په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هه‌واڵی ڕوخانی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا وه‌ك بروسكه‌یه‌ك گه‌یشته‌ گوێی بنه‌ماڵه‌ی عه‌لی كه‌وت كه‌ نزیكه‌ی 20 ساڵه‌ له‌ پارێزگای ته‌رتوس كه‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌له‌وییه‌كان ده‌ژین.

عه‌لی به‌ BBCی ده‌ڵێت، وه‌ك زۆربه‌ی عه‌له‌وییه‌كان له‌ شاره‌كانی كه‌ناراوه‌كانی سوریا ئێستا هه‌ست به‌ ترس و تۆقین ده‌كات كه‌ هه‌رگیز پێشبینیان نه‌كردوه‌، ئه‌م هه‌سته‌ به‌ ڕوخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د خراپتر بو كه‌ سه‌ر به‌ هه‌مان مه‌زهه‌ب بو و به‌ درێژایی 24 ساڵ حوكمڕانی به‌سه‌ر سوریادا پشتیوانییه‌كی به‌هێزیان بو".

عه‌لی باس له‌وه‌شده‌كات، "یه‌كه‌مجار كه‌ هه‌واڵی ڕوخانی ئه‌سه‌دم بیست، هه‌ستم كرد به‌نرخترین شتی خۆمم له‌ده‌ستداوه‌. ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه‌ ده‌ترسێنێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ كه‌مینه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته‌ین، ئێمه‌ له‌ نه‌زانراو ده‌ترسین، نازانین چی چاوه‌ڕێمان ده‌كات و داهاتومان چۆن ده‌بێت، چاره‌نوسی ئێمه‌ وه‌ك عه‌له‌وییه‌كان به‌ته‌واوی نادیاره‌."

 

به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 8ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2024، ده‌سته‌ی ته‌حریر شام به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع ناسراو به‌ ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی كۆنترۆڵی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و ڕوخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی ڕاگه‌یاند.‌كات

ئاژانسی هه‌واڵی تاس له‌ ڕوسیا له‌ زاری به‌رپرسێكی پارێزگای لازقیه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئۆپۆزسیۆن به‌ ته‌واوی كۆنترۆڵی پارێزگاكانی ته‌رتوس و لازقیه‌ ده‌كات، "هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن نه‌یانتوانیوه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر بنكه‌كانی سه‌ربازی ڕوسیا كه‌ هێشتا به‌ ئاسایی كار ده‌كه‌ن".

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان