فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پێنج ھاووڵاتی دانیشتووی شاری سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان بە تۆمەتی ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ریأیمی ئێران دەستبەسەركراون و تائێستا شوێن و چارەنووسیان نادیارە.

ئەمرۆ پێنجشەممە ماڵپەڕی ھەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی كوردستان بڵاویكردەوە كە 5 ھاووڵاتی خەڵكی مێراو لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان دەستبەسەركراون و تاكوو ئێستا نازانرێ بۆ كوێ گواستراونەتەوە.

ئەو پێنج كەسە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان و ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان دەستبەسەركراون، خێزانی یەكێك لەگیراوەكانیش دەڵێ تاكوو ئێستا چارەنووسی دەستبەسەركراوان دیار نییە.

شایانی باسە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوردان یەکجار دڵخۆشن بە بەرێوەچوونی رێفراندۆم و سەربەخۆیی باشووری کوردستان وبە هەموو لایەنێکی سیاسی و مەحنەوی هاوکار و پشتگیری ئەو پرۆسە دێموکراتیکە دەکەن . هەروەها زۆربەی لایەن و هێزسیاسی و رێکخراوەکانی کۆمەلی مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان پشتیوانی و پشتگیری خۆیان بۆ رێفراندۆم دەربڕیوە و ئەوەش بە ئەرکێکی گەورەی نەتەوەیی و نیشتمانی و دینی و مرۆیی دەزانن، لە کاتێک دا رۆژهەلاتی کوردستان لە ناوچوارچیوەی کۆماری ئیسلامی دا هیچ مافێکی سیاسی و یاسایی و ئیداری نیە و بە هەموو شێوەیەک کەوتۆتە بەر تەوژمی سیاسەتی سیستماتیکی سەرکوت و هەژاری و بیکاری و ئاسمیلاسیۆن وبە بێ بەش کردن لە هەموو مافێکی سروشتی و ئینسانی.

 21/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان