سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ناو شاندی عێراقی كه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی سوریا كۆبوه‌ته‌وه، ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كه و ئه‌و دۆسێیانه‌ی ئاشكرا كرد كه له دیمه‌شق تاوتوێكراون، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانیش دۆخی ئه‌منی و سنوره‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات بو.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراقی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ناو شانده‌كه‌ی عێراق بۆ سوریا بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی شاندی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی حه‌مید شه‌تری سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌نجامیاندا، ئه‌منی بون و تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌و دۆسێیانه‌ی په‌یوه‌ستن پێیه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شاندی عێراقی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی سوریا باسیان له پاراستنی سنوره‌كان و هاوكاریكردن له‌سه‌ر ڕێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاكیی تیرۆرستانی داعش و هه‌روه‌ها پاراستنی ئه‌و زیندانانه كرد كه چه‌كدارانی داعش له ناو خاكی سوریادا نیشته‌جێن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردوه، شانده عێراقیه‌كه، تێڕوانین و داواكارییه‌كانی عێراقیان سه‌باره‌ت به ڕێزگرتن له كه‌مینه‌كان و مه‌زارگه پیرۆزه‌كان خسته‌ڕو، "عێراق وڵاتێكی كاریگه‌ره له ناوچه‌كه‌دا و ده‌بێت به لۆژیكی ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كانی ئێستا بكرێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "ئیداره‌ی نوێی سوریا پشتیوانی خۆی بۆ داواكاری و نیگه‌رانییه‌كانی عێراق ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و فایلانه‌ی باسیان لێوه كراوه".
باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق پێشتر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پشتڕاستیكرده‌وه كه "شاندێكی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌مید شه‌تری سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری، له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی سوریا له دیمه‌شق به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع كۆبۆته‌وه و پێشهاته‌كانی سوریایان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها باس له پێداویستییه‌كانی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌سه‌ر سنوری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وڵات كراوه".