فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

دەیڤد رۆمانۆdavid romano1234

هەفتەی رابردوو هێزە كوردییەكان هەندێك ناوچەی‌ ژێر دەستی داعشیان رزگاركرد. لە رۆژئاواش، شەڕڤانانی كۆبانی هەرچەندە هێواشن، بەڵام دەسكەوتی بەردەوام مسۆگەردەكەن. ئەوانەی كە پێیانوایە تەنیا هێزی ئاسمانی ناتوانێت داعش تێكبشكێنێ، جارێكی دیكە گیرۆدەی ئەو جۆرە بیركردنەوەیە بوون كە گرنگیی كورد فەرامۆش دەكات. هێرشی ئاسمانی لەگەڵ هێزێكی خاوەن ئیرادە، تەنانەت ئەگەر چەكی سووكیشیان پێبێت، دەتوانێ‌ شتی باش بكات. كورد بڕێكی كەم چەكی تەنیا لەڕێی بەغداوە بۆ دەچێت. ئەگەر چەكی رۆژئاوا بگاتە دەستیان دەتوانن زیاتریش بكەن.  دەربارەی بەغدا كە بەرەی باشووری شەڕە لەدژی داعش، دەسكەوتەكان هێندە نین. بەپێی دوایین راپۆرتەكان، بەشێكی زۆری پاڵاوگەی نەوتی بێجی جارێكی دیكە كەوتووەتەوە دەستی داعش. بەپێی گۆڤاری  لۆنگ وار جۆرناڵ "دوای شەش مانگ لە هێرشی داعش بۆ سەر باكوور و ناوەڕاستی عێراق، هێشتا باكووری بەغدا لە نێوان سوپای عێراق و میلیشیا شیعەكان لەلایەك و دەوڵەتی ئیسلامی لەلایەكەی دیكە ماوتەوە".

شتێكی دیكەش كە رەنگە‌ جێی باش باسكردن نەبێت، ئەوەیە كە میلیشیا شیعە تازە بەهێزكراوەكان‌، تۆمەتبار دەكرێن بە كاری دڕندانە لەو ناوچانەی زۆرینەی دانیشتووانیان عەرەبی سوننەن و تازە لە ژێر دەستی داعش رزگاركراون. تەنانەت وێنەی سەربڕین لەلایەن میلیشیا شیعەكانەوە بڵاوبووەتەوە، هەربۆیە ئەو خۆبەخشە شیعانە بە ئاسانی لە دوژمنە داعشییەكانیان جیاناكرێنەوە. لە بارودۆخێكی وەهادا، عەرەبی سوننەی عێراق هاندەدرێن تا دواهەناسە پشتگیری لە داعش بكەن. هیچ راپۆرتێكی لەو شێوەیە لە ناوچە رزگاركراوەكانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەوە بڵاونەكراوەتەوە.

ئەگەر كورد دڵنیایی بداتە ئەو سوننە عەرەبانەی كە تێكەڵی داعش نەبوون و بە میهرەبانی مامەڵەیان لەگەڵدا بكات، چاوەڕێ دەكرێت كاری كورد لە بەرەی باكوور ئاسانتر بێت. پشتگیری هێرشی ئاسمانی، پێشمەرگەی بەتوانا لە گۆڕەپانی شەڕدا و زیادبوونی هاوپەیمانی عەرەبی سوننی وەكو پارێزگاری مووسڵ ئەسیل نوجەیفی، بەیەكەوە رۆڵێكی كاریگەر لە گۆڕەپانی شەڕ بە ئاراستەی باشووردا دەگێڕن. 

بەڵام زۆر كەس پرسیاری ئەوە دەكەن كە ئایا پێویستە پێشمەرگە شەڕی داعش بەرێتە ئەودیوی سنووری ناوچە كوردییەكانەوە. ئەم بۆچوونە تەنانەت كەسانی وەكو  پارێزگاری مووسڵ نوجەیفی، كە تا ئەم دواییە نەیارێكی سەرسەختی كورد بوو، بە خراپی دەزانێ لەو ناوچانەدا كە عەرەبی سوننەی توندوتیژی تێدایە. بە دروستی هەمان ئەم سەرنجانە بوون كە لە پشت قسەكانی سەرۆك بارزانییەوە بوون لەبارەی گرتنەوەی مووسڵ لە دیدارەكەیدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبیە. "پێشمەرگە تەنیا رۆڵێكی یارمەتیدەر دەگێڕن، چونكە هەرێمی كوردستان نایەوێت شەڕی عەرەب-كورد دروست ببێت". هەروەها چەند رۆژێك بەر لە ئێستاش رووداو بڵاویكردەوە كە سەركردە كوردەكان، بە سەرۆك بارزانیشەوە، دەڵێن بەرگریكردن لە ناوچە كوردییەكان  دژی داعش لە پێشینەی كارەكانی كوردە. ئەوان ئامادە نین شەڕ لە ناوچە عەرەبە سوننییەكاندا بكەن.  

بەڵام سێ فاكتەری سەرەكی وا لە كورد دەكەن شەڕ لە دژی جیهادییە داعشییەكان ببەنە ئەودیوی سنوورەكانی كوردستانەوە:

 یەكەم- بەغدا و ئێران و هەندێك لایەنی دیكە هەرچییان پێبكرێت دەیكەن تا هەولێر رازیبكەن بەوەی درێژە بە هەڵمەتەكانی بدات. ئەگەر كورد دوای وەدەستهێنانەوەی هەموو ناوچە كوردییەكانی ژێر دەستی داعش هێرشەكانیان بۆ سەر داعش رابگرن، ئەوكات هاتنی چەكی بیانی بۆ هەولێر رادەوەستێ. 

دووەم- داگیركردنی خاكی زیاتر و وەرگرتنەوەی لە داعش سوودی زۆری هەیە. شتێكی لەو شێوەیە وا دەكات كە هەولێر بتوانێت ئەو ناوچانە لەبەرامبەر دانپێدانانی بەغدا بە مافەكانی كورد و ناوچە ناكۆكی لەسەرەكانی وەكو كەركووك بەكاربهێنێت. هەروەها وا دەكات كە داعش باجی قورستر بدات لە بەرامبەر دەستپێكردنی هێرشی سەر پێشمەرگە لە هاوینی رابردوودا. هەروەها ناوچەیەكی ئارام بۆ هەلێر دابین دەكات تا لە داهاتوودا هێرشی لەو جۆرە دووبارە نەبنەوە. 

سێیەم- بوونی نزیكەی هەزار كیلۆمەتر سنوور لەگەڵ داعش و خۆبەستنەوە لە بەرەی بەرگریكردن (لەبری هێرش) مەترسی زۆری تێدایە. كارێكی لەو شێوەیە وا دەكات كە دەستپێشخەریی جەنگ بكەوێتەوە دەستی جیهادییەكان. لەو حاڵەتەدا، جیهادییەكان دەتوانن لە هەركاتێكدا و لە هەرشوێنێكەوە لاوازییەكیان بینی هێرش بكەن. هەروەكو لە مانگی ئابی رابردوودا كردیان. ئەگەر بەرگری لە دژیان بەهێز بوو، ئەوا دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچە سوننیە عەرەبییەكان و چاوەڕێ بكەن تاوەكو ئامانجێكی باشتریان بۆ هەڵدەكەوێ. 

لەسایەی ئەم بارودۆخەی ئێستادا، باشترین ستراتیژ بۆ كورد رەنگە ئەوە بێت كە كورد خۆی لە هێرشكردنە سەر شارە عەرەبیە سوننە گەورەكانی وەكو مووسڵ بەدوور بگرێت، بەڵام بەردەوام بێت لە هێرشكردنە سەر ناوچەكانی داعش لە شوێنانی دیكە و وا لە جیهادییەكان بكات كە نەزانن كەی و لە كوێ هێرشیان دەكرێتە سەر. دواتر ئەو ناوچانە بداتەوە دەستی هاوپەیمانە عەرەبە دژە داعشەكانی، بەڵام بەبێ بەرامبەر نا. 

2/1/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان