یۆشکا فیشەر// وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا
فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی(هه‌رقلیتس) پێناسه‌ی جه‌نگ ده‌كات وده‌ڵێت: دایكی هه‌موو شته‌كانه. له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕووداوه دڕندانه‌و خوێناوییه‌كاندا، كه‌ئێستا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پیایاندا گوزه‌ر ئه‌كات(به‌تایبه‌ت له‌عێراق و سوریادا)ڕه‌نگه مرۆڤ ناچارببێت به‌وه‌ی خۆی بدات به‌ده‌ستی پێناسه‌كه‌ی(هه‌رقلیتس)ه‌وه. ئه‌گه‌رچی له‌دوای سه‌رده‌می نوێگه‌ری بڕوایه‌ك هه‌بوو به‌وه‌ی ئه‌و دیده له‌جیهاندا شوێنێكی نه‌ماوه. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سوریاو عێراق به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت. ته‌نها كاره‌ساتێكی مرۆیی نین، به‌ڵكو هاوپه‌یمانییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش به‌ره‌و جۆرێك له‌ئه‌نارشیه‌ت ده‌بات. ته‌نانه‌ت گومان دروست ده‌كات له‌سه‌ر سنوره نیشتمانییه‌كان. ئێستا ئیتر ڕۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێ دروست ده‌بێت، كه‌جیاوازه له‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ی له‌كۆندا هه‌بوو،له‌دوو ڕووه‌وه كه‌زۆر گرنگن: یه‌كه‌م ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی كه كوردوئێران وازی ده‌كه‌ن. دووه‌م: كه‌م بوونه‌وه‌و پوكانه‌وه‌ی ڕۆڵی هێزه سوننییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نها ئه‌وه‌نییه ڕووبه‌ڕووی ئه‌وه ببێته‌وه كه داعش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت وهه‌وڵ بۆ به‌ده‌ست هاوردنی ئامانجه ستراتیژییه‌كان ده‌دات له‌ڕێی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ و به‌كۆیله كردنی خه‌ڵكه‌وه(كچان وژنانی ئێزدی وه‌ك نمونه)به‌ڵكو ڕوون بوه‌ته‌وه كه‌جگه له‌وه‌ی باسكرا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووبه‌ڕووی ئه‌گه‌ری داڕوخانی سیسته‌مه كۆنه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه، ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه له‌دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی به‌خۆوه نه‌دیوه. ئه‌مه وێڕای پاشه‌كشه كردنی ئه‌و هێزه كلاسیكییانه‌ی كه‌ببوونه هۆی پاراستنی ئۆقره‌یی ناوچه‌كه.
ئه‌و لاوازییه سیاسییه‌ی كه‌ڕووی كردۆته ئه‌وهێزانه(چ قه‌واره جیهانییه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا یان هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كانی وه‌ك توركیا وئێران وسعودییه) بووه‌ته هۆی پاشه‌كشه‌ی ڕۆڵی هێزه دینامیكییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌ورووپا تاهه‌نوكه‌ش (پارتی كرێكارانی كوردستان)وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌پۆلێنن(ئه‌و پارته له‌ساڵی 1999ه‌وه، تائێستا ئۆجه‌لانی دامه‌زرێنه‌ری له‌توركیا زیندانی كراوه) واده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌نها چه‌كداره‌كانی ئه‌و حیزبه ده‌توانن به‌ربگرن به پێشڕه‌وییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، له‌ئه‌نجامیشدا چاره‌نوسی كورده‌كان ده‌بێته پرسیارێك كه‌زۆر به‌جیدی له‌توركیادا خۆی ده‌سه‌پێنێت.
توركیا ئه‌ندامه له هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی، هه‌رجۆره پێشێل كارییه‌كی ساده‌ی خاكی توركیا، بۆی هه‌یه په‌یمانی به‌رگری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ناتۆدا ئه‌كتیڤ بكات.
بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، كێشه‌ی كورد ململانێیه‌كی زۆر فراوانی لێ بكه‌وێته‌وه، چونكه دروست بوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی ڕه‌نگه یه‌كپارچه‌ی خاكی توركیا وعێراق وسوریا، ته‌نانه‌ت ئێرانیش، بخاته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و مه‌ترسییه‌ش هه‌یه،به‌ڵام به‌شه‌ڕكردنیان له‌گه‌ڵ داعش، كورده‌كان شه‌رعییه‌تێكی تریان به‌ده‌ست هێناوه،ته‌نها به‌وه‌ستانی جه‌نگه‌كه، ئه‌وان ئیتر خواسته نیشتمانییه‌كانیان فه‌رامۆش ناكه‌ن، ئه‌و هه‌ڕه‌شه له‌ناوبه‌ره له‌بیر ناكه‌ن، كه‌توانییان به‌ره‌و ڕووی ببنه‌وه. پێگه‌ی كورد ته‌نها به‌هۆی یه‌ك بوون و ئازایه‌تییانه‌وه به‌رز نه‌بوویه‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه‌یه كه په‌یتاپه‌یتا بوونه‌ته ڕه‌گه‌زێكی ئۆقره‌یی ناوچه‌كه‌و هاوپه‌یمانێكی دۆستی ڕۆژئاوا، له‌ناوچه‌یه‌كدا كه زۆر پێویستی به‌و دوو ڕه‌گه‌زه هه‌یه.
هه‌موو ئه‌وانه‌ش، ڕۆژئاوا ده‌خاته به‌رده‌م قه‌یرانێكی قووڵه‌وه، له‌لایه‌كه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نایه‌وێ سه‌ربازه‌كانی خوێ بنێرێت بۆ ئه‌و جه‌نگه‌ی كه زۆر به‌پێداگرییه‌وه پێویسته تیایدا براوه بێت، ناچار ده‌بێت كورده‌كان چه‌كدار بكات. نه‌ك ته‌نها پێشمه‌رگه له‌باكوری عێراق، به‌ڵكو گروپه كوردییه‌كانی تریش،به‌چه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو. ئه‌وه‌ش بۆتوركیا(وه‌بۆ ئێرانیش) مایه‌ی دڵخۆشی نییه، له‌به‌ر ئه‌و هۆیه،چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كورد پێویستی به‌وه‌به‌رهێنانێكی قه‌به‌و زه‌به‌لاحی توانا دیپلۆماتییه‌كان وپابه‌ند بوونی ڕۆژئاوا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش هه‌یه كه‌ئیمه باسیان ده‌كه‌ین.
ڕه‌نگه ئێران، گه‌وره‌ترین براوه‌ی ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه بێت، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكاوه، هه‌ژموونی ئێران له‌عێراق وئه‌فغانستاندا باڵای كرد، ئێستا وای لێهاتووه، هاوكاریی ئێران پێویستییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هه‌ر چاره‌سه‌رێكی كێشه‌كانی سوریا وعێراق. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ئێران ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له‌دۆسیه‌ی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین ولوبناندا.
ئه‌سته‌مه بتوانرێ، له‌هه‌ر چاره‌سه‌رێكدا ئێران فه‌رامۆش بكرێت، ته‌نانه‌ت له‌جه‌نگی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیشدا، ئه‌وا هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی سنورداری سه‌ربازی له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكادا، مه‌سه‌له‌یه‌كی دوور نییه.
به‌ڵام، چاره‌سه‌ری كێشه ستراتیژییه‌كانی ناوچه‌كه، له‌گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگ نییه، به‌ڵكو له‌سه‌رمێزی دانوستانه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێراندایه. ئه‌گه‌ر له‌وێ لایه‌نه‌كان گه‌یشتنه چاره‌سه‌رێكی مام ناوه‌ند(یان ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌رێكی كورتخایه‌ن كه‌ڕێگه خۆش بكات بۆ چاره‌سه‌ری كۆتایی) ئه‌وا ئه‌وڕۆڵه هه‌رێمایه‌تییه‌ی ئێران ده‌یگێڕێت، به‌هێزتر وپۆزه‌تیڤ تر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م ده‌ره‌نجامه، تاڕاده‌یه‌كی زۆر، جێگه‌ی دڵنیایی نییه.
به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، پرسێكی گرنگی تریش ده‌سه‌پێنێت، كتومت له باری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل وئێراندا، ئیسرائیل كه‌له‌سه‌ر سنوره‌كان باكوری لوبنان ڕاوه‌ستاوه، لوبنانی حیزبوڵا، كه نزیكترین هاوپه‌یمانی ئێرانه له‌ناوچه‌كه‌دا. ئه‌و حیزبه به‌هه‌میشه‌یی پابه‌نده به له‌ناوبردنی ئیسرائیله‌وه، ئێرانیش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وه‌ی چه‌كی به‌هێزتری بداتێ. له‌م گۆشه‌یه‌وه، به‌داخه‌وه ناتوانین چاوه‌ڕوانی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره بكه‌ین.
له‌ئێستادا ئه‌وه‌نده روون بووه‌ته‌وه له‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پیایدا گوزه‌ر ده‌كات، له‌داهاتوودا سه‌ركه‌وتن وباڵاكردنی هه‌ژموونی ئێران وشیعه وكورد، به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. دوور نیه ئه‌وه‌ش ئاڵۆزی زیاتر بخاته سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه. واشده‌كات هاوپه‌یمانی وململانێكانی كۆن،ئاسایی نه‌بن وه‌ك له‌ڕابردوودا ده‌بینران. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆشیان بمێننه‌وه.
دوور له‌هه‌موو ئه‌وانه، ناتوانین هیچ بڵێین جگه‌له‌وه‌ی دووپاتی ئه‌وه بكه‌ینه‌وه، كه‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. وه‌ك بوشكه‌یه‌ك باورت واده‌بێت وله‌سه‌ده‌ی 21دا، به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه ده‌كات له‌سیاسه‌تی جیهانی. هه‌روه‌ها ڕوونیش بووه‌ته‌وه كه سه‌قامگیر كردنی ئۆقره‌یی له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌ركێكی ئاسان نابێت، ئه‌گه‌رچی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه جیهانییه‌كانیش گرنگ بێت. ئه‌وه‌ش مسۆگه‌ر نابێت، ته‌نها له‌ڕێی تێكه‌ڵه‌یه‌كی ئاڵۆزه‌وه نه‌بێت له‌میكانیزمه سه‌ربازی ودیپلۆماتییه‌كان، وادیاره هیچ هێزێكی جیهانیش ناتوانێت، به‌ته‌نها ئه‌و ئامانجه مسۆگه‌ر بكات.
خزمه‌تگوزاری وه‌رگێڕان: باس‌نیوز-لێكۆڵینه‌وه‌كان.
23/12/2014