زۆر بەرێز، سەرۆك بافل جەلال تاڵەبانی
ئەندامانی سەرکردایەتی،و جەماوەری سەربەرزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەگەڵ ئاراستەکردنی سڵاو و رێزمان
لە لایەن خۆم و سەرجەم بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی ٤٧هەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پر بەدڵ پیروزبایی ئاراستەی بەرێزتان، گشت سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی و خەڵکی کوردستان، دەکەین.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، مێژوویی خەباتی یەکێتیی نیشتمانی و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێک، و رێبەری شۆرشی نوێی یەکییەتی، کە ۴٧ ساڵ پێش لە پێناو دەستەبەرکردنی " ئاشتی، ئازادی، دێمۆکراسی، مافی مرۆف "، و هەروەها بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی "مافی دیاریکردنی چارەنووس" دەستی پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی بەئاشتی، وە هەروەها سەقامگیری ئاسایشی گشتی،و داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەموو کوردستان و ناوچەکە ئاواتەخوازە کە لەم قۆناغه هەستیارەشدا، واتە لە سەرەتای دەستپێکی ۴٨مین ساڵی خەباتتاندا، هەر وەک رابردووی درەوشاوەتان له گرتنەبەری ئیستراتێژی هاوپەیمانی و بەجێ، وە هەروەها دارشتنی پلانی شایسته و گوونجاو، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی یەکێتی و گەل و نیشتماندا، سەربەرزانە و سەرکەوتووانە رێگای گەیشتن بە لۆتکەی ئاواتەکانتان ببرن.
هەر سەربەرز و پایەدار بن..
د. مستەفا شەمامی
رێکخەری گشتی/ بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
١ی ٦ی ٢٠٢٢