا و ئێران.

لە درێژەی هەواڵەکەی بلۆمبێرگدا باس لەوە کراوە کە دۆناڵد ترەمپ لە نزیکبوونەوەی عێراق، تورکیا و ئێران نیگەرانە و داوای لە ئیدارەکەی کردووە، تەواوی کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەن.

لە بەشێکی دیکەی هەواڵەکەدا هاتووە، ئەگەر هەڕەشەکانی عێراق بەمشێوەیە

Read more...

 

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ڤیدیۆیی به‌ بۆنه‌ی كۆچیی دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌میانه‌دا بارزانی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال تاڵه‌بانی كرد و گوتی له‌ ده‌ستدانی سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌كو مام جه‌لال زیانێكی گه‌وره‌یه‌ و به‌ ئاسانی پڕ ناكرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ یه‌ك هه‌فته‌ ماته‌مینی گشتیی ڕاگه‌یاند.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌:-

به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لالمان پێگه‌یشت له‌م ڕۆژه‌ خه‌مناكه‌دا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانی به‌ تایبه‌تی هێرۆخان و كاك قوباد و كاك پاڤڵ ده‌كه‌م و به‌دڵ هاوبه‌شی خه‌میانین.

له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌كو مام جه‌لال زیانێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان و به‌ ئاسانی پڕ ناكرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان و گه‌لی كوردستان و هه‌موو برایانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی و هه‌موو ئه‌ندامانیان ده‌كه‌م و داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ گیانی برای به‌ڕێزم مام جه‌لال به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و خۆشم هه‌ڤاڵ و براو پشتیوانێكی به‌هێزم له‌ ده‌ستدا و جێگه‌ی شانازییه‌ كه‌ هه‌ردووكمان پێكه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ برایانی تر توانیمان زۆر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ هه‌ڵگرین له‌سه‌ر رێگه‌ی خه‌بات و تێكۆشانمان وه‌ هه‌روه‌ها زۆر قۆناغی تاڵ و ناخۆشمان بڕی و شانازییه‌ كه‌ زۆرێك له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ته‌بایی و برایه‌تییه‌ی كه‌ پێكه‌وه‌ بناغه‌یمان دانا ، ئێستاش باشترین وه‌فا بۆ گیانی برای به‌ڕێز مام جه‌لال و گیانی هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كڕیزیمان پته‌وتر به‌هێزتر بكه‌ین و هه‌ر به‌وه‌ش ئێمه‌ ده‌توانین بگه‌ینه‌ ئه‌و ئامانجه‌ پیرۆزه‌ی كه‌ سه‌ركرده‌كانمان و هه‌زاره‌ها شه‌هید گیانیان به‌خت كرد له‌ پێناویدا.

كل نفس ذائقة الموت ، انا لله وانا الیه راجعون، به‌وبۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ یه‌ك هه‌فته‌ ماته‌مینی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.

4/10/2017

 

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ه‌روه‌ی‌ ئه‌فغانستان، داوای‌ له‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران كردوه‌ كه‌ كۆچبه‌رانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كه‌ دانیشتوو ئه‌و وڵاته‌ بۆ شه‌ڕی‌ سووریه‌ نه‌نێرێ.

سه‌بغه‌توڵا ئه‌حمه‌دی‌، جێگری‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌فغانستان گوتی‌، ئێمه‌ له‌و كاره‌كی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران نیگه‌رانین كه‌ په‌نابه‌رانی‌ ئه‌غانی‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ مه‌رج بۆ شه‌ڕی‌ سووریه‌ ده‌نێرێ و له‌وێ به‌كوشتیان ده‌دا.

هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی‌، به‌ زۆری‌ ناردنی‌ لاوان و مێرمنداڵانی‌ ئه‌فغانی‌ بۆ شه‌ڕی‌ سووریه‌ له‌لایه‌ن سپای‌ پاسدارانه‌وه‌، ده‌وڵه‌تی‌ ئه‌فغانستانی‌ ناچار كرد به‌ڕه‌سمی‌ هه‌ڵوێست بگرێ و داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ جیهانی‌ بكا چاودێری به‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌دا بكه‌ن.

ئاریان نیوز، یه‌كێك له‌ ڕاگه‌یه‌نه‌كانی‌ وڵاتی‌ ئه‌فغانستانه‌ وێڕای‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌نووسێ، وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌فغانستان ڕاپۆرتی‌ ئه‌و دواییانه‌ی‌ هیومه‌ن ڕایتس واچ پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌ كه‌ گوتبووی‌ سپای‌ پاسداران به‌ زۆره‌ملێ لاوان و مێرمنداڵانی‌

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان