کورتە فیلمی “گڵۆپی سوور” له ده‌رهێنانی “نەوید زار‌ع” به‌شداری فستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی فیلم له وڵاتی که‌نادا ده‌کات.
فستیڤاڵی “ریاڵ یوس”ی که‌نادا هه‌ر ساڵ له ئاستێکی نێودەوڵەتییدا به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌م خوله‌ی ئه‌مساڵیدا، داوه‌ره‌کانی فستیڤاڵه‌که ئه‌م فیلمه کوردییه‌یان بۆ به‌شی کێبه‌رکێ وه‌رگرتووه.
فیلمی “گڵۆپی سوور” له نێوان ۱۵۰۰ فیلمی به‌شدار بوو، هه‌ڵبژێردراوه تاکوو له‌گه‌ڵ ۲۳ کورته فیلمی دیکه کێبه‌رکێ بکات.
ئه‌م کورته‌ی فیلمه‌ی نه‌وید زار‌ع دوو خوله‌ک ماوه‌یه‌تی و له‌م ماوه کورته‌دا باشترین ئاستی چیرۆکی بێژی سینه‌مایی تێدا به‌رهه‌م هاتووه.