سەروەت هەڵەبجەیی
له‌م جیهانه پان و به‌ربڵاوه‌دا که‌م نین ئه‌و کێشه و گرفتانه‌ی که ڕه‌نگ و بۆی شه‌ڕ و کوشتن و تاڵان کردن و قوربانی بوونی که‌سانی بێ گوناح و گه‌نج و پیر و مێرد و ئافره‌تی لێده‌که‌وێته‌وه. بۆ هه‌ر کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ش که به چه‌شنێک هه‌ست به ئاسه‌واره نه‌رێنییه‌کانی بکرێت و ببێته هۆی نیگه‌رانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، هه‌وڵێکی تایبه‌ت له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی دیکه‌وه ده‌درێت تا به چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه ده‌رفه‌تی ژیانه‌وه به‌و که‌سانه‌ی بدرێت که له ئه‌گه‌ری قوڵتربوونی کێشه‌کان، ڕه‌نگه ئاسه‌واره‌کانی به‌رۆکی ئه‌وان و هه‌زارانی دیکه‌ش وه‌ک ئه‌وان بگرێت. سه‌ره‌ڕای هه‌وڵێکی به‌رفراوان، له ساڵی 2014 هه‌ندێ کێشه له سه‌ر ئاستی جیهانی که به گه‌وره‌ترین ئه‌و کێشانه‌ش هه‌ژمار ده‌کرێن تووشی شکست بوونه‌وه که ئاماژه‌یان پێ ده‌ده‌م:
ئه‌گه‌ر به دوای نمونه‌یه‌ک بۆ ئه‌م بژارده بگه‌ڕێین، ده‌توانین سه‌یری دانوستانه‌کانی ژنیڤ بۆ
فەرموون دیمانەکە بە دەنگ لەم فایلەدا ببیستن کە بۆ کۆمار تیڤی تۆمارکرواە
https://www.youtube.com/watch?v=CbHZYJSW1to
کوردستان دیپلۆماتیک: هۆکار و زەروورەتەکانی دامەزرانی "بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان" بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
مستەفا شەمامی: هۆکار و هۆکارەکانی سەرەکی سەبارەت بەدامەزراندنی بزووتنەوەی کۆماریخوازی، زۆر بەوردی و بەروونی لەدەقی رەشنووسی مەنشووری بزووتنەوەدا ئاماژەیان پێکراوە. دیارە لەراستیدا، لەوەلامی پرسیارەکەدا دەتوانین بلێین کە ئیدەو بیرۆکەی دامەزراندنی بزووتنەوەی کۆماریخوازی، وەک دیاردەیەکی نوێی گۆرەپانی خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەیی، بەرهەمی ساز‌و کاری ئەۆ رەۆتە لەخەباتی پر لەقه‌یرانی دەیەکانی دووای نەمانی کۆماری کوردستانە، کە بەداخەوە ئەم قەیرانە بۆتە هۆکارێکی کارگەر بۆ خوولقاندنی ئیرادەیەکی ئیفلیجی نەتەوەیی، قەیرانێکی دەستکرد کە بەداخەوە بەسەر گشت رەهەندگەلی ژیانی سیاسی، کۆمەلایەتی، شوناس و ئیستێراتیژی نەتەوەییدا، بالیکێشاوە. بەخوێندنەوەی ئێمە ئەم قەیرانە لەئەنجامی تەغزییەی ژەهراویی تاک و کۆی کۆمەلگای سیاسی کورد لە ئەدبیاتێکی مەسموومی واردیداتیەوە، داوێنگیری کۆمەلگا و ژینگە و سیاسەت بووە.
هیوا جەمال
مووچە یەكێكە لەو پێوەرانەی، كە لە جیهاندا وەك یەكێك لە نیشانەكانی دادپەروەری لێی دەڕوانرێت، مووچە سەرەتاییترین مافە كە هەركەسێك لەبەرامبەر كارەكەیدا وەریدەگرێت. مووچە واتە هەقدەستی كاركردن، كە لە هەندێ پیشە و ئیشدا رۆژانە و هەندێ هەفتانە و هەندێكیش مانگانە وەریدەگرن (لە كوردستان خەریكە وەرزانەش پەیدا دەبێت، بێگومان بۆ كارمەندی ئاسایی نەك بۆ پلە دارەكان). مووچە (هەقدەست) لە دوو شوێنی سەرەكییەوە وەردەگیرێت، لایەنە فەرمییەكان، وەك دامودەزگا حكومییەكان و پەرلەمان، لایەنە ئەهلییەكان، وەك خاوەنكار و كۆمپانیا و دەزگا ناحكومییەكان. لە جیهاندا و لە هەندێ وڵات‌دا لەپاڵ لایەنە حكومییەكان، لایەنی ئەهلی و كەرتی تایبەتیش لانی كەم و زۆری مووچەی بۆ دیاریكراوە، بەڵام لە كوردستان هێشتا لایەنی ئەهلی هیچ پێوەرێكی نییە و لایەنی حكومیش لە ژێر لێكوڵینەوەدایە. بە مانایەكی دیكە بەو پێیەی لایەنی حكومیی و بەتایبەت پەرلەمانیی بە دەنگی خەڵك
دەیڤد رۆمانۆ
هەفتەی رابردوو هێزە كوردییەكان هەندێك ناوچەی ژێر دەستی داعشیان رزگاركرد. لە رۆژئاواش، شەڕڤانانی كۆبانی هەرچەندە هێواشن، بەڵام دەسكەوتی بەردەوام مسۆگەردەكەن. ئەوانەی كە پێیانوایە تەنیا هێزی ئاسمانی ناتوانێت داعش تێكبشكێنێ، جارێكی دیكە گیرۆدەی ئەو جۆرە بیركردنەوەیە بوون كە گرنگیی كورد فەرامۆش دەكات. هێرشی ئاسمانی لەگەڵ هێزێكی خاوەن ئیرادە، تەنانەت ئەگەر چەكی سووكیشیان پێبێت، دەتوانێ شتی باش بكات. كورد بڕێكی كەم چەكی تەنیا لەڕێی بەغداوە بۆ دەچێت. ئەگەر چەكی رۆژئاوا بگاتە دەستیان دەتوانن زیاتریش بكەن. دەربارەی بەغدا كە بەرەی باشووری شەڕە لەدژی داعش، دەسكەوتەكان هێندە نین. بەپێی دوایین راپۆرتەكان، بەشێكی زۆری پاڵاوگەی نەوتی بێجی جارێكی دیكە كەوتووەتەوە دەستی داعش. بەپێی گۆڤاری لۆنگ وار جۆرناڵ "دوای شەش مانگ لە هێرشی داعش بۆ سەر باكوور و ناوەڕاستی عێراق، هێشتا باكووری بەغدا لە نێوان
سەروەت هەڵەبجەیی
ئه‌گه‌ر ساڵی 2003 وه‌ک قۆناغێکی نوێ بۆ کوردستان دابنێین، بێ گومان ساڵی 2014 له‌هه‌ر ڕوویهکهوهساڵێکی تایبه‌ت و ئه‌ڵبه‌ت پڕ له‌وانه‌یه‌بۆ ئێمه‌ی کورد و له‌پله‌ی یه‌که‌میشدا بۆ کاربه‌ده‌ستانی باڵای هه‌رێم. له‌سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر ئاستی کوردستانی گه‌وره، ئه‌م ساڵهدهسکهوتێکی له‌بیرنه‌کراوی بۆ گه‌لی کورد هه‌بووه. ڕووداوه‌کانی شه‌نگال و کۆبانی و به‌رخۆدانی بێ وێنه‌ی کوردانی ڕۆژئاوا و ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی باشور، لایه‌نگری و هاوسۆزی و پاڵپشتی مادی و مه‌عنه‌وی باکور و ڕۆژهه‌ڵات به‌ستێنێکی بێ وێنه‌ی له‌ناو جه‌ماوه‌ری کوردستاندا دابین کرد تا ئه‌و کاره‌ی که‌به‌ده‌یان ساڵ حیزب و لایه‌نه‌سیاسییه‌کان بۆیان نه‌کرا و باشتر وایهکهبڵێم به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ڕێگر بوو له‌وه‌دیهاتنی ئه‌م خهونهمێژووییه، تابلۆیه‌کی پڕ له‌شانازی له‌یه‌کگرتوویی و یه‌کڕیزی نیشتمانی گه‌لی کورد له‌ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان نمایش کرا که‌به‌گه‌وره‌ترین هێزی ئه‌م گهلهچهوساوهیهههژمار ده‌کرێت و خۆشبهختانهخهزێنهیهکی
هێمن عەبدوڵڵا
ئەم رۆژانە لە شنگال مێژوو دووبارە دەبێتەوە. حیزبەكانی كوردستان لەجیاتی ئەوەی بیر لە كێشە گەورەترەكان بكەنەوە، خەریكی قوماركردنن بە شنگالەوە. دەڵێی لەپاش كارەساتی هەڵەبجەوە حیزبەكانمان تۆزقاڵێك نەگۆڕاون. ئەمەش شەرمێكی گەورەیە. هەفتەی رابردوو، لە شنگال و دەوروبەری بووم. بەرلەوەی بچم، وێنەیەكی روونم لەسەر ناوچەكە نەبوو. میدیای پەكەكە وای پێشاندەدات كە پێشمەرگە شەڕناكات و ئەگەر ئەوان نەبن داعش بەرەو چیای شنگال هەڵدەكشێ. میدیای یەكێتی قایلیان كردووین كە هێزێكی زۆر گەورەیان لەو ناوچەیە هەیە و زۆری نەماوە شنگال بگرن. میدیای پارتیش شەو و رۆژ پێداگیریی دەكات كە تەنیا پێشمەرگەی پارتی لەو بەرەیەن و كەسی دیكە فیشەكێكی نەتەقاندووە. راستییەكەشی ئەوەیە كە هیچیان راستناكەن. جارێ دەبێ بزانین گرتنەوەی شنگال بۆ پێشمەرگە ئیشێكی قورس نییە و پێویستی بە بازوو دەرپەڕاندنی حیزبەكانیش نییە. ئەو پێشمەرگانەش كە لە هەندێك
سەنگەر هەورامی
سیاسەتی نوێ و تێهزرینی سیاسی مۆدێڕن لە خۆرئاوادا تەمەنێكی هەیە، لە سەدەكانی ناوەڕاستدا توانراوە بە شێوەیەكی پراكتیكی مومارەسە بكرێت و وەك پرۆسەی نێردەدەرێش كاری بۆ بكرێت. لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا تا ڕادەیەك هەنگاوەكانی لەسەرخۆ بووە، ئەگەر هەنگاوێكیش وەپیش كەوتبێت ئەوا بە هۆی فێندەمینالیزمە باوەكەوە دوو هەنگاو پاشەكشەی كردووە. با بەم پرسیارەوە دەست پێ بكەین كە ئایا سیاسەت و ئایین چەندە دەتوانن پێكەوە هەڵكەن، ئایا ئیسلام و سیاسەتی مۆدێڕن لە حكومداریدا كامەیان سەردەكەون و كامەیان لۆجیكییە؟ وەك چۆن (بورهان غەلیون) لە كتێبی (ئیسلام و مودێرنیتی سیاسی) باسی بەریەككەوتنی ساڵی 657ی میلادی دەكات، بەریەككەوتنی دوو لۆجیكی بیركردنەوەی لە ناو ئیسلام، (لۆجیكی دەوڵەت) و پرسی سیاسی لە لایەن معاوییە و (لۆجیكی ئایین) و پرسی ڕۆحانیەت لە لایەن عەلی كوری ئەبوتالیب. ڕاستە ئەم ناكۆكییە بە مەزهەبگەڕایی وەكۆتا هات، بەڵام
سەروەت هەڵەبجەیی
له‌م ماوه‌ی ڕابردوودا که هه‌ڵمه‌تی دوژمن به‌زێنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان سه‌ر له نوێ و وه‌ک ڕابردوو له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا بوو به جێی شانازی گه‌لی کورد و گه‌لان و وڵاتانی ئازادیخوازی جیهان و سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره له ده‌فته‌ری سه‌روه‌رییه‌کانی کوردستاندا تۆمار کرا، به داخه‌وه لێدوانی به‌رپرسانی ک.ج.ک و ه.د.پ له ئاستی چاوه‌ڕوانی ئه‌م ده‌سکه‌وته مێژووییه‌دا نه‌بوو و نیگه‌رانی گه‌لی کورد و ئاهەنگی دوژمنانی به دوای خۆیدا هێنا. کاره‌ساتی شه‌نگال و دڕنده‌یی تیرۆریستانی داعش و ئێش و ئازاری کوردانی ئێزدی و مردن و له ناوچوونی سه‌دان منداڵ و گه‌نج و پیر، ڕوداوێک نییه که به‌م ئاسانییه له یاد بکرێت و به یه‌کێک له دڕندهخۆییهکانی دوژمنان دژ به گه‌لی کورد هه‌ژمار ده‌کرێت و بێ گومان چووه‌ته پاڵ کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌یان چیرۆک و به سه‌رهاتی دڵته‌زێنی دیکه.
