ــ تمەنى ئێرانى و لیرەى سورى یەکەم و دووەمن
ــ بەهۆى گرژییەکانی سوریاوە پێدەچێت تمەن و لیرە زیاتر دابەزن
ڕیزبەندی هەرزانترین و خراپترین دراوەکانى جیهان، بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە ساڵی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە، کە چەند وڵاتێکى عەرەبى تێدایە لەوانە لیرەى لوبنان و لیرەى سورى و تمەنى ئێرانى لەڕیزبەندیەکەدا دەبینرێن.
1. لیرەى لوبنانی
ساڵی ڕابردوو یەکێک لە خراپترین ساڵەکان بوو بۆ لیرەى لوبنانى، نرخی دۆلار بە ڕێژەی نزیکەی 500% بەرزبووەوە و گەیشتە 89.56 هەزار لیرە بەرامبەر بە دۆلار.
سندوقى دراوى نێودەوڵەتى، لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤دا ڕایگەیاند کە ڕێوشوێنە سیاسەتییەکان کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی لوبنانەوە گیراوەتەبەر سیاسەتی دارایی توند و تۆڵ و هەنگاونان بەرەو یەکخستنی نرخی ئاڵوگۆڕکردن و سەقامگیرکردنی ڕێژەی پارە.
2. تمەنی ئێرانی
دوای دابەزینی بەهای لیرەى لوبنانی، تمەنی ئێرانی کە ساڵانێک هەرزانترین تمەن بوو لە جیهاندا، بووە بە دووەم، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئەو سنووردارکردن و سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپێنراوە لە دوای کۆتاییهاتنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٥دا.
لە ماوەی ساڵی 2024، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە تمەن نزیکەی 0.21% بەرزبووەوە، بەهۆى گرژییەکانی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێدەچێت تمەنی ئێرانی زیاتر بەرەو دابەزین بڕوات.
3- دۆنگی ڤێتنامیی
دۆنگی ڤێتنامی (VND) بووەتە یەکێک لە لاوازترین دراوەکانی جیهان لە ئەنجامی سنووردارکردنی هەناردەکردنی دەرەکی، کە قەبارەکەی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش وایکردووە بانکی ناوەندی ڤێتنام بەهای دراوەکە دابەزێنێت بۆ ئەوەی توانای کێبڕکێی هەناردەکردن بەرز بکاتەوە.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، دۆلار بەرامبەر دۆنگی ڤێتنامی بە ڕێژەی نزیکەی 4.46% بەرزبووەتەوە و ساڵەکە بە 25.46 هەزار دۆنگ بەرامبەر دۆلار کۆتایی پێهاتووە.
4- لیۆنی سیرالیۆنی
سیرالیۆن بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە کاریگەری لەسەرە، لەوانە ئاستی بەرزی قەرزو هەڵاوسان، خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری، کاریگەری درێژخایەنی قەیرانە تەندروستییە گەورەکانی وەک بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا.
نرخی دۆلار بەرامبەر بە لیۆن نزیکەی 1.43% بەرزبووەوەو گەیشتە 22.79 هەزار لیۆن بۆ هەر دۆلارێک.
4- کیب لاوی
لاو کیپ (LAK) لە لاوازترین دراوەکانی جیهانە بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە کە بریتین لە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری و زیادبوونی قەرزی دەرەکی. لە ساڵی 2024 نرخی دۆلار بەرامبەر بە کیب بە ڕێژەی نزیکەی 6.44% بەرزبووەوە و 21.82 هەزار کیبی تۆمارکرد.
6. ڕوپیەی ئەندەنوسیا
ئەندەنوسیا زۆر پشت بە هاوردەکردنی کاڵاو کەرەستەی خاو دەبەستێت، لەنێویاندا نەوتی خاو، بۆیە لەنێو ئەو وڵاتانەدا بووە کە زۆرترین کاریگەری شەپۆلی هەڵاوسانی جیهانی لەسەرە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان و ناردنی پارەی هاوردەکردن بەرزبووەتەوە و کورتهێنانی بازرگانی وڵاتەکەی قووڵتر کردووەتەوە.
لەسەر بنەمای ساڵانە نرخی دۆلار بەرامبەر بە ڕوپیەی ئەندەنوسیا بەڕێژەی 4.86% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 16.22 هەزار دۆلار.
7. لیرەی سوری
سەرەڕای باشتربوونی لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵدا دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، بەڵام ئاستی 13 هەزار لیرەی سوری بەرامبەر بە دۆلار وەک یەکێک لە نزمترین نرخی دراو لە جیهاندا دەمێنێتەوە لەبەر ڕۆشنایی شەرو ئاژاوەکانى ئەو وڵاتە لە ژێر کاریگەرییە وێرانکەرەکانی ململانێکە زیاتر لە ١٤ ساڵە بەردەوامە.
8. سۆم ئۆزبەکی
سۆم ئۆزبەکستانییەکان لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام بوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، ئەمەش بەهۆی هۆکارەکانی وەک بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری، بەرزی هەڵاوسان، خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری، کێشەکانی گەندەڵی.
لەسەر بنەمای ساڵانە، دۆلار بەرامبەر سۆم بە ڕێژەی 4.59% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 12.9 هەزار لیرە.
9. فرانکی کینیا
فرانکی کینیا دوای ململانێکانی ئەو وڵاتە لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە دابەزین کرد و بەهۆی هۆکارەکانی وەک نائارامی سەربازی و هەڵاوسانی بەرزەوە، دراوەکە بە یەکێک لە لاوازترین دراوەکانی جیهان مایەوە.
لەڕووی ئەدای ساڵانە نرخی دۆلار بەڕێژەی 1.61% بەرامبەر بە فرانکی کینیا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 8,645 هەزار فرانک.
10. گواریانی پاراگوای
دراوی پاراگوای، گوارانی، بەدەست هەڵاوسانی بەردەوام و بێکارییەوە دەناڵێنێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە لاوازترین دراوەکانی جیهان، لەگەڵ گەندەڵی بەربڵاو و پارەی ساختە.
لەسەر بنەمای ساڵانە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دراوەکە بە ڕێژەی 7.55% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 7.8 هەزار گوارانی بۆ هەر دۆلارێک.
5/1/2025