جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی لەناو خۆپیشاندانەکەی کەرکوکدا ڕایگەیاند، حساب بۆ بڕیاری لابردنی نەجمەدین کەریم ناکەن و بڕیارەکە سیاسییە، داواشیکرد خەڵک لە ڕیفراندۆمدا بەشداری بکەن و ئەوانیش پشتگیرى دەکەن.
کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، لە وتارێکیدا بۆ خۆپیشاندەرانی کەرکوک ڕایگەیاند "داوا دەکەین خەڵک لە ڕیفراندۆمدا بەشداری بکەن و ئێمەش پشتگیرى دەکەین".
وتیشی، ئەگەر بەدیلێک هەبێت و قەناعەتیان پێ بکات ئامادەن ڕیفراندۆم دوابخەن بەڵام ئامادەنین بەبێ بوونی هیچ بەدلێک ڕیفراندۆم دوابخەن.
سەبارەت بە بڕیاری لەسەر کار لابردنی نەجمەین کەریم پە پۆستی پارێزگاری کەرکوک ڕایگەیاند "هیچ حسابێک ناکەین بۆ بڕیارەکەى پەرلەمانى عێراق بۆ لابردنى پارێزگارى کەرکوک".
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە..
19/9/2017