رەزا شوان
قورخکردنی دەسەڵات و فەرمانڕەوایی و، دانانی کەسانی نابەڵەد و بێ توانا و نەشیاو، لە پۆست و پلە و پایەیباڵاو و شوێنی شیاوی دەسەڵات و حکوومەتدا، گەورەترین گەندەڵی و، پیسترین پەتا و، زەقترین زۆرداری و خۆسەپاندە لە دەسەڵاتدا، لەمانەش قێزەوەنتر، بەکارهێنانی هێز و زەبرە، بۆ درێژەدان بە مانەوە لە دەسەڵاتدا، ئەمەش پيشێلکردن و سۆکایەتی کردنە، بە پرنسیپەکانی ئازادی و دیموکراتی و، بە دادوەری و بە سەروەریی یاسا و، بە مافەکانی مرۆڤ . لە ئەمڕۆدا، لە زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتدا ، بە کوردستانی ئێمەشەوە، لەگەڵ بەشێک لە وڵاتانی ئەفریقادا، نەک هەر پاشایەتی و میرایەتی میراتین، بەڵکو حوکمی کۆماریش بۆتە میراتی و، لە بنەماڵە و عەشیرەتدا قورخکراوە .. کوڕ جیگای باوک دەگرێتەوە، برا لە جێی برا دادەنرێ، برازا لە شوێنی مام، خزم لە شوێنی خزم، تیتک زا لە شوێنی پورزا، پیا بڕۆن تا دەگاتە دواکەسی بنەماڵە و عەشیرەت .. پوست و پلە و پایە باڵاکان، بە پێی نزیکی و دووری لە بنەماڵەوە، دابەش
دەیڤد رۆمانۆ
ئەم هەفتەیە، گرووپی تاڵیبانی پاكستان دووبارە هێرشیان كردەوە سەر قوتابخانەیەك. چەكدارانی تاڵیبان لەناو قوتابخانەكەدا پۆل بە پۆل گەڕان بۆ كوشتنی منداڵان و مامۆستایانی ناو قوتابخانەكە. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا 132 منداڵی قوتابی و 9 مامۆستا كوژران. ئەم تاوانە لە هەمان ئەو فەزا ئەخلاقیەدا ئەنجامدرا كە تاڵیبانی ئەفغانستان لەدژی هاووڵاتیانی مەدەنی دەیكات و كۆمەڵكوژیەكانی داعش و چەندین هێرشی خۆكوژیی دیكەی گرووپە جیهادییەكانی تێدا ئەنجام دەدرێت. هەمان ئەو فەزا ئەخلاقیەی گرووپە نائیسلامیەكانیش تاوانی تێدا دەكەن وەك هێرشی هیندۆسەكان بۆ سەر مزگەوتەكانی موسڵمانان لە هیندستان و كۆمەڵكوژیەكانی پێشووی مەسیحییەكانی بۆرما بەناوی ئاینەوە. ئەو تاوانانەی بەناوی ئاینەوە دەكرێن پرسیارێك دەهێننە كایەوە: كێ پێویستی بە زانینی یاسا‌و رێسا ئاینیەكانە بۆ جیاكردنەوەی چاكە لە خراپە؟ بە بۆچوونی من تەنها ئەو كەسانەی (سۆسیۆپاسن) واتە ئەوانەی لە
نورالدین بەشارەتی
من دلنيام داكيركردنى شنگال لەلايەن تیرۆریستانەوه هيندەى، هەندێ لايەن تام و چێژى بۆ تێرۆریستانى (داعش) نەبوو، وه رزگاركردنى ئەۆ ناۆچه فراوانه به بەشێكى شنكاليشەوه هێندەى ئەۆ لايەنانه، ئازارى (داعش) ى نەدا، كوردستان هەميشه له ناۆ دوكەل و كرمەى چەكى دوژمن و پەلاماردابووه، هەرچى هيزى ناۆچەكه هەيه به درێژايى سەدان سال هەرچى قووەت و جۆرى چەكيشيان هەيه لەم دەفەرەى لەمەر ئێمه تاقيانكردۆتەوه، بۆيه هەم ئێمەى (كوردستانى)فيربووين كه بزانين لەشەردا هەروەک چۆن سەركەۆتن هەيه شكەستيش هەيه، وه هەم ئەوانەش كه پەلەماريان داوویين باى دۆسيان لێكردوو به سەرشۆرى لێىدەرچوون. وه دەبوو خەلكانيكيش له دەيان كۆس نەسيحەتێكيان وەرگرتايه، بلام ئيستا كێشەكه لەوەدایەيه خەلكانێک چۆن له كاتى گرتنى (شەنكال) لەلايەن (داعش)ەوه كەۆتبوونه هەله كه سەما، و له خۆشيان دا بزەى سەرلێوانيان .دەهات، له ئێستاشدا كێچ كەۆتۆته كەۆليان و نازانن چۆن له
یۆشکا فیشەر// وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا
فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی(هه‌رقلیتس) پێناسه‌ی جه‌نگ ده‌كات وده‌ڵێت: دایكی هه‌موو شته‌كانه. له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕووداوه دڕندانه‌و خوێناوییه‌كاندا، كه‌ئێستا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پیایاندا گوزه‌ر ئه‌كات(به‌تایبه‌ت له‌عێراق و سوریادا)ڕه‌نگه مرۆڤ ناچارببێت به‌وه‌ی خۆی بدات به‌ده‌ستی پێناسه‌كه‌ی(هه‌رقلیتس)ه‌وه. ئه‌گه‌رچی له‌دوای سه‌رده‌می نوێگه‌ری بڕوایه‌ك هه‌بوو به‌وه‌ی ئه‌و دیده له‌جیهاندا شوێنێكی نه‌ماوه. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی لهسوریاو عێراق به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت. ته‌نها كاره‌ساتێكی مرۆیی نین، به‌ڵكو هاوپه‌یمانییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش به‌ره‌و جۆرێك لهئهنارشیهت ده‌بات. ته‌نانه‌ت گومان دروست ده‌كات له‌سه‌ر سنوره نیشتمانییه‌كان. ئێستا ئیتر ڕۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێ دروست ده‌بێت، كه‌جیاوازه له‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ی له‌كۆندا هه‌بوو،له‌دوو ڕووه‌وه كه‌زۆر گرنگن: یه‌كه‌م ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی كه كوردوئێران وازی ده‌كه‌ن. دووه‌م: كه‌م بوونه‌وه‌و پوكانه‌وه‌ی ڕۆڵی هێزه
عومه‌ر ئهیزدخواە
ئەو بارودۆخە ناهەموارەی ئێستا ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گرتۆتەوە و لەو نێوەندەشدا، ئێستا کورد تاکێکی واقیعی یاری نێوان کۆمەڵە تاکێکی بەهێزە، بردنەوە و دۆڕانەکانی کوردیش لە گۆشە نیگای جۆراوجۆرەوە سەیر دەکرێ، بەڵام ڕۆشن‌ترین پەنجەرە بۆ ئەوەی سەرکەوتنی نەتەوەی کوردی لێوە دیار بێت، ئەو پەنجەرەیەیە کە کورد خۆی ڕۆشنی دەکاتەوە. لە مێژووی نەتەوەی کوردا، لە هەر یەکێک لە پارچەکانی کوردستاندا بەردەوام لە ململانێی جۆراوجۆردا بووە و سەربەخۆیی سیاسی هەردەم زۆرترین ئامانجی بووە، ئەوەی ئێستا لە باشووری کوردستاندا هاتۆتە ئاراوە، فۆرمێکی نوێی زێڕینی کرانەوەی ئەو نەتەوەیەیە بە ڕووی بەدەستهینانی زیاتری دەستکەوتە سیاسیەکانی، کۆی ئەو بارە زێڕینەش کە بە هەلومەرجی جۆراوجۆر و جیاواز لە پارچەکانی دیکەی کوردستاندا تێپەڕیوە، ئێستا چاوەڕێی گۆڕانکاری گەورەی لێ دەکرێ، هەروەک ئەو گۆڕانەنە چۆن بەشێکیان هاتونە دی، ئەوەی لەبەردەم حکومەتی هەرێمی
هێمن عەبدوڵڵا
قەیرانی سووریا پێیناوەتە ساڵی چوارەمیەوە. ئەوەی سەرەتا خەڵك بۆی هاتە سەرشەقام لابردنی ئەسەد بوو، بەڵام چوار ساڵ دواتر، دەردەكەوێت ئێستا لە هەموو كاتێك قورسترە ئەسەد بگۆڕدرێت. هۆیەكەشی ئەوەیە كە لاچوونی ئەسەد و بەدوایدا پەیدابوونی داعش زۆر كەیسی داغی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و لە جیهانیشدا ساردكردووەتەوە. لاچوونی ئەسەد و نەمانی داعش سەرلەنوێ ئەو كەیسانە گەرمدەكاتەوە، بۆیە هەر وڵاتە و لە روانگەی خۆیەوە پێی گرنگە جارێ ئاگرەكەی سووریا كڵپەی بێت.
رووسیا لەبەرامبەر پشتیوانیكردن لە ئەسەد شاباشی لە تارانیش وەرگرت
براوەی یەكەم لە دەستپێكردنی قەیرانی سووریا، دەوڵەتی ئیسرائیل بوو. چونكە لەوكاتەوە شتێك بەنێوی كێشەی عەرەب و ئیسرائیلەوە نەماوە. ئەوەی هەیە شەڕە بەردێك یان دەمەقاڵێی سەرسنووری نێوان
سەروەت هەڵەبجەیی
ماوه‌یه‌که که هاوکاری چه‌ندین ساڵه‌ی نێوان پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و ستافەکەی فه‌تحوڵا گویله‌ن، جێی خۆی داوه‌ته کێبه‌ڕکێ و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له گه‌ڵ یه‌کترین. ئه‌مه‌ش له کاتێکه‌وه ده‌ستیپێکرد که پارته‌که‌ی ئه‌ردۆغان، به‌رنامه‌کانی چاکسازی خۆی له بواری په‌روه‌رده‌دا ڕاگه‌یاند. ئه‌و چاکسازییه‌ی که هه‌ندێ لە سه‌نته‌ره‌کانی فێرکاری بنه‌ڕه‌تی بۆ زانکۆکان تێیدا کرابووه ئامانج. ستافی گویله‌ن که یه‌کێک له به‌ربڵاوترین و گه‌وره‌ترین تۆڕه‌کانی فێرکارییان له‌م بواره‌دا له تورکیا هه‌بوو و له‌م ڕێگاشه‌وه، خاوه‌نی هێزێکی مرۆڤی زۆر و داهاتێکی گه‌وره بوون، هه‌ستیان به مه‌ترسی زۆر کرد. ئه‌م چاکسازییانه بۆ داهاتووی ئەو لایەنە زه‌نگی مه‌ترسی بوو. هه‌ر بۆیه فه‌تحوڵا گویله‌ن چه‌ندین جار ئه‌ردۆغانی ئاگادار کرده‌وه که واز له‌م چاکسازییانه بێنێت. دوای ئه‌وه‌ی که وه‌ڵامێکی نه‌رێنی وه‌رگرت، هه‌ڵوێستی چه‌ندین ساڵه‌ی خۆی که هاوپه‌یمانێکی ستراتیژی ئه‌ردۆغان بوو، گۆڕی و چالاکییه‌کانی خۆیی له دژی ناوبراو و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان