فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-03-08-12-36-33نەتەوەی کورد بەرز و گرنگ نرخاند. دواتر بەرێز مامۆستا سەلاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان سەرەرای دەربڕینی خۆشحالی خۆیان سەبارەت بەو سەردانە، بەرێزیان رۆڵی بزووتنەوەی...
2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژی شەمە رێکەوتی ۱ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۲ بە دەستپێشخەری لێژنەی هاوکاری چەپی باشووری کوردستان، و بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانی چەپ و کۆمەڵگای مەدەنی باشوور و بەشێک لە چالاکانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە بەردەم بینای رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان، گردبوونەوەیەکی هێمنانە و جەماوەری بە مەبەستی ئیدانەکردنی هێرشی موشەکی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان،و بەزاندن و پێشێلکردنی سەروەری هەرێم و عێراق، رێکخرا.
جێگەی ئاماژەیە لەم گردبوونەوەیەدا رۆڵی بەرچاو و ئەرێنی و بەهێزی چالاکوانانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان دیار بوو، خۆپێشاندەران تێکڕا لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەرزکردنەوەی وێنەی شەهیدانی موشەک باران کردنی بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، شەهیدانی نارزایەتییەکانی ئەم دوایانەی ئێران و رۆژهەڵات،و وێنەی شەهید ژینا ئەمینی کچی کوردی ۲۲ ساڵەی خەڵکی سەقز کە ئێستا بۆتە سیمبولی خۆراگری گەلانی ئێران لە هەمبەر سیاسەتی دژە ئازادی کۆماری ئیسلامی دا، بە بەرزکردنەوەی نووسراو و دانی دروشم، خوازیاری هەڵوێستی جیدی لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بوون لە هەمبەر ئەم پێشێلکاری و سنووربەزاندنی کۆماری ئیسلامی دژی سەروەری باشووری کوردستان. داوایان کرد بە هەموو شێوەیەکی مومکین پارێزگاری بکرێت لە چالاکان و بنەماڵە پەنابەرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ لە کەمپەکان دا، کە بەداخەوە هەنووکە ژیانی هەزاران ژن و منداڵی کوردی رۆژھەڵات لەم کەمپانەدا لە ژێر مەترسی هەرەشەی جیدی و هێرشە موشەکییە یەک لە دوای یەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی دایە، خۆپێشاندەران خوازیاری گەیاندنی دەنگی حەقخوازی خەڵکی رۆژهەڵات و گەلانی ئێران روو بە رای گشتی بوون، کە بە هەموو شێوەیەکی مومکین یارمەتی دەری خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بن، و لە هەمبەر سیاسەتی زۆرداری، سەرەرۆیی، سەرکوتکەرانە، دژە ئازادی رێژیمی کۆماری ئیسلامی کە ئێستا لە ناوخۆی ئێران دا بە دڕندانەترین شێوە لە هەوڵی سەرکوت و کپ کردنی دەنگی حەقخوازی و ئازادیخوازی خەڵکی ئێران و کوردستان دایە، هەڵوێست بگرن.
۱/۱۰/۲۰۲۲ زایینی
۹/۷/۲۷۲۲ کوردی


دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان