په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سوپای ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی بۆردومانێكه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌نعا و تاوه‌ری چاودێری حوده‌یده‌یان له‌ یه‌مه‌ن كرده‌ ئامانج و تاوه‌كو ئێستاش زیانه‌كان نه‌زانراون.

به‌گوێره‌ی میدایكانی یه‌مه‌ن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سوپای ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا و به‌نده‌ری حوده‌یده‌ی له‌ یه‌مه‌ن كرد، به‌هۆی هێرشه‌كانیشه‌وه‌ تاوه‌ری چاودێری فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا به‌ته‌واوی وێران بوه‌ و سه‌رجه‌م كاره‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش په‌كیان كه‌وتوه‌.

 

ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل بڵاویكردۆته‌وه‌، بۆردومانی ئه‌مجاره‌ی ئیسرائیل هاوشێوه‌ی رابردو نابێت بۆسه‌ر حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن و ئه‌مجاره‌یان حوسیه‌كان باجێكی قورس ده‌ده‌ن.

هاوكات كه‌ناڵی 14ی ئیسرائیلی به‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌ ئیسرائیلییه‌كان بڵاویكردۆته‌وه‌، "ئیسرائیل ئێستا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئامانجه‌كانی یه‌مه‌ن".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌و هێرشه‌ی ئێستا له‌ یه‌مه‌ن هاوشێوه‌ی هێرشه‌كانی رابردو نییه‌، به‌ڵكو هه‌ڵمه‌تێكی نوێیه‌ كه‌ ئیسرائیل دژی حوسییه‌كان ده‌ستیپێكردوه‌، فڕۆكه‌ ئیسرائیلییه‌كان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌نعایان په‌كخستوه‌ به‌ تێكدانی تاوه‌ری كۆنترۆڵكردن.

ڕادیۆی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه‌ وتی: هێرشه‌كانی یه‌مه‌ن فڕۆكه‌خانه‌ی سنه‌ و به‌نده‌ری حوده‌یده‌ و دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی كرده‌ ئامانج.

٢٦/١٢/٢٠٢٤

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان