سه‌رۆك بارزانى له كه‌رنه‌ڤاڵى ئامێدى رايگه‌ياند، دواى ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌ى له گه‌لى كورد كراوه، كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌يه براده‌رانى به‌غدا شه‌راكه‌تيان قبوڵ نييه و ئێمه‌ش خزمه‌تكارى كه‌س ناكه‌ين و هێشتا به‌ديلى ريفراندۆممان به‌ده‌ست نه‌گه‌يشتووه و ريفراندۆم دوا ناخه‌ين.
سه‌رۆك بارزانى له ميانى وتاره‌كه‌يدا تيشكى خسته سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ى پاڵى به كورده‌وه نا بڕيارى ريفراندۆم بدات و گوتيشى: ئه‌وان ته‌وافق و ده‌ستووريان پێشێل كرد، ئه‌و ده‌ستووره‌ى كه 36 مووشه‌كيان به باره‌گاى ئێمه‌وه نا له به‌غدا و پاسه‌وانم شه‌هيد بوون، به‌ڵام سووربووين له‌سه‌ر نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێوه برايه‌تيتان قبوڵ نييه، هاوبه‌شيتان قبوڵ نييه، ئيدى رێگه‌ش به‌رده‌ن با سه‌ربه‌خۆ بين.
گوتيشى: ئێستا پشت به زۆرينه‌ى سياسى ده‌كه‌ن، كه ماناى نه‌مانى هاوبه‌شى و نه‌ماى ته‌وافقه و هه‌ر رۆژێك بڕيارێك ده‌رده‌كه‌ن و دوێنێ بڕيارێكيان ده‌ركردووه بۆ لادانى پارێزگارى كه‌ركووك چونكه هه‌ڵوێستێكى نيشتيمانى پيشاندا.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى ئه‌وان ده‌يانه‌وێت ئاوا به زۆرينه بڕيار بده‌ن، ئه‌وا پێيان ده‌ڵێين ئه‌و بڕيارانه بۆ خۆتان و ناگه‌نه كوردستان.
سه‌رۆك بارزانى سه‌باره‌ت به داواكارى بۆ كشانه‌وه‌ى كورد بۆ هێڵى سه‌وز، گوتى: كێ وتوويه‌تى ئه‌وه سنوورى كوردستانه و ئێمه ئاماده نيين يه‌ك ده‌قيقه‌ش موناقه‌شه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ين و ته‌نيا له شه‌ڕى داعشدا ده‌يان رۆڵه‌مان له پێناو ئه‌و خاكه شه‌هيد بووه و يان سه‌ربه‌خۆيى يان ژێر ده‌سته‌يى قبوڵ ناكه‌ين.
ئه‌وه‌شى گوت: ئێمه لامه‌ركه‌زى و حوكمى زاتى و فيدراڵيه‌تمان قبوڵ كرد به‌ڵام هيچ ئه‌نجاميان نه‌بوو، ئه‌رێ گه‌لۆ ئێمه دراوسێى باش بين و به‌يه‌كه‌وه بژين به ئاشتى يان له كێشه و قه‌يراندا بين و كاميان باشتره.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌م بڕياره‌مان به‌ڵێ موجازه‌فه‌ى تێدايه، به‌ڵام موجازه‌فه‌ى چاوه‌ڕوانى گه‌لێك مه‌ترسيدارتره له‌وه‌ى بڕيار بده‌ين. مه‌سه‌له‌كه ئيراده‌يه و كاتى ئه‌وه‌يه ئيراده‌ى به‌هێزمان هه‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌بێت ده‌ستكه‌وتى مه‌زن به‌ده‌ست ده‌هێنين.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى نێوده‌وڵه‌تى گوتى: بێگومان ئێوه‌ش ئاگادارن و پرسى ريفراندۆم بووه‌ته بابه‌تى گرنگ له ميدياى جيهانيدا و هه‌رگيز نه‌مانوتووه ئه‌و وڵاته به‌ڵێنى داوه و سه‌ربه‌خۆييمان به ديارى ده‌داتێ و ئه‌گه‌ر به ته‌ماى ئه‌وه‌ش بين، هه‌تا دنيا ماوه نايبينين و پێويسته ئێمه داواى مافى خۆمان بكه‌ين و ئه‌و خوێنه‌ى گه‌لى كوردستان داويه‌تى شياوى 10 سه‌ربه‌خۆييه نه‌ك يه‌ك، كه‌سيش نه‌هاتووه بڵێت دژى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانين و ته‌نيا ده‌ڵێن ئێستا كاتى نييه، ئه‌ى كێ كاتييه‌تى، هيچ وه‌ڵاميان نييه.
سه‌رۆك بارزانى گوتيشى: يه‌ك تكام هه‌يه ئه‌وه‌يه زۆر خۆتان به هه‌واڵى ته‌له‌ڤزيۆن و لێدوانى ئه‌م و ئه‌و خه‌ريك نه‌كه‌ن و تا ئێستا به‌ديلى ريفراندۆم نه‌هاتووه بۆمان و ريفراندۆم ئامرازه بۆ سه‌ربه‌خۆيى و ئامانج نييه بۆ ئێمه و سه‌ربه‌خۆيى ئامانجه بۆ ئێمه و ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆيى بێت، ريفراندۆم هيچ پێويست ناكات و ئه‌گه‌ر نا ريفراندۆم دوا ناخه‌ين.
سه‌رۆك بارزانى گوتيشى: وامان ده‌زانى له پاداشتى ئه‌و هه‌موو خوێن و شه‌هيده و دواى شكاندنى ئه‌فسانه‌ى داعش، دێن ده‌ڵێن سه‌ربه‌خۆيى مافى ئێوه‌يه، ئه‌ى كوا مه‌بده‌ئ و بڕواتان به ئازادى و مافى مرۆڤ و ديموكراسى گه‌لان، مادام ئێوه به‌و جۆره‌ن ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بين له‌سه‌ر رێگه‌ى خۆمان و خه‌ڵكى كوردستان شه‌رعيه‌ت ده‌داته ريفراندۆم نه‌ك خه‌ڵكى ده‌ره‌وه و مادام ئه‌وان به‌و جۆره دژايه‌تى ده‌كه‌ن ئێمه‌ش حساب بۆ ره‌ئى يه‌ك به‌شه‌ر ناكه‌ين.
هه‌روه‌ها گوتى: پێويسته لێدوانى نزمى كه‌سانێك له به‌غدا يان له هه‌ر شوێنێكى ديكه كاريگه‌رى له ئێوه نه‌كات و برايه‌تى و ئاشتيى و پێكه‌وه ژيان به‌شێكه له خوێن و ژيانى ئێمه و نابێت رێگه بده‌ن شتى هه‌ڵه بكرێت و ئاڵاى هيچ وڵات و كه‌سێكيش نه‌سووتێت و ره‌فتارێكى دووره له ره‌وشتى به‌رزى كوردستان.
15/9/2017