فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وه‌ز‌یرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عێراق و توركیا و ئیران، دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له‌ نیویۆرك، كه‌ یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان باسكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه‌، له‌ كۆتاییدا به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌‌.

به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، هه‌ر سێ لایه‌ن ریفراندۆمیان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر پاراستنی یەکپارچەیی عێراق و توركیا و ئێران كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ "هه‌ر سێ وڵات له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپانه‌ كۆكن و جارێكی دیكه‌ ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق كردووه‌ته‌وه‌و ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 25/9/2017 به‌ڕێوه‌ بچێت، مه‌ترسی خۆیان ده‌ربریوه‌ كه‌ هه‌موو ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی عێراق له‌ بواری شه‌ڕی تیرۆر بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌و كێشه‌ی دیكه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ درووست بكات".

وه‌زیرانی هه‌ر سێ وڵاته‌كه‌ ده‌ڵێن: "پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا كێشه‌كانی "نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و ته‌ئكیدیان له‌ هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆم نه‌كات و به‌ نێوه‌ندگیرییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رازی ببێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و جارێكی دیكه‌ش داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه‌ بكات".

به‌ڵام له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان له‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه‌و ته‌نها داواكاری و نیگه‌رانی وڵاته‌كانیان بە هۆی بوونی بەشیکی زۆری خاک و گەلی کورد لە ناو وڵاتانی ئێران و تورکیە بە تایبەتی و هەروەها کاریگەری ریفراندۆم و سەربەخۆیی لە سەر بزووتنەوەی نەتەوەیی لەو بەشانەی کوردستان  خستووه‌ته‌ روو..


21/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان