فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هێمن عەبدوڵڵاhemn abdullah123

ئەم رۆژانە لە شنگال مێژوو دووبارە دەبێتەوە. حیزبەكانی كوردستان لەجیاتی ئەوەی بیر لە كێشە گەورەترەكان بكەنەوە، خەریكی قوماركردنن بە شنگالەوە. دەڵێی لەپاش كارەساتی هەڵەبجەوە حیزبەكانمان تۆزقاڵێك نەگۆڕاون. ئەمەش شەرمێكی گەورەیە. هەفتەی رابردوو، لە شنگال و دەوروبەری بووم. بەرلەوەی بچم، وێنەیەكی روونم لەسەر ناوچەكە نەبوو. میدیای پەكەكە وای پێشاندەدات كە پێشمەرگە شەڕناكات و ئەگەر ئەوان نەبن داعش بەرەو چیای شنگال هەڵدەكشێ. میدیای یەكێتی قایلیان كردووین كە هێزێكی زۆر گەورەیان لەو ناوچەیە هەیە و زۆری نەماوە شنگال بگرن. میدیای پارتیش شەو و رۆژ پێداگیریی دەكات كە تەنیا پێشمەرگەی پارتی لەو بەرەیەن و كەسی دیكە فیشەكێكی نەتەقاندووە. راستییەكەشی ئەوەیە كە هیچیان راستناكەن.  جارێ دەبێ بزانین گرتنەوەی شنگال بۆ پێشمەرگە ئیشێكی قورس نییە و پێویستی بە بازوو دەرپەڕاندنی حیزبەكانیش نییە. ئەو پێشمەرگانەش كە لە هەندێك گەڕەكی شنگال جێگیركراون و شەڕدەكەن، شەڕی دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر چیای شنگال و ناوچە ئێزدینشینەكانی دیكە دەكەن نەك شەڕی ئازادكردنی شنگال. بۆیە كاتێك پەكەكە دەڵێت خەریكە شنگال كۆنترۆڵ دەكەین، ئەوە نوكتەیە. كاتێك یەكێتیش دەڵێت هێزەكانیان پێشڕەوییان كردووە، ئەوە بزانە ماستەكەیان مووێكی ئەستووری تێدایە. ئەگەر پارتیش گوتی هیچیەك لەو حیزبانە لەنێو شنگالدا فیشەكیان نەتەقاندووە، بزانە خەریكی راستكردنەوەی بارێكە كە پێشتر خوار بووە. 

شتەكان بەمشێوەیە دەستپێدەكەن: چوار مانگ پێش ئێستا داعش دێتە شنگال و ئەودیو و ئەودیوی چیای شنگال. بەمەش شنگالییەكان لە هەرێمی كوردستان دادەبڕێن و پێشمەرگە ناتوانن فریایان بكەون. لەو نێوانەدا شەڕڤانان لە رۆژئاوای كوردستانەوە كە هاوسنوورن لەگەڵ ئەو ناوچەیە، دێن و ئۆپەراسیۆنی قارەمانانە بۆ رزگاركردنی كوردی ئێزدی ئەنجامدەدەن. ئەوان تاكە هێز دەبن كە دەتوانن فریای ئێزدیان بكەون. لەنێو رۆژئاوای كوردستانیش مەشق بە هەندێك لەو كەسە رزگاربووانە دەكەن و دەیانكەنە شەڕڤان و دەگەڕێنەوە چیای شنگال. بەڵام ژمارەیان كەم دەبێت. 

لەو نێوانەدا ئەو پیاو و ژن و منداڵانەی بەرەو چیای شنگال دەچن، لە هەردوو دیوی چیاكەوە گەمارۆی داعشیان لەسەر دەبێت. پیاوەكان بڕیاردەدەن خۆیان بپارێزن و شەڕ بكەن. لە هەمووشی گرنگتر مەزاری شەرفەدین بپارێزن كە دووەم قیبلەی ئێزدیانی جیهانە. ئەوان دەبنە جەنگاوەرانی ئێزدی. 

ماوەیەك دواتر پێشمەرگەش دەچنە سەر چیای شنگال و لە چوار مانگی رابردوودا شانبەشانی جەنگاوەران خەڵكی ئەوێ دەپارێزن. ئەو پێشمەرگانە پێشمەرگەی پارتین. پاش ئۆپەراسیۆنی هەفتەی رابردووی پێشمەرگە بۆ كردنەوەی رێگەی نێوان بادینان و چیای شنگال، گەمارۆكە دەشكێت و هێزێكی گەورەی پێشمەرگە لە ناوچەكەدا جێگیر دەكرێت. شەڕڤانانیش لەوێ دەمێننەوە. 
هەرچەندە بەرپرسانی یەكێتی پێیانگوتم هێزیان لە ناوچەكەدا هەیە، بەڵام بەرپرسانی پارتی و فەرماندەیەكی یەپەگەش دەیانگوت "یەكێتی ئامادەگییەكی سەربازیی شایانی باسی لەو ناوچەیەدا نییە".

شەڕڤانان چەكی سووكیان پێیە، ژمارەشیان زۆر نییە. ئەوان شانبەشانی پێشمەرگە شەڕدەكەن و شەهید و بریندار دەدەن، بەڵام ئەوەی لە میدیای پەكەكەدا لەبارەی قەبارە و ئامادەگیی شەڕڤانان دەگوترێت، پێشاندانی وێنەیەكی دروستی واقیعەكە نییە. مخابن قومارەكەش لێرەوە دەستپێدەكات. قومار لەسەر بەدەستهێنانی دەنگ و پشتیوانیی دارایی و مەعنەویی كوردانی ئێزدی لە پارچەكانی دیكەی كوردستان و لە ئەڵمانیا و وڵاتانی یەكێتیی سۆڤیەتی پێشوو.
 
گرنگە بزانین وەكچۆن یەكێتی بە كردەوە لە شەڕی جەلەولادا رۆڵی سەرەكیی لەنێو هێزە كوردییەكاندا هەبوو، ئاواش پارتی لە شنگال رۆڵی سەرەكیی هەیە. بەڵام نە لە جەلەولا یەكێتی بەتەنیا بوو، نە لە شنگالیش پارتی بەتەنیایە. بۆیە هیچیەك لە حیزبەكان ئیشی باش ناكەن كە قومار بە ناو و دۆزێكی گەورەی وەكو شنگال و كوردە ئێزدییەكانەوە دەكەن.  

30/12/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